قۆچی ئەفریقا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
دیاکۆ (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
ب Serchia پەڕەی قیلۆچی ئەفریکیی گواستەوە بۆ قۆچی ئەفریقا |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٠:٥٨، ١١ی ئابی ٢٠١٦
قیلۆچی ئەفریکی یان نیمچەدورگەی سۆماڵ[١][٢][٣] نیمچە دورگەیەکە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەفریکا ،لە نزیک لوتکەی گەڕوی باب ئەلمەندەب لەبەری ئەفریکا ،کە زەریای ھیندی کەوتۆتە بەری باشوری وە دەریای سوور لە باکوری ھەڵکەوتوە ،ھەریەکە لە سۆماڵ و جیبۆتی و ئەریتیریا دەگرێتەوە کە کینیا و ئەسیوبیا و دەوریان داوە ناوچەیەکی زاڵە بەسەر گەڕوی باب ئەلمەندەب.
جوگرافیا
قیلۆچی ئەفریکی ناوچەیەکی ستراتیژی گرنگە بۆھەریەکە لە ئاسیا و ئەفریکا کە گەڕوی باب ئەلمەندەب لەخۆ دەگرێت ئەو گەڕوەی ئاسیاو ئەفریکا بەیەک دەبەستێتەوە،وە دەریای سوور و زەریای ھیندی لێک جیاکردۆتەوە. قیلۆچی ئەفریکی بەناوبانگە لە چاندنی مۆز و قامیشی شەکر و ئاژەڵداری ،وە چەندین بەندەری گرنگ لە خۆ دەگرێت وەک بەندەرەکانی جیبۆتی و کەسمایوە
قیلۆچی ئەفریکی ڕووبەری یەک ملیۆن کم چوارگۆشە دەگرێتەوە،کە ٩٠ ملیۆن کەس لەسەری دەژیت.
لەگەڵ ئەو ھەموو گرنگیەی دانیشتوانی ناوچەکە بەدەست برسیەتی و ووشکەساڵی و بە بیابان بوون دەناڵێنن.
سەرچاوەکان
- ^ J. D. Fage, Roland Oliver, Roland Anthony Oliver, The Cambridge History of Africa, (Cambridge University Press: 1977), p.190
- ^ George Wynn Brereton Huntingford, Agatharchides, The Periplus of the Erythraean Sea: With Some Extracts from Agatharkhidēs "On the Erythraean Sea", (Hakluyt Society: 1980), p.83
- ^ John I. Saeed, Somali – Volume 10 of London Oriental and African language library, (J. Benjamins: 1999), p. 250.