ڕۆمان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١: ھێڵی ١:

'''ڕۆمان''' ({{بە ئینگلیزی| Novel}}) نووسراوەییکی خەیاڵی درێژتر لە کورتە چیرۆک و چیرۆک کە خۆی چەندین چەشنی ھەیە و ھەرکام لەم چەشنانە نوێنەری جۆرێک لە چیرۆکی ناو [[زەین]]ی نووسەرن.<ref>http://www.britannica.com/eb/article-9110453/novel</ref>

ڕۆمان بریتییە لە گێڕانەوەیەکی چیرۆکئامێزی دوورودرێژ، لەمیانی چیرۆکبێژەوە وێنەی ژیانی کەسایەتییەکان لە چەندین ڕوودا و لە چەندین شوێن و کاتی بەریندا، دەردەخات، زۆر جار خەیاڵ ڕۆلی لە داڕشتنی ڕووداوەکاندا هەیە، لە ڕۆماندا چەند ڕەگەزێکی گرینگ کۆ دەبێتەوە، لەوانە: ڕووداو، کەسایەتیی سەرەکی، شوێن، کات، چیرۆکبێژ (یان گێڕەرەوە)، گێڕانەوە، بۆگێڕەوە، خەیاڵ، وەسف، دیالۆگ، گۆشەنیگا.

وەک پێداچوونەوەی ‏١٤:٥٩، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٦

ڕۆمان (بە ئینگلیزی: Novel) نووسراوەییکی خەیاڵی درێژتر لە کورتە چیرۆک و چیرۆک کە خۆی چەندین چەشنی ھەیە و ھەرکام لەم چەشنانە نوێنەری جۆرێک لە چیرۆکی ناو زەینی نووسەرن.[١] ڕۆمان بریتییە لە گێڕانەوەیەکی چیرۆکئامێزی دوورودرێژ، لەمیانی چیرۆکبێژەوە وێنەی ژیانی کەسایەتییەکان لە چەندین ڕوودا و لە چەندین شوێن و کاتی بەریندا، دەردەخات، زۆر جار خەیاڵ ڕۆلی لە داڕشتنی ڕووداوەکاندا هەیە، لە ڕۆماندا چەند ڕەگەزێکی گرینگ کۆ دەبێتەوە، لەوانە: ڕووداو، کەسایەتیی سەرەکی، شوێن، کات، چیرۆکبێژ (یان گێڕەرەوە)، گێڕانەوە، بۆگێڕەوە، خەیاڵ، وەسف، دیالۆگ، گۆشەنیگا.

مێژوو

گێڕانەوەی ڕووداوەکان و نووسینەوەیان بە شێوەی پەخشان لە سەدەی شانزدەهەم لە ئینگلتەرە دەستی پێ کرد و شێوازێکی جیاواز بوو لە داستان، بەڵام سەرهەڵدانی ڕاستەقینەی ئەم هونەرە نوێیە وەک ژانرێکی ئەدەبیی سەربەخۆ، دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی رۆشەنگەریی ئەوروپا لە سەدەی هەژدەهەمدا، کە لەگەڵ گەشەکردن و گەورەبوونی چینی بورژوازیدا و هەروەها گەشەکردنی شار و بایەخدان بە تاکەکەس، برەوی زیاتری پەیدا کرد.

جۆرەکانی ڕۆمان

ڕۆمان چەندین جۆری هەیە، لەوانەیە گرینگترینیان ئەم جۆرانەی خوارەوە بن

  • ڕۆمانی پۆلیسی و ڕۆمانی سەرکێشی، پتر لە ئەدەبی ئینگلیزیدا باو بوو.
  • ڕۆمانی سایکۆلۆژی، بۆ نموونە ڕۆمانەکانی دیستوێڤسکی کە پتر ناخی پاڵەوانەکانی دەردەخات، هەروەها ڕۆمانەکانی فلوبێر و ستاندال و فرانسوا مۆریاک و ڤێرجینیا وۆڵف و جێمس جۆیس کە تەکنیکی مۆنۆلۆگ و شەپۆلی هۆش بەکار دەهێنن.
  • ڕۆمانی کۆمەڵایەتی، کە بە زۆری هەوڵدەدات ژیانی کۆمەڵایەتیی قارەمانەکان و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و هەلومەرجی پێشکەوتنی کۆمەڵگە پێشان بدات.
  • ڕۆمانی خەیاڵی و ڕۆمانی زانستی کە ڕووداوی سەرسوڕهێن و نامۆگەری و ژیانی پیاوانی فەزا پیشان دەدات.
  • ڕۆمانی بیوگرافی، کە نووسەر سەربوردەی ژیانی خۆی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەنووسێتەوە.
  • ڕۆمانی فێرکاری کە بە ئامانجی فراوان کردنی زانیاری مرۆڤ دەنووسرێت.
  • ڕۆمانی مێژوویی کە ڕووداوەکانی لە مێژووی نەتەوەیی یان مێژووی جیهانییەوە وەردەگرێت.
  • ڕۆمانی فەلسەفی، بۆ نموونە ڕۆمانی پاژنەی ئاسنینی جاک لەندەن، یان ڕۆمانی جیهانی سۆفیا یۆستاین گاردەر.
  • ڕۆمانی نوێ کە لە فەڕەنسەدا لە پەنجاکانی سەدەی بیستەم سەریهەڵدا و گرینگترین نوێنەرەکانی بریتیین لە ئالان ڕۆب گرێ ناتالی سارۆت و میشال بۆتۆر.
  • ڕۆمانی سۆزداری و ئەوین- د. هـ لۆرانس، هەروەها ڕۆمانی سێکسی-ئەلبێرتۆ مۆرافیا.[٢]

سەرچاوەکان

  1. ^ http://www.britannica.com/eb/article-9110453/novel
  2. ^ فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی - نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد.
  • فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی - نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد.