ئەڤەتار (فیلمی ٢٠٠٩): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب Serchia پەڕەی ئەڤەتار (فیلم) گواستەوە بۆ ئەڤەتار (فیلم ٢٠٠٩) کە پێشتر ڕەوانەکەر بوو |
Calak (لێدوان | بەشدارییەکان) ب Calak پەڕەی ئەڤەتار (فیلم ٢٠٠٩)ی گواستەوە بۆ ئەڤەتار (فیلمی ٢٠٠٩) |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ٠٨:١٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦
Avatar ئەڤەتار | |
نووسین | جەیمز کامیرۆن |
---|---|
کاست | سام وۆرسینگتن زۆو سالدانا ستێفان لانگ میشێڵ ڕۆدریگوێز سیگۆرنی ویڤەر جیۆڤانی ڕیبسی جۆل دەیڤد موور س. س. ھ. پۆندەر وێز ستودی لاز ئەلۆنسۆ |
مۆسیقا | جەیمز هۆرنەر |
دەستکاری | جەیمز کامیرۆن جۆن ڕیفوا ستێفان ئـ. ڕیڤکین |
ستۆدیۆ(کان) | Lightstorm Entertainment Dune Entertainment Ingenious Film Partners |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | فۆکسی سەدەی ٢٠ـەم |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩لەندەن ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ماوەی فیلم | ١٦٢ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٢٣٧ ملیۆن دۆلار |
ئەڤەتار فیلمێکی خەیاڵیی زانستیی ئەمەریکی کە دەرھێنانی ساڵی ٢٠٠٩ی جەیمز کامێرۆنە. چیرۆکی ئەم فیلمە دەچێ بۆ ساڵی ٢١٥٤ لە داھاتوودا. بۆ ئاڤاتار ٢٣٧ ملیۆن دۆلار خەرج کراوە و لە نوێترین تەکنیکەکانی فیلمسازکردن کەڵک وەرگیراوە. کامێراکانی ئەم فیلمە بەتایبەتی دروستکراون و بە شێوەکانی ٢ڕەھەندی و ٣ڕەھەندی ئامادە کراوە بۆ بینین.
چیرۆکی ئاڤاتار لە ساڵی ١٩٩٤ەوە دەستی پێکرد، کاتێک جەیمز کامیرۆن ٨٠ پەڕەی لە فیلمەکە نووسی. بڕیار وابوو وێنەگرتنی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٩٧ دەست پێ بکات لەدوای تەواوبوونی فیلمی تایتانیک و لە ساڵی ١٩٩٠ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام ئەو کاتە تەکنەلۆژیا ھێندە پێشکەوتوو نەبووە کە لە ئاست بەرھەمھێنانی دیمەنەکانی ئەو فیلمە بێت.
فیلمەکە لە لەندەن لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ پەخش کرا و لە ١٦ی کانوونی دووەمیش لە ھەموو جیھان و ١٨ی ھەمان مانگیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکان پەخش کرا. فیلمەکە چەند تۆمارێکی بۆکس ئۆفیسی شکاند و بووە پڕداھاتترین فیلمی مێژوو لە ئەمریکا و ھەموو جیھان، پێش تایتانیک کەوت کە بۆ ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوو پڕداھاتترین فیلم بوو.
بەشێوەیەکی رەسمیش ئێستا وا کار لەسەر بەشی ٢ ، ٣ ، ٤ دەکرێ و پێشبینی دەکرێ داهاتێکی خەیاڵی تۆماربکات.
سەرەرای بەناوبانگی فیلمەکە دوای دووو هەفتە لە پەخشکردنی لە وڵاتی چین ، فیلمەکە قەدەغەکرا بە بیانووی ئەوەی کە فیلمەکە خەڵک لە دژی حکومەتی وڵاتەکە هان دەدات تاکو خۆپیشاندان بکەن.