چاکەکاری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب maintenance, added orphan tag
ب ←‏top: edit-tags
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{Orphan|date=نیسان ٢٠١٧}}
{{ھەتیو|date=نیسان ٢٠١٧}}


[[پەڕگە:Annenbergs with Ronald Reagan 1981.jpg|وێنۆک|]]
[[پەڕگە:Annenbergs with Ronald Reagan 1981.jpg|وێنۆک|]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:١٨، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧

چاکەکاری یان مرۆڤدۆستی (بە ئینگلیزی: philanthropy) بە ئیشگەلێک دەکوترێ کە بە مەبەستی خێرخوازی و بۆ ئامانجە مرۆڤدۆستانەکان کرابێتن.

لە ئەمریکا

لە ئەمریکا خێرخوازیی، پێشینەیەکی لەمێژینەی هەیە و وەک نەریتێکی باوی لێهاتووە. زۆربەی زانکۆکانی هەنووکەی ئەمەریکا یا بە بەخشینی زەوی و پارە بۆ بەرژەوەندیی گشتی یان بە پیشتیوانیی مرۆڤە خێرخوازەکان درێژە بە چالاکیە زانسییەکانیان دەدەن.[١] لە ناو کارە خێرخوازییەکانی ئەمریکادا کە بەناوبانگن (بێجگە لەو هەموو ڕێکخراوانەی خوێندنی باڵا وەکوو دامەزراندنی زانکۆی هارواڕد)، دەکرێ ئاماژە بە دامەزراندنی ۱۰٥ پەڕتوکخانەیی گشتی لە لایەن ئەندڕۆ کارنگی[٢] و هەر وەها پێشکەشکردنی ۲۰۰ میلیون دۆڵار بە ئێن پی ئار بکرێ.[٣] زۆربەی پارکە نەتەوەییەکانی ئەمریکا (وەکوو پارکی نەتەوەیی گڕەند تیتۆن) لە لایەن دەوڵەمەندەکانەوە بۆ پاراستنی ژینگە و بەرژەوەندی گشتی کڕدراون. لە ساڵی ۲۰۱۰ی زایینی، ٤۰ میلیاردلێری ئەمریکا بەڵێنیاندا کە لانیکەم نیوەی ماڵ و دارایی خۆیان بۆ مەبەستی خێرخوازی و مرۆڤدۆستانە بدەنە ڕێکخراوە خێرخوازی سەربەخۆ و ناحوکمیەکان و ngoـیەکان . لە ناو ئەوانەدا ناوی بیل گەیتس، مایکل بلۆمبێڕگ، جۆرج لووکاس ، واڕێن بافت، لەری ئێلیسۆن، پیر ئەمیدیار و پۆل ئالێن بەدی دەکرێ. [٤]

سەرچاوەکان

  1. ^ Philanthropists in higher education: institutional, biographical, and religious motivations for giving. Gregory L. Cascione. Publisher Routledge, 2003. ISBN 0-415-93361-7
  2. ^ Public opinion, Volume 36. Progressive Conservative Party of Canada. Publisher Public Opinion Co. , 1904. Princeton University. pp.111
  3. ^ Billions and Billions Served, Hundreds of Millions Donate
  4. ^ [١]، [٢]، [٣]، [٤]، [٥] ([٦])