دانیێل دەی لێویس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٦: ھێڵی ٦:


== سەرچاوە ==
== سەرچاوە ==
١.[http://www.Kurdcinama.com ماڵپەری کوردسینەما]
* [http://www.Kurdcinama.com ماڵپەری کوردسینەما]


{{خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر}}
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٩٥٧]]
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٩٥٧]]
[[پۆل:ئەکتەرەکانی پیاوی ئینگلیزی سەدەی ٢٠ەم]]
[[پۆل:ئەکتەرەکانی پیاوی ئینگلیزی سەدەی ٢٠ەم]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٣٤، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦

دانیێل دەی-لێویس
Daniel Day-Lewis

پەڕگە:Daniel-day-lewis-image-8478-article-ajust 930.jpg
لەدایکبوون٢٩ی نیسانی ١٩٥٧
پەروەردەقوتابخانەی شانۆیی بریستۆل
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٧٠-٢٠١٢ ( کارەکانی وەستاندووە)
ھاوسەرڕێبێکا میلەر (١٩٩٦ - تا ئێستا)
خەڵاتەکانخاوەنی ٣ خەڵاتی ئۆسکار (١٩٨٩) ، (٢٠٠٧) ،(٢٠١٢)

سیر دانیێل مایکڵ بلەیک دەی لێویس (لەدایکبووی ٢٩ی نیسانی ١٩٥٧) ئەکتەرێکی بەڕیتانیە.خاوەنی ڕەگەزنامەی بەڕیتانی و ئێرلەندیە.دانیێل لەشاری لەندەن لەدایکبووە و هەر لەوێشدا گەورە بووە ، سەرەتاکانی کاری نواندنی بە شانۆ دەستپێکردووە بۆ ماوەی سێ ساڵ.دانیێل بەوە ناسراوە کاتێک ڕۆلێک وەردەگرێ زۆر بە توندی ڕۆڵەکە دەگرێت تەنانەت لە ژیانی ڕۆژانەشیدا تاکو بتوانێ ڕۆڵەکە بەجوانترین شێوە بگێڕێت ، تەنانەت گەر کاریگەری لەسەر تەندروستیشی هەبێ ، زۆربەی دەرهێنەرەکانی هۆڵیوود هەوڵدەدەن دانیێل پەلکێش بکەنە نێو فیلمەکانیان و یەکێکە لە داواکراوترین ئەکتەرەکانی نێو فیلمسازی.دانیێل لەوەتەی ساڵی ١٩٩٨ تەنها بەشداری لە پێنچ فیلم کردووە ، بەڵام گشتیان خەڵاتی مەزنیان بەدەستهێناوە و ڕۆڵەکانی دانیێلیش نایاب بوونە.

دەی-لێویس یەکێکە لەو ئەکتەرانەی زۆرترین خەڵاتی گرینگی بردۆتەوە ، لەنێویاندا سێ جار خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر کە تاکە ئەکتەری نێریشە توانیبێتێ ئەم ڕیکۆردە تۆماربکات (جاک نیکڵسن و واڵتەر برێنانیش خاوەنی سێ ئۆسکارن بەڵام هەرسێکی بۆ باشترین ئەکتەر نییە) ، بۆ هەریەکە لە ڕۆڵەکانی کریستی بڕاون لە فیلمی (My Left Foot) لەساڵی ١٩٨٩ ، و ڕۆڵی دانیێل پلەیڤیو لە فیلمی (There Will Be Blood) لەساڵی ٢٠٠٧ ، و گرینگترین ڕۆڵی ژیانی پیشگەریشی کە ڕۆڵی سەرکردەی پێشووی ئەمەریکا ئەبراهام لینکۆلنە لە فیلمی (Lincoln) لەساڵی ٢٠١٢.هەروەها توانیویەتی چوار خەڵاتی بافتا بباتەوە لەگەڵ دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و سێ خەڵاتی (کریکتز چۆیس - هەڵبژاردەی ڕەخنەگران) ، لەساڵی ٢٠١٤ دا ڕێزدار کرا و نازناوی (سێر - بەڕێز) ی خرایە سەر ناوەکەی بەهۆی خزمەتەکانی بۆ شانۆ و فیلم.

سەرچاوە