ڕەجەب تەییب ئەردۆغان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 185.56.193.161 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Kushared
ھێڵی ٣٠: ھێڵی ٣٠:


==ژیان==
==ژیان==
ئەردۆغان لە دایکبووە لە ٢٦ی شوباتی [[١٩٥٤]] لە [[ئەستەنبوڵ]]، لە خێزانێکی بە نەژاد جۆرجی، مناڵی بەسەر بردووە لە ڕیزە لەسەر [[دەریای ڕەش]]، پاشان گەڕاوەتەوە بۆ ئەستەنبوڵ لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا، پەروەردە بووە لە خێزانێکی ھەژاردا، خوێندویەتی لە خوێندنگاکانی (ئیمام خەتیب)ی ئاینی، و پاشان کۆلێژی ئابوری
ئەردۆغان لە دایکبووە لە ٢٦ی شوباتی [[١٩٥٤]] لە [[ئەستەنبوڵ]]، لە خێزانێکی بە نەژاد جۆرجی، مناڵی بەسەر بردووە لە ڕیزە لەسەر [[دەریای ڕەش]]، پاشان گەڕاوەتەوە بۆ ئەستەنبوڵ لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا، پەروەردە بووە لە خێزانێکی ھەژاردا، خوێندویەتی لە خوێندنگاکانی (ئیمام خەتیب)ی ئاینی، و پاشان کۆلێژی ئابوری و کاری خوێندوە لە زانکۆی مەڕمەڕە. ره جه به بزن
بەڵام بە وتەی خۆی ساڵی ٨٧ کۆلێژی ئابووری تەواو کردووە بەڵام ئەو کۆلێژە ساڵی ١٩٩١ دانراوە لە توررکیا
و کاری خوێندوە لە زانکۆی مەڕمەڕە. ره جه به بزن


==چوونە ناو سیاسەتەوە==
==چوونە ناو سیاسەتەوە==

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:١٧، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان


سەرۆک کۆماری تورکیا
لە پێشیدا عەبدوڵڵا گول

لە پایەی
١٩٩٤ – ١٩٩٨
لە پێشیدا نورەددین سوزن
لە دواییدا عەلی موفید جورتونا

لەدایکبووە ٢٦ی شووباتی ١٩٥٤
تورکیا، ئەستەنبوڵ
تورکی  تورکیا
پارتی سیاسی پارتی داد و گەشەپێدان
هاوسەر ئەمینە ئەردۆغان
خوێندنی زانکۆ زانکۆی مەڕمەڕە، کۆلێژی ئابووری
ئایین ئیسلام

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان (تورکی: Recep Tayyip Erdoğan) سەرۆک کۆماری تورکیایە، پێشتریش سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوو، و سەرۆکی پارتی داد و گەشە پێدانە کە زۆرترین کورسیەکانی پەرلەمانی تورکی گرتووە، و بە یەکێک لە گرنگترین بەرپرسەکانی جیھانی ئیسلامی دادەنرێت.

ژیان

ئەردۆغان لە دایکبووە لە ٢٦ی شوباتی ١٩٥٤ لە ئەستەنبوڵ، لە خێزانێکی بە نەژاد جۆرجی، مناڵی بەسەر بردووە لە ڕیزە لەسەر دەریای ڕەش، پاشان گەڕاوەتەوە بۆ ئەستەنبوڵ لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا، پەروەردە بووە لە خێزانێکی ھەژاردا، خوێندویەتی لە خوێندنگاکانی (ئیمام خەتیب)ی ئاینی، و پاشان کۆلێژی ئابوری و کاری خوێندوە لە زانکۆی مەڕمەڕە. ره جه به بزن

چوونە ناو سیاسەتەوە

ئەردۆگان چووە ناو پارتی ڕزگاری نیشتمانیەوە بە سەرکردایەتی نەجمەدین ئەڕبەکان لە کۆتایی حەفتاکاندا، بەڵام لەگەڵ ئەو کودەتا سەربازیەی لە ساڵی ١٩٨٠دا ڕویدا، ھەموو پارتەکان ھەڵوەشانەوە، ولە ساڵی ١٩٨٣ ژیانی پارتەکان گەڕایەوە تورکیا و چالاکیەکانی ئەردۆگان گەڕایەوە لە ڕێگەی پارتی ڕەفا، بە تایبەت لە شاری ئەستەنبوڵ، و لە ساڵی ١٩٩٤ پارتی ڕەفا ئەردۆگانی پاڵاوت بۆ پارێزگای ئەستەنبوڵ، و توانی ئەو ھەڵبژارنە بباتەوە و ھەروەک پارتی ڕەفا ژمارەیەکی زۆر کورسیەکانی ئەو ھەڵبژاردنەی بەدەست ھێنا.

دامەزراندنی پارتی داد و گەشەپێدان

ساڵی ١٩٩٨ ئەردۆگان تۆمەتبار کرا بەوەی کە ھانی ڕکەبەری ئاینی ئەدات کە ئەمەش بووە ھۆی بەندکردنی و قەدەغەی ئیشکردنی لە کاروباری حووکمەتدا لەوانەش ڕێگرتن لێی بۆ خۆپاڵاوتن بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو، ئەمەش بە ھۆی بەکارھێنانی پارچە شیعرێکی تورکی ئاینی لە یەکێک لە وتارەکانیدا لە بەردەم جەماوەردا.

بەڵام ئەم بابەتە نەبوو بە ڕێگر لەبەردەم بەردەوام بوونی ئەردۆگان لە ڕێگە سیاسیەکەیدا بەڵکