محەممەدی مەلا کەریم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەرەپێدان
←‏ژیاننامە: چاکسازی
ھێڵی ٣٥: ھێڵی ٣٥:


== ژیاننامە ==
== ژیاننامە ==
ناوی محەمەدی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسە، لە ١٤ی ئابی ١٩٣١ لە شارۆچکەی بیارەی [[پارێزگای ھەڵەبجە]] لەدایکبووە. لە قوتابخانەی منداڵە شێخەکانی بیارە خوێندنی [[قورئانی پیرۆز]]ی تەواو کردووە، و [[کوردی]] و [[فارسی]] لە [[حوجرە]] خوێندووە.تا ساڵی ١٩٥٢ ماڵیان لە بیارە بووە و دواتر چوونەتە سلێمانی. لە ١٩٥٤ خوێندنی مەلایەتی لە [[سلێمانی]] تەواوکردووە. لە بیارە، لە تەمەنی لاوییەتی ئارەزووی چۆتە کاری ڕۆژنامەنووسی، چەندین نووسینی لە ڕۆژنامەکانی بەغدا بڵاو کردووەتەوە. ھاوکات ئاشنایەتی لەگەڵ [[گۆران]] پەیدا کردووە. لە [[ڕۆژنامەی ژین]] چەندین پەخشان و شیعری بڵاوکردووەتەوە. پێشتریش ھەر لە بیارە گۆڤارێکی ئایینیی سیاسی دەرکردووە. لە ١٩٤٨ ئاشنایەتی لەگەڵ ئەدەبیاتی [[شیوعی]] پەیدا کردووە و لە ١٩٥٣ بووەتە ئەندامێکی چالاکی ئەو حیزبە.
ناوی محەمەدی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسە، لە ١٤ی ئابی ١٩٣١ لە شارۆچکەی بیارەی [[پارێزگای ھەڵەبجە]] لەدایکبووە. لە قوتابخانەی منداڵە شێخەکانی بیارە خوێندنی [[قورئانی پیرۆز]]ی تەواو کردووە، و [[کوردی]] و [[فارسی]] لە [[حوجرە]] خوێندووە. تا ساڵی ١٩٥٢ ماڵیان لە بیارە بووە و دواتر چوونەتە [[سلێمانی]]. لە ١٩٥٤ خوێندنی مەلایەتی لە سلێمانی تەواوکردووە. لە بیارە، لە تەمەنی لاوییەتی ئارەزووی چۆتە کاری ڕۆژنامەنووسی، چەندین نووسینی لە ڕۆژنامەکانی [[بەغدا]] بڵاو کردووەتەوە. ھاوکات ئاشنایەتی لەگەڵ [[گۆران]] پەیدا کردووە. لە [[ڕۆژنامەی ژین]] چەندین پەخشان و شیعری بڵاوکردووەتەوە. پێشتریش ھەر لە بیارە، گۆڤارێکی ئایینیی سیاسی دەرکردووە. لە ١٩٤٨ ئاشنایەتی لەگەڵ ئەدەبیاتی [[حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق|شیوعی]] پەیدا کردووە و لە ١٩٥٣ بووەتە ئەندامێکی چالاکی ئەو حیزبە.


بەھۆی شارەزایییەوە توانی بووی پێداچوونەوە بە دیوانی «شیرین و خوسرەو»ی [[خانای قوبادی]] بکا، کە نزیکەی ٥٥٢٦ دێرەشیعرە و بە [[شێوەزاری ھەورامی]] نووسراوە، بەھۆی سەرکەوتنی لە پێداچوونەوەی ئەو دیوانە، لە ١٩٧٥ کۆمەڵەی زانستیی کوردی ئەو دیوانەیان چاپ کرد.
بەھۆی شارەزایییەوە توانی بووی پێداچوونەوە بە دیوانی «[[شیرین و خوسرەو]]»ی [[خانای قوبادی]] بکا، کە نزیکەی ٥٥٢٦ دێرەشیعرە و بە [[شێوەزاری ھەورامی]] نووسراوە، بەھۆی سەرکەوتنی لە پێداچوونەوەی ئەو دیوانە، لە ١٩٧٥ [[کۆمەڵەی زانستیی کوردی]] ئەو دیوانەیان چاپ کرد.


