شێرزاد حەسەن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
دەربازدانی 1 سەرچاوە و تاگکردنی 0 بە مردوو #IABot (v1.5.1)
ھێڵی ٢٩: ھێڵی ٢٩:


== سەرچاوەکان ==
== سەرچاوەکان ==
* [http://www.sherzadhassan.com/sidor/jyan.htm ماڵپەڕی تایبەتی شێرزاد حەسەن]
* [https://web.archive.org/web/20081210200612/http://www.sherzadhassan.com/sidor/jyan.htm ماڵپەڕی تایبەتی شێرزاد حەسەن]


[[پۆل:شاعیران بە زمانی کوردی]]
[[پۆل:شاعیران بە زمانی کوردی]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:٤٩، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧

شێرزاد حەسەن نووسەر و وەرگێڕی کوردە.

ژیان

شوێنی لە دایک بوونی ھەولێر گەرەکی خانەقایە. ساڵی لە دایک بوون دیار نییە چونکە دایک و باوکی ناکۆک بوون لەسەر ساڵی لە دایک بوونی، ھەموو جار دەبووە شەڕیان لە سەر بەرواری لە دایک بوون، یەکێکیان دەیوت کە (شێرۆ) لە دایک بوو‌ جوولەکە لە ھەولێر ڕۆشتبوو، ئەوی دیکەیان بەرپەرچی دەدایەوە دەیووت نەخێر جولەکەکان نەڕۆشتبوون، ھەر لەبەر ئەوە ساڵی لەدایک بوون دەکرێت ١٩٥١ بێت یان ١٩٥٢.

لەشاری ڕەواندز چوار ساڵی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی پاشای گەورە خوێندووە، پاشان پۆلی شەشی سەرەتایی چوونەتەوە ھەولێر لە قوتابخانەی (ئیبن خەلەکان) بووە، تا قۆناغی بەر لە زانکۆ خوێندنی لە ھەولێر تەواو کردووە. پلەی زانستیی بەکالۆریس لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی/ زانکۆی بەغداد ساڵی ١٩٧٤-١٩٧٥

ھەندێک زانیاری تر دەربارەی نووسەر

  • لە ساڵی ١٩٩٤ ە وە تا حوزەیرانی ١٩٩٧ لە ڕێکخراوی نا دەوڵەتی سەر بە بەریتانیا کە ناوی MGA بوو کاری کرد لە بەشی پەروەردە و ڕاگەیاندن بۆ ماوەی ٢ ساڵیش سەرنووسەری گۆڤاری ئاوات وھێڤی بوو کە ڕێکخراوەکە دەریدەکرت بۆ منداڵان و قوتابیان، ئامانجی ئاگادار کردنەوە بوو لە بەرامبەر ترس و ھەڕەشەکانی ( مین- لوغم).
  • لە ھاوینی ١٩٩٧ بە بانگھێشتێکی ئەدەبی چووە وڵاتی فنلەنداو لە حوزەیرانی ھەمان ساڵدا لە کۆنفرانسێکی جیھانید لە بەردەم ژمارەیەکی زۆر لە نووسەرانی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا موحازەرەیەکی ئەدەبی پێشکەش کرد لەسەر ( زمان و کەسێتی نووسەر).

بۆ دە مانگ وەک پەنابەر لە شاری (تامپێری) ژیا و پاشان چیرۆکی پەنابەرییەکەی بەتاڵ کردەوە و لە بەھاری ١٩٩٨ گەڕایەوە کوردستان. داوەتە ئەدەبییەکە لە لایەن (یانەی قەڵەمی جیھانی) ییەوە (Pen Clup) بە ڕێوە چوو..

  • لە حوزەیرانی ١٩٩٨ ە وە لە ڕێکخراوی (UNESCO) تا ھاتنی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ .

کاری سەرەکی پەیوەندی بە ھاوکاری نێوان ڕێکخراوەکە لە گەڵ دەزگای پەروەردەی کوردستان و قۆناغی خوێندنی باڵاوە ھەبوو، ئەندامی کارای پرۆگرامەکان بوو

  • لە ھاوینی ساڵی ٢٠٠٣ تا ھاوینی ٢٠٠٧ وەک سەرپەرشتیاری پسپۆڕی کاری کرد.
  • لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٠٧ تا ھەنووکە تەکلیف کراوە بە ڕاپەڕاندنی کاروباری ڕاگەیاندن و بە و بە دوادا چوونی کێشەو گرفتەکانی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی..
  • وەک چاپکردنی کتێب، خاوەنی چوار کۆمەڵە چیرۆک بە ناوی ( تەنیایی، گوڵی ڕەش، گەڕەکی داھۆڵەکان، پیرە پەپوولەکانی ئێواران) و دوو ڕۆمان و سێ نۆڤلێت ( پێدەشتی کارمامزە کوأراوەکان، تەمی سەر خسند، حەسار و سەگەکانی باوکم، خەونی جاڵجاڵۆکەکان، ژنێکی منگن) و پتر لە بیست کتێبی وەرگێڕان لەبواری شیعر، چیرۆک، ڕۆمان، شانۆگەری، دەروونناسی، ھونەر، ڕاگەیاندن، کۆمەڵناسی و سیاسەت ھەیە کە لە ئینگلیزیەوە کراوون بە کوردی.
  • بەشداری ڤیستیڤاڵی ھاوینەی ئەدەبی (ئەدنبرە - Bookcase ) بوو لە ھاوینی ٢٠٠٧ لە سکۆتلەندا.
  • سەرباری ئەوەی کەلە بیست ساڵی رابردوودا لە بواری بەرگری کردن لە مافی منداڵان و ژنان و پەروەردە و پاراستنی ژینگە لە کۆڕو کۆبوونەوەی زۆر بەشدار بووە لە تەک نووسین لەو بوارانەدا. سەرباری بەشداریکردن لە کۆرس و سیمیناری پەروەردەیی لە عەممان، بەریتانیا و چین.

سەرچاوەکان