لەشجوانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بNo edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ب Épine پەڕەی لەش جوانی گواستەوە بۆ لەشجوانی کە پێشتر ڕەوانەکەر بوو: یەکەم جیار نییە کە پێت بڵێم بۆ گواستنەوە دەبێت وتووێژ بکرێت. لەشجوانی...
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٥:١٠، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧

لەش جوانی (بە ئینگلیزی: Bodybuilding) بریتییە لە یارییەکی وەرزشی، کە لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەی زاینی و سەرەتایی سەدەی بیستەم دەرکەوت. یارییەکە بریتییە لە گەورە کردنی ماسولکەکانی لاشە و دەرکەوتنی، وە نمایش کردنی بەرامبەر ماسولکەی ڕکابەرەکانی تر، لەژێر چەند یاسایەکی دیاری کراو کە پشت دەبەستێت بە (گەورەیی ماسولکە، و دیاری کردن، و ئاشکرایی، و ڕەنگی پێست) کاتێک لە لایەن حەوت دادوەرەوە خاڵ دادەنرێ، کە ئەوەی خاڵی کەمتر بباتەوە نازناوەکە دەبات.

یەکێک لە کەسایەتییەکانی جیهانی لەش جوانی، ئاڕنۆڵد شوارزنێیگەر ساڵی ١٩٧٤

ڕاستی ناولێنان

ناسراوە لەناو خەڵکدا بە یاری ئاسن، و بدیبلدینگ، یەکەم کەس کە (BodyBuilding) وەرگێڕایە سەر عەرەبی میسرێکان بوون (کمال اجسام) کە لە ڕۆژنامەکانی سەدەی بیستەم. وە ئەم ناوە بەناو بانگ بوو دوای بەناوبانگ بوونی یارییەکە لە حەفتاکان و ھەشتاکان بە شێوەیەکی گەورە. بەڵام ئەگەر وشە ئینگلیزییەکە بە شێوەیەکی تەواو وەرگێڕین دەبێت بە (دروستکردنی لاشە). وە لەناوەکانی تری جوانی لاشە، و دروستکردنی ماسولکە، و گەورە کردنی ماسولکەیە.

وە لەلایەن حوکوومەتی کوردستانەوە "جوانی لەش" بەکار دێت.

سەرچاوەکان