مێریتۆکراسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت زیادکردن: ar, bg, ca, cs, da, de, en, eo, es, et, eu, fa, fi, fr, gl, he, hr, id, is, it, ja, ka, ms, nl, no, pl, pt, ro, ru, sh, simple, sk, sr, sv, th, tr, uk, zh
ب r2.5.2) (بۆت چاکسازی: uk:Мерітократія
ھێڵی ٩٣: ھێڵی ٩٣:
[[th:คุณธรรมนิยม]]
[[th:คุณธรรมนิยม]]
[[tr:Meritokrasi]]
[[tr:Meritokrasi]]
[[uk:Меритократія]]
[[uk:Мерітократія]]
[[zh:精英政治]]
[[zh:精英政治]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٤:٥٦، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠

مێریتۆکراسی (فەرمانڕەوایی توانادار لێھاتووەکان)

میرۆتۆکراسی بریتیە لە سیستەمێکی فەرمانڕەواییکردن کە لەسەر بنەمای فەڕمانڕەواییکردن لە رێگای توانا (لێھاتوویی)، نەوەک لەسەر بنەمای سامان و نەژاد و رەچاوکردنەکانی تری پێگەی کۆمەڵایەتی، دامەزراوە.ھەرچۆنێک بێت وشەی مێریتۆکراسی ئێستا زۆرجار بەکاردەھێنرێت بۆ باسکردنی جۆرێکی کۆمەڵگا کە تیایدا سامان و داھات و باری کۆمەڵایەتی لە رێگەی پێشبڕکێکردنەوە دیاریدەکرێن لەسەر بنەمای ئەو گریمانەیەی کە براوەکان بێگومان شایستەی ئەو ئەنجامە بەدەستھاتووانەی خۆیانن. لە ئەنجامدا، ئەم وشەیەش مانایەکی داروینیزمی کۆمەڵایەتی لەخۆوەدەگرێت، کە بەکاردەھێنرێت بۆ باسکردن لە کۆمەڵگایەکی پێشبڕکێکارانەی شەڕانگێز، کە رێگە بە نایەکسانیەکی بەرفراوان دەدات لە داھات و سامان لە نێوان دانیشتوان، ئەمەش وەک وەزیفەیەکی شایستەیی و لێھاتوویی (merit )، بە پێچەوانەی کۆمەڵگا یەکسانەکان.

حکومەت و رێکخراوە مێریتۆکراتیەکان جەخت لەسەر زیرەکی (بەھرە) و خوێندنی فەرمی و تایبەتمەندیەتی، نەوەک ئەو جیاوازیانەی کە ھەن وەک چینی کۆمەڵایەتی و نەتەوە و رەگەز، دەکەنەوە. لە واری کرداریدا، توێژینەوەکان لەسەر جووڵەی کۆمەڵایەتی ئاماژە بەوەدەکەن کە ھەموو ئەو مەرجانەی کە بە بێلایەنانە رەچاودەکرێن لە کۆتاییدا لە بەرژەوەندی منداڵەکانی ئەوکەسانە دەکەوێتەوە کە بە رێگەیەک لە رێگەکان سوودمەند دەبن. ئەمەش بە ھەمان شێوە دیاردەیەکی داروینیزمیە، لەکاتێکدا ھەموو دایک و باوکێک کۆشش بۆ دروستکردن و دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ منداڵەکانیان دەکات و گەیاندنی سوودەکانی زانیاری و ئازایەتی و سەرچاوەکانی خۆیان دەبەخشنە منداڵەکانیان بۆ ئەوەی سەرکەوتنی منداڵەکانیان دڵنیابکەنەوە. ئەمەش ھێزێکی غەریزیە لە نێو زۆر لە ئاژەڵە ئاڵۆزترەکانی سەر رووی زەوی، کە لە ناویاندا مرۆڤ تەنھا یەکێکە، ھەیە. زۆر لە کۆمەڵگا مۆدێرنەکان (ھەریەکە رێژەی سەرکەوتنی جیاوازیان بەدەستھێناوە) لە رێگەی دەستێوەردانی دەوڵەت لە خوێندن و چاودێری کۆمەڵایەتی و لێبوردنی باج و بەخشینی پارە بۆ ھەرمنداڵێکەوە ھەوڵی خەفەکردنی ئەو فاکتەرانەی نایەکسانیان داوە. مێریتۆکراسیەکان باوەڕیان بە پرەنسیپی یەکسانی دەرفەتەکان لە رێگەی یەکسانی لەبەردەم یاسا و کۆمەڵگایەکی دوور لە نەژادپەرەستی و رەگەزپەرەستی و چەمکەکانی تر ھەیە بەڵام ئەوان نە پاڵپشتی لە یەکسانیبوون و نە داوای یەکسانبوون دەکەن. بۆ روونکردنەوەی ئەمە تۆ مافی ئەوەت ھەیە لە کیَ و کەی ویستت کاربکەیت بەڵام مافی ئەوەت نیە کارتپێبدرێت. یان بە داڕشتنێکی جیاواز بڵێین کەس ئەرکی لەسەر شان نیە کە کارت بۆ دابینبکات، چونکە کار بەدەستھێنان پاداشتی ئەوەیە کە لە رێگەی شایستەبوون و لێھاتوویەوە بەدەستیدەھێنیت.

لە دیموکراسیەتی نوێنەرایەتی کە تیایدا دەسەڵات بە شێوەیەکی تیۆری لە دەستی نوێنەرە ھەڵبژێردراوەکانە، رەگەزە مێریتۆکراتیەکیەکان بریتین لە بەکارھێنانی راوێژی شارەزا و پۆسپۆڕەکان بۆ یارمەتیدانی داڕشتنی سیاسەتەکان و خزمەتگوزاریە مێریتۆکراتیە مەدەنیەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتانە. کێشەی بەردەوامی داکۆکیکردن بۆ مێریتۆکراسی بریتیە لە پێناسەکردنی ئەوەی کە بەتەواوی مەبەست لە لێھاتوویی (Merit) چیە و یان بە شێوەیەکی گرنگ کیَ ئەم دیاریکردنە ئەنجامدەدات و لەسەر چ بنەمایەکیش.

رەچەڵەکی زاراوەکە

زاراوەی "مێریتۆکراسی" یەکەمجار، بە مانایەکی سوکایەتیپێکردن، لە کتێبەکەی میکایل یەنگ (Rise of the Meritocracy) بەکارھاتووە کە لە داھاتوویەکی خەیاڵی ترسناک و نامرۆڤایەتیانە دادەنرێت کە تیایدا پێگەی کۆمەڵایەتی لە رێگەی توانای زیرەکی و ھەوڵدان دیاریدەکرێت. لە کتێبەکەدا، ئەم سیستەمە کۆمەڵایەتیە لە کۆتاییدا دەبێتە ھۆی روودانی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی کە تیایدا جەماوەری گشتی ھەڵدەگەڕێنەوە بەسەر نوخبەی فەرمانڕەوا کە لەخۆباییبوون و خۆیان جیاکردۆتەوە لە ھەستوسۆزی خەڵکی گشتی.

سەرەڕای بنەڕەتی نێگەتیڤانەی بەکارھێنانی ئەم وشەیە، زۆر کەس ھەن باوەڕِیان وایە کە سیستەمی مێریتۆکراسی شتێکی باشە بۆ کۆمەڵگا. لایەنگرانی مێریتۆکراسی دەڵێن سیستەمێکی مێریتۆکراسی زیاتر دادپەروەرانە و بەرھەمھێنەرترە لە سیستەمەکانی تر، و رێگە بە کۆتاییھێنان بەو جیاکاریانەی کە لەسەر بنەمای رەگەز و نەژادەوە دامەزراون دەدات ( ھەر چەندە چینە کۆمەڵایەتیەکان ھێشتا بوونیان ھەر دەمێنێتەوە).

رەخنەی سەرەکی یەنگ لەبارەی مێریتۆکراسی بریتیە لەوەی کە سیستەمێکە تیایدا پێگەی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای خاسیەتی بابەتیانەوە دەستنیشاندەکرێت و دەبێت کە ئەمەش لە ھەر کۆمەڵگایەک پەیڕەو بکرێت ئەو کۆمەڵگایە بە کۆمەڵگایەکی نا یەکسان و نا جێگیر دەھێڵێتەوە. لە بەرئەوەی ئاراستەی رەخنەیی تریش ھەن لەو بارەیەوە، لایەنگران و رەخنەگرانی ئەو تیۆرە زۆربەی جار بەڵگەی ئەوە دەھێننەوە کە لێھاتوویی (Merit) لە لایەن نوخبەی فەرمانڕەواوە دیاریدەکرێت ئەمەش تەنھا بۆ ئەوەی رەوایەتی بدەنە ئەو سیستەمەی کە لە بنەڕەتدا باری کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای چینایەتی و لەدایکبوون و سامانەوە دیاریدەکات.

زۆربەی جار بەرھەڵستکارانی چەمکی مێریتۆکراسی دەڵێن خاسیەتەکانی وەک زیرەکی و کۆشش ناتواندرێت بە شێوەیەکی ورد پێوانە بکرێن ( بۆ نمونە، رەنگە یەکێک بپرسێت " کیَ زیرەکترە، اسحاق نیوتن یان ئەلبێرت ئەنیشتاین؟"). کەواتە، بە گوێرەی بۆچوونی ئەوان، ھەر پیادەکردنێکی مێریتۆکراسی پلەیەکی زۆری خەملاندن و مەزەندەکردن لەخۆوە دەگرێت و ئەم مەزەندەکردنەش بە شێوەیەکی بۆماوەیی شتێکی خراپە و لایەنگیری تێدادەکەوێت.

داروینیزمی کۆمەڵایەتی

داروینیزمی کۆمەڵایەتی بریتیە لە تیۆرێکی کۆمەڵایەتی کە وا رەچاودەکات تیۆری پێشکەوتنی داروین لە رێگەی دەستنیشانکردنی سروشتیەوە تەنھا مۆدێلێک نیە بۆ پێشکەوتنی خاسیەتە بایەلۆجیەکان لە رەوگەڵێکدا بەڵکو دەکرێت بە سەر دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگەشدا بچەسپێندرێت. داروینیزمی کۆمەڵایەتی لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٩ تاوەکو کۆتایی شەڕی دووەمی جیھانی دروستبووە، ھەرچەندە ھەندێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دەکرێت زانستی زیندەورزانی کۆمەڵایەتی (Sociobiology) ھاوچەرخ وەک فۆرمێکی داروینیزمی کۆمەڵایەتی پۆلین بکرێت. لایەنگرانی داروینیزمی کۆمەڵایەتی زۆرجار تیۆرەکە وەک پاساوھێنانەوە بۆ ئەوەی کە نایەکسانیە کۆمەڵایەتیەکان بەھۆی بوونی مێریتۆکراسیەوەن بەکاردەھێنن. ھەندێکی تر ئەم تێورە بەکاردەھێننەوە بۆ پاساوھێنانەوە بۆ نەژاد پەرستی و ئیمپریالیزم. تا ئەوپەڕیشی لە رەخنەکاندا، بەشێک لە داروینیزمی کۆمەڵایەتی وا دەردەکەوێت کە پێشبینی چاکترکردنی توخمی وەچانانەوە و رێچکە نەژادیەکانی نازیەکان بکەن.

بە شێوەیەکی گاڵتەئامێز، لە کاتێکدا داروینیزمی کۆمەڵایەتی بەسەر چەمکی پێشکەوتن و دەستنیشانکردنی سروشتی سیستەمە کۆمەڵایەتیەکانی مرۆڤ دەچەسپێت، ھیچ لە ئایدۆلیژیا سیاسی و نیمچە ئاینیە پەیوەندیدارەکان بەو تیۆرەوە نابنە بەشێک لە تێۆرە بنەڕەتیە بایۆلۆژیەکەی داروین بۆ پێشکەوتن. ھاوشێوەش، خودی داروینیزمی کۆمەڵایەتیش مەرج نیە پێویستبکات کە ھەڵوێستێکی سیاسی بەرھەمبھێنێت: ھەندێک لە ھەڵگرانی تیۆری داروینیزمی کۆمەڵایەتی باس لە حەتمیەتی بەرەوپێشچوون دەکەن، لە کاتێکدا ھەندێکی تریان جەخت لەسەر ئەگەری بەرەوخراپچوونی مرۆڤایەتی دەکەنەوە. تەنانەت ھەندێک ھەوڵی ئەوەیانداوە تا داروینیزمی کۆمەڵایەتی لەناو سیاسەتی چاکسازیخوازدا بچەسپێنن. تیۆری داروینیزمی کۆمەڵایەتی لە کارەکانی زۆر لە نووسەرانەوە وەرگیراوە، لە ناویشیاندا ھێربرت سپێنسەر Herbert Spencer و تۆماس مالسەس Thomas Malthus، بەڵام بێجگە لە گووتنی ھەندێک دەستەواژەی روون لە بارەی "رزگاربوون و مانەوە بۆ گونجاوترینە" (داروین وەک سپێنسەر زاراوەی گونجاوترینی بەکارھێناوە بۆ ئەو مانایەی کە " بە باشترین شێوە رێک و گونجاوبێت لەگەڵ بارودۆخە ژینگەییەکە")، ھاوچەرخترین لایەنگرانی داروینیزمی کۆمەلایەتی ھەرگیز ھیچ لە کارەکانی داروینیان نەخوێندۆتەوە و زانیاریەکی کەمیان لەبارەی بایەلۆجی ھەیە.

لایەنگرە تاکەکەسیەکان

کۆنفۆشۆس Confucius

" لە فێرکردندا دەبێت ھیچ جیاوازیەکی چینایەتی نەبێت" Analects XV.٣٩.tr.Legge زۆر لە ھەوادارە رۆژئاواییەکانی کۆنفۆشۆس وەک ڤۆڵتیر و H.G. Creel بیرۆکەی شۆرشگێرانەی نوێی کۆنفۆشۆسیان بەدیارخستووە: ئەو ھەڵسا بە گۆڕینەوەی بیرۆکەی مێرخاسی لە رێگەی خوێن بە مێرخاسی لە رێگەی چاکەکردن. جانزی کە بە زمانی چینی مانای ئەسڵزادە (nobleman) وردە وردە لە رێگەی بەکارھێنانی ئەو وشەیەوە لە قسەکانی کۆنفۆشۆس مانایەکی تری وەرگرت ---- بوو بە وشەیەکی تارادەیەک وەک وشەی ئینگلیزی (Gentleman) پیاو چاک. ئەو پیاوچاکە ئاساییەی کە پەرە بە باشترکردنی خاسیەتەکانی دەدات دەکرێت پێی بووترێت گێنتڵمان، لە کاتێکدا کۆڕێکی بیَ شەرمی شایەک تەنھا " پیاوێکی بچووکە". ئەمەش بوو کە ئەو رێگەیدا ھەموو جۆرە قووتابیەک ببێتە پەیڕەوھەڵگری خۆی ( فێرکردنەکانی ئەو بەمەبەستی راھێنانی فەرمانڕەواکانی داھاتوو بوو) ئەمەش ئاماژەیەکی روونە کە ئەو بە تەواوی پاڵپشتی لە پێکھاتەی دەرەبەگایەتی کۆمەڵگای چینی نەدەکرد.

ھان فێیزی Han Feizi

سەرباری کۆنفۆشۆسەس، فەیلەسوفێکی تری کۆنی چینی لە ھەمان سەردەم ( دەوڵەتی شەڕکەر) داکۆکی بۆ سیستەمی مێریتۆکراسی حکومەت و کۆمەڵگا کردووە. ئەمەش ھان فێیزی بوو کە بە بەھێزترین لایەنگری قووتابخانەی سەروەری یاسا ناوبانگی دەرکردووە ( یان بە فەیلەسوفی یاساکاری ناسراوە). باوەڕی سەرەکی پاساوەکانی بریتیە لە سەروەری رەھای یاساکان، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆرلە رەگەزی مێریتۆکراسی لەخۆدەگرێت. یەکێکی تر لە یاساپەروەران شانگ یانگە کە یاساپەروەرێکی جێبەجێکاربوو (قانونی تگبیقی) و بووە ھۆی چاکسازیخوازیە مێریتۆکراسیەکانی دەوڵەتی کین (Qin) بە لابردنی ئەریستۆکراتیەت و پاڵپشتیکردن و بەرەوپێشبردنی تاکە کەسەکان لەسەر بنەمای بەھرەمەندی و زیرەکی و نوێکاری. ئەمە سووپای کینی گەیاندە ئاستە لێوارێکی زۆرگرنگ بەسەر ئەو نەتەوانەی تر کە پەیوەست بوون بە پەیڕەوکردنی سیستەمی کۆنی ئەرستۆکراسی بۆ حکومەت. ئەم یاساپەروەریەتیە، ھاوشان لەگەڵ بەھا دژە ئەرستۆکراتی و بەھا لاگیرەکانی بۆ مێریتۆکراسی، وەک بەشێکی سەرەکی لە فەلسەفە و سیاسەتی چینی، ھەرچەندە لە دوای کین دیناستی Qin Dynasty بەسەختی بێھێَزبووەتەوە، بۆ دوو ھەزارەی تر ماوەتەوە.

جەنگیز خان Genghis Khan

مێریتۆکراسی بریتی بوو لە بنەمای سەرەکی بۆ ھەڵبژاردنی سەرکردەکان و ژەنەڕاڵەکانی ئیمپراتۆریەتی مەنگۆلی. جەنگیز خان ھەرکەسێک کە زیرەک و شیاوی پۆستەکانی زنجیرەی فەرمانداری سوپاکەی بایە ھەڵیدەبژارد. تەنانەت باوەڕی بەو سەرباز و ژەنەڕاڵانەش ھەبوو کە لەھێزی دوژمنەکانی بوون ئەگەڕ وەفایان بۆ سەرکردەکانی خۆیان ھەبووبێت. بۆ نمونە، جەنارەڵەکەی جەنگیزخان جێبە Jebe سەربازێکی ھێزی دوژمن بووە کە ئەسپەکەی جەنگیزخانی لە شەڕێکدا پێکاوە پێش ئەوەی ببێت بە خانێکی پایەبەرز لەلای جەنگیزخان.

ناپلیۆن Napoleon

فەرەنسای ناپلیۆنی (شۆڕگێڕی) بە ھەمان شێوە ھەندێجار دەکرێت وەک وڵاتێکی مێریتۆکراسی رەچاوبکرێت. دوای شۆڕشی ١٧٩٢ زۆر بە زەحمەت ئەندامێکی نوخبەی پێشووت دەبینی کە لە پێگەی دەشەڵات مابێتەوە. کەواتە کاتێک ناپلیۆن بەرەو دەسەڵات ھەڵکشا ھیچ بنکەیەکی کۆن و پێشینە نەبوو بۆ ئەوەی کارمەندانی خۆی لێیەوە دەستنیشانبکات و دەبوو ئەو کەسانە ھەڵبژێرێت کە ئەو پێی وابوو کە باشترین کەسن بۆ ئەو کارانە، لەناو ئەو کەسانەش ئەفسەرانی سووپاکەی و شۆڕشگێڕان بوون کە پێشتر لە ناو ئەنجوومەنی خەڵک بوون، تەنانەت ھەندێک ئەریستۆکراتیش بوون وەک سەرۆک وەزیران تلیراند (Talleyrand). ھەرچۆنێک بێت دواتر پیادەنەکردنەکانی مێریتۆکراسی بوون بە دامەزراندنی ئەندامانی خێزان و ھاوڕێ و ھاوەڵان لە پێگە گرنگەکاندا ( بە تایبەتیش لە سەرکردایەتیە ھەرێمیەکاندا)؛ سۆزداری (انتماْ )رەنگە فاکتەرێکی زیاتر گرنگتر بێت لە تەنھا لێھاتوویی (Merit) لە ئەداکردندا کە حاڵەتێکی ئاساییە لە سیاسەتدا.


دەوڵەتە مێریتۆکراسیەکان

سەنگافۆرە Singapora

لە نێو ئەو دەوڵًەتە یەک نەتەوەییە نوێیانە، کۆماری سەنگافورە ھەوڵی ئەوەدەدات ببێت بە دەوڵەتێکی تەواو مێریتۆکراسی، جەختکردنەوەیەکی زۆر دەخاتە سەر دەستنیشانکردن و رێگەخۆشکردن بۆ ھاوڵاتیانی گەنجی زیرەک و لێھاتوو بۆ پێگە و پۆستە سەرکردایەتیەکان. ھەروەھا بە رێژەیەکی زۆر پێ لەسەر باوەڕپێکراویەتی ئەکادیمی دەچەسپێنێت، کە وەک پێوەری بابەتیانە رەچاودەکرێن ھەم بۆ پێوانەکردنی زیرەکی و ھەمیش بۆ پێوانەکردنی کۆششکردن.مێریتۆکراسی بریتیە لە چەمکێکی سەرەکی سیاسی لە سەنگافورە، بەشێکی بەھۆی ئەو بارودۆخە بووە کە دەوروخوولی سەرھەڵدانی سەربەخۆیی ئەو شاروڵاتەیداوە. سەنگافورە لە ساڵی ١٩٦٥ لە مالیزیایی ھاوسنوری جیاکرایەوە لەبەر لەئەنجامی نەویستنی زۆرینەی گروپە پەناھەندەکانی ( بەتایبەتی بە رەگەز چینیەکان) بۆ رازیبوون لەسەر ھەڵوێستی تایبەتی کۆمەڵگە چوونیەکە خاوەن خاکەکە ( بە تایبەتی مالیزیەکان). حکومەتی فیدرالی مالیزی پاساوی بۆ بەخشینی مافێکی تایبەتی پێشینە بە مالیزیەکان دەھێنایەوە وەک بەشێک لە مافی لەدایکبوون کە ئەوان خەڵکە خاوەن خاکەکەبوون. سەرکردە سیاسیەکان لە سەنگافورە زۆر بە توندی دژایەتی ئەو سیستەمەیان کرد لە بری ئەوە بانگەشەیان بۆ یەکسانی لە نێوان ھەموو ھاوڵاتیانی مالیزیا دەکرد، لە گەیشتن بە زانکۆکان و گرێبەستە حکومیەکان و دامەزراندنە سیاسیەکان و ھتد، تا دەگات بەوەی کە شایستەترین کەس پاڵیوراو بێت نەوەک ئەو کەسەی کە لە سەر بنەمای پەیوەندیەکان و باکگراوەندی ئیتنیکی دەستنیشاندەکرێت. ئەم دژایەتیکردنە پێشینەیەی نێوان ئەو ویلایەتە و حکومەتی فیدرالی گەیشتە ئەو رادەیەی کە چارەسەرنەکرێت. سەنگافورە جیاکرایەوە و بوو بە شاروڵاتێکی سەربەخۆ.

تا ئەمرۆش، سەنگافورە بەردەوامە لەسەر پەیڕەوکردنی مێریتۆکراسی وەک یەکێک لە بنەما رەسمی و رێنیشاندەرەکان بۆ داڕشتنی سیاسەتی گشتی ناوخۆ. ھەرچەندە تێبینیکاران بە شێوەیەکی دادپەروەرانە رەخنە لەم شارولاتە دەگرن لەسەر ئەوەی کە ئەم بنەمایە بەشێوەیەکی یەکپارچە بەسەر ھەموو لایەنەکاندا جێبەجێناکات بەڵام رێکەوتنێکی فراوان ھەیە کە سەرەڕای ئەوەش سەرکەوتنە ئابوریە گەورەکانی ئەو شارولاتە بەشێکی لەئەنجامی جەختکردنەوەی بەھێزە لەسەر بەرەوپێشبردن و پێگەیاندنی سەرکردەی زیرەک و لێھاتووە.


میرنشینی گەورەی فینلەندا Grand Duchy of Finland

نمونەیەکی تر بریتیە لە فینلەندای سەدەی نۆزدەم کە بە شێوەیەکی فەرمی لە لایەن ئۆتۆکراتەکان (کارزانەکان) فەرمانڕەوایی دەکرا، ھەرچەندە لە رووی پراکتیزەکردنەوە ئەمە بۆ چینی خوێندەوار بەجێھێڵدرابوو. ھەرچەندە باوان و سامانی بە میراتگیراو کاریگەریان ھەیە لەسەر دەرفەتەکانی ئاستی خوێندەواری کەسێک، خوێندن و بنەماڵە مەرجی سەرەکی بوون بۆ پێشکەشکردن بۆ فەرمانبەریەتی و پۆستە حکومیەکان و بەرزبوونەوەی پلە تیایاندا. تا ناوەڕاستی سەدەی بیستەمیش بڕوانامەی ئەکادیمی ھەر بە فاکتەرێکی گرنگ مایەوە بۆ ئەو سیاسەتمەدارانەی کە داوایان لە دەنگدەران دەکرد متمانەیان پێببەخشن.