محەممەد ڕۆڵێکی دەستپێشخەری ھەبوو لە پێداچوونەوە بە دیوانی [[مەولەوی]]، بە لێکدانەوەی دیوانەکەی، ھەروەھا ماناکردنی زۆرێک لە وشە ھەورامی و بیانییەکان، بە ڕوونکردنەوە و بەپشتبەستن بە ھەندێک فەرھەنگ. ھەروەھا ھاوکاربووە لەگەڵ عەبدولکەریمی باوکی و فاتیحی برای لە لێکدانەوەی دیوانی نالی، دوای پێداچوونەوە ھەستاوە بە چاپکردنی دیوانەکە بە ھاوکاری کۆمەڵەی زانستیی کوردی لە ١٩٧٦. دیسان بە ھاوکاریی باوکی کاری کردووە بۆ لێکدانەوە و شیکردنەوەی دیوانی [[مەحوی]] و چاپکردنی دیوانەکەی لەلایەن کۆمەڵەی زانستیی کوردی لە بەغدا، لە سەرەتای دیوانەکە ئاماژەی بەوە داوە کە سوودی لە چاپی ساڵی ١٩٢٢ی دیوانی مەحوی وەرگرتووە و لەگەڵ ھەندێک لە تێبینی و نووسینەکانی مەحوی کە لەلای خێزانەکەی مابوون، ھەروەھا ئاماژەی بە سوودوەرگرتن کردووە لە [[گۆران]] و [[کاکەی فەلاح]] بۆ پوختەکردنی ئەو چاپە نوێیە، دواتر لە ١٩٦٢ پێشکەشی باوکی کردووە.
محەممەد ڕۆڵێکی دەستپێشخەری ھەبوو لە پێداچوونەوە بە دیوانی [[مەولەوی]]، بە لێکدانەوەی دیوانەکەی، ھەروەھا ماناکردنی زۆرێک لە وشە ھەورامی و بیانییەکان، بە ڕوونکردنەوە و بەپشتبەستن بە ھەندێک فەرھەنگ. ھەروەھا ھاوکاربووە لەگەڵ عەبدولکەریمی باوکی و [[فاتیح عەبدولکەریم مودەڕیس|فاتیحی]] برای لە لێکدانەوەی دیوانی [[نالی]]، دوای پێداچوونەوە ھەستاوە بە چاپکردنی دیوانەکە بە ھاوکاریی کۆمەڵەی زانستیی کوردی لە ١٩٧٦. دیسان بە ھاوکاریی باوکی کاری کردووە بۆ لێکدانەوە و شیکردنەوەی دیوانی [[مەحوی]] و چاپکردنی دیوانەکەی لەلایەن کۆمەڵەی زانستیی کوردی لە بەغدا، لە سەرەتای دیوانەکە ئاماژەی بەوە داوە کە سوودی لە چاپی ساڵی ١٩٢٢ی دیوانی مەحوی وەرگرتووە و لەگەڵ ھەندێک لە تێبینی و نووسینەکانی مەحوی کە لەلای خێزانەکەی مابوون، ھەروەھا ئاماژەی بە سوودوەرگرتن کردووە لە [[گۆران]] و [[کاکەی فەلاح]] بۆ پوختەکردنی ئەو چاپە نوێیە، دواتر لە ١٩٦٢ پێشکەشی باوکی کردووە.


لە ڕۆژنامەکانی «تەئاخی و برایەتی، فکر ئەلجەدید، شەفەق و ئیسلاحی زەراعی، و گۆڤار و ڕۆژنامەی تری کوردی و عەرەبی کاری کردووە. یەکێک بووە لە ئەندامانی کۆڕی زانیاریی کورد. خاوەنی زیاتر لە ٣٠ کتێبی جۆراجۆرە، جگە لە کارکردن لە دیوانی شاعیرە کلاسیکییەکانی کورد بە ھاوکاریی باوکی «مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس». زیاتر لە ٥٠ ساڵ خەریکی نووسین و توێژینەوە بووە، و چەند جارێک زیندانی کراوە، کتێبەکانی «جەنگاوەرێکی ڤێتنامی» و «لاوک و حەیران»ی لە زیندان نووسیون.
لە ڕۆژنامەکانی «تەئاخی و برایەتی، فکر ئەلجەدید، شەفەق و ئیسلاحی زەراعی، و گۆڤار و ڕۆژنامەی تری کوردی و عەرەبی کاری کردووە. یەکێک بووە لە ئەندامانی [[کۆڕی زانیاریی کورد]]. خاوەنی زیاتر لە ٣٠ کتێبی جۆراوجۆرە، جگە لە کارکردن لە دیوانی شاعیرە کلاسیکییەکانی کورد بە ھاوکاریی باوکی «مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس». زیاتر لە ٥٠ ساڵ خەریکی نووسین و توێژینەوە بووە، و چەند جارێک زیندانی کراوە، کتێبەکانی «جەنگاوەرێکی ڤێتنامی» و «لاوک و حەیران»ی لە زیندان نووسیون.


محەمەدی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس لە بەرەبەیانی ١٢ی ئاداری ٢٠١٧، بەھۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
حەمەی مەلا کەریم لە بەرەبەیانی ١٢ی ئاداری ٢٠١٧، بەھۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.





وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٠٣، ١٢ی ئازاری ٢٠١٧

محەممەدی مەلا کەریم

لەدایکبوون١٤ی ئابی ١٩٣١
مەرگ١٢ی ئازاری ٢٠١٧(٢٠١٧-٠٣-١٢) (٨٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگنەخۆشی
نەتەوەکورد
پیشەنووسەر، توێژەر و وەرگێڕ
باوان

محەممەدی مەلا کەریم یان حەمەی مەلا کەریم (١٤ی ئابی ١٩٣١ بیارە، ھەڵەبجە — ١٢ی ئاداری ٢٠١٧، سلێمانی) نووسەر، توێژەر، و وەرگێڕێکی کورد بوو. کوڕی زانای کورد مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسە. حەمەی مەلا کەریم ھەندێک دیوانی شیعری کوردی وەکوو دیوانی مەحوی، گۆران و بێخودی لێکداوەتەوە. ئەو یەکێک بوو لە ئەندامانی ئەکادیمیای کوردی. ھەژار لە کتێبی چێشتی مجێور حەمەی مەلا کەریم وەکوو کەسێکی شارەزا لە زمانی کوردیدا ناو دەبا.

ژیاننامە

ناوی محەمەدی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسە، لە ١٤ی ئابی ١٩٣١ لە شارۆچکەی بیارەی پارێزگای ھەڵەبجە لەدایکبووە. لە قوتابخانەی منداڵە شێخەکانی بیارە خوێندنی قورئانی پیرۆزی تەواو کردووە، و کوردی و فارسی لە حوجرە خوێندووە. تا ساڵی ١٩٥٢ ماڵیان لە بیارە بووە و دواتر چوونەتە سلێمانی. لە ١٩٥٤ خوێندنی مەلایەتی لە سلێمانی تەواوکردووە. لە بیارە، لە تەمەنی لاوییەتی ئارەزووی چۆتە کاری ڕۆژنامەنووسی، چەندین نووسینی لە ڕۆژنامەکانی بەغدا بڵاو کردووەتەوە. ھاوکات ئاشنایەتی لەگەڵ گۆران پەیدا کردووە. لە ڕۆژنامەی ژین چەندین پەخشان و شیعری بڵاوکردووەتەوە. پێشتریش ھەر لە بیارە، گۆڤارێکی ئایینیی سیاسی دەرکردووە. لە ١٩٤٨ ئاشنایەتی لەگەڵ ئەدەبیاتی شیوعی پەیدا کردووە و لە ١٩٥٣ بووەتە ئەندامێکی چالاکی ئەو حیزبە.

بەھۆی شارەزایییەوە توانی بووی پێداچوونەوە بە دیوانی «شیرین و خوسرەو»ی خانای قوبادی بکا، کە نزیکەی ٥٥٢٦ دێرەشیعرە و بە شێوەزاری ھەورامی نووسراوە، بەھۆی سەرکەوتنی لە پێداچوونەوەی ئەو دیوانە، لە ١٩٧٥ کۆمەڵەی زانستیی کوردی ئەو دیوانەیان چاپ کرد.

محەممەد ڕۆڵێکی دەستپێشخەری ھەبوو لە پێداچوونەوە بە دیوانی مەولەوی، بە لێکدانەوەی دیوانەکەی، ھەروەھا ماناکردنی زۆرێک لە وشە ھەورامی و بیانییەکان، بە ڕوونکردنەوە و بەپشتبەستن بە ھەندێک فەرھەنگ. ھەروەھا ھاوکاربووە لەگەڵ عەبدولکەریمی باوکی و فاتیحی برای لە لێکدانەوەی دیوانی نالی، دوای پێداچوونەوە ھەستاوە بە چاپکردنی دیوانەکە بە ھاوکاریی کۆمەڵەی زانستیی کوردی لە ١٩٧٦. دیسان بە ھاوکاریی باوکی کاری کردووە بۆ لێکدانەوە و شیکردنەوەی دیوانی مەحوی و چاپکردنی دیوانەکەی لەلایەن کۆمەڵەی زانستیی کوردی لە بەغدا، لە سەرەتای دیوانەکە ئاماژەی بەوە داوە کە سوودی لە چاپی ساڵی ١٩٢٢ی دیوانی مەحوی وەرگرتووە و لەگەڵ ھەندێک لە تێبینی و نووسینەکانی مەحوی کە لەلای خێزانەکەی مابوون، ھەروەھا ئاماژەی بە سوودوەرگرتن کردووە لە گۆران و کاکەی فەلاح بۆ پوختەکردنی ئەو چاپە نوێیە، دواتر لە ١٩٦٢ پێشکەشی باوکی کردووە.

لە ڕۆژنامەکانی «تەئاخی و برایەتی، فکر ئەلجەدید، شەفەق و ئیسلاحی زەراعی، و گۆڤار و ڕۆژنامەی تری کوردی و عەرەبی کاری کردووە. یەکێک بووە لە ئەندامانی کۆڕی زانیاریی کورد. خاوەنی زیاتر لە ٣٠ کتێبی جۆراوجۆرە، جگە لە کارکردن لە دیوانی شاعیرە کلاسیکییەکانی کورد بە ھاوکاریی باوکی «مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس». زیاتر لە ٥٠ ساڵ خەریکی نووسین و توێژینەوە بووە، و چەند جارێک زیندانی کراوە، کتێبەکانی «جەنگاوەرێکی ڤێتنامی» و «لاوک و حەیران»ی لە زیندان نووسیون.

حەمەی مەلا کەریم لە بەرەبەیانی ١٢ی ئاداری ٢٠١٧، بەھۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.


شێرکۆ بێکەس وەک وەسفێک بۆی لە شیعری «تەون» دەڵێت:
کاکە حەمە، پیاوێک لە کاغەزی ڕۆژنامە
ھەورامان کوڕی شاخە و سیاچەمانە کچی باخە
لەم دوانەیەش نەوەی شیعر و پەخشان کەوتنەوە و لە دارگوێزێکی نورانیش «مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس» کەوتەوە
لەویش کۆمەڵێ درەختی ڕوناکبیر کە یەکێکیان حەمەی مەلا کەریمی گوڵاوی بوو.

بەستەری دەرەکی

سەرچاوەکان

  • كورتەیەك لەژیاننامەی محەمەدی مەلا کەریم. ئێن ئاڕ تی ٢. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی ئاداری ٢٠١٧.
  • وتووێژ لەگەڵ حەمەی مەلا کەریم، گۆڤاری ڕامان، ژمارەکانی ١٦٨ و ١٦٩ و ١٧٠.
  • کتێبی چێشتی مجێور، ھەژاری موکریانی، چاپخانەی کوردستان.