ڕیتا ھەیوۆرت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ←‏top: maintenance, added orphan tag
ب ←‏top: edit-tags
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{Orphan|date=نیسان ٢٠١٧}}
{{ھەتیو|date=نیسان ٢٠١٧}}


[[پەڕگە:Rita Hayworth-publicity.JPG|وێنۆک|ڕیتا هەیوۆرت]]
[[پەڕگە:Rita Hayworth-publicity.JPG|وێنۆک|ڕیتا هەیوۆرت]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:١٦، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧

ڕیتا هەیوۆرت

ڕیتا ھەیوۆرت (ماوەی ژیان:١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩١٨ لە بروکیلنی ویلایەتی نییوۆرک لە ئەمریکا تاکوو ١٤ی ئایاری ١٩٨٧ لە نیویۆرک سیتی ی ئەمریکا) ھونەرمەندێکی ئەمریکی بووە و لە چلەکانی سەدەی بیستەمدا وەکو ئەستێرەیەکی پرشنگدار دەرکەوتووە، سەرەتا ژیانی ھونەری وەکو سەماکەرێک لەیانەی شەوانە دەستی پێکردووە [ژێدەر پێویستە]، دواتر لەسینەما دەرکەوتووە و بۆتە یەکێک لە ئەستێرەکانی ھۆلیوود نەک بەتەنھا لەبەر ئەوەی ھونەرمەندێکی توانا بووە بەڵکو مێینەیەکی سەرنج ڕکێش بووە و نازناوی شاژنی یەکەمی ئیغڕای لێنراوە. ڕیتا ھیوارس زیاتر لە ٣٧ ساڵ خزمەتی ھونەری کردووە و نزیکەی ١٦ فیلمی دەرکردووە، پێنچ جار ھاوسەرگیری کردووە، یەکەمیان لەگەڵ ئیدوارد جودسۆن بووە و ماوەی پێنچ ساڵی خایاندووە، دووەمیان لەگەڵ ئۆرسۆن وێڵز بووە و بەھەمان شێوە پێنچ ساڵی خایاندووە، سێیەم ھاوسەرگیری لەگەڵ کەسایەتی ھیندی علی ئاغا خان ئەمیر بووە و منداڵێکی لێی بووە و ناوی ناوە یاسمین، دواتر ھاوسەرگیری لەگەڵ دیک ھیمس کردووە دوو ساڵ بەردەوام بووە دوا ھاوسەرگیریشی لەگەڵ جیمیس ھیڵ بووە و بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بووە. ڕیتا ھیوارس ساڵی ١٩٤٨ کە تازە ھاوسەرگیری لەگەڵ علی خان کردبوو سەردانی میسری کرد و کامیلیای ھونەرمەندی عاشقی شا فاروق زۆر بەغیلی پێبردووە و لەڕۆژنامەکاندا ڕایگەیاندووە کە بەدوای علی خاندا دەگەڕێت و ھاوسەرگیری لەگەڵدا دەکات، خەونەکەی کامیلیا ھاتە دی و چاوی کەوت بە علی خان و ڕێککەوتن گەشتێک بەنێو جیھاندا پێکەوە بکەن، یەکەم گەشتیان بە فڕۆکەی میرلاند بوو بۆ ئەمریکا بەڵام دوای ھەڵفڕینی فڕۆکەکە بە ١٠ دەقیقە لەسەر شاری بلبیس فڕۆکەکە تەقیوە و کامیلیا و علی خان مردن و خەونی ھاوسەرگیریەکەشیان کۆتایی پێھات. ڕیتا ھیوارس ھەر لە وڵاتی میسر ماوەتەوە وەکو میوان تاکو لە ١٤ی ئایاری ساڵی ١٩٨٧ لەتەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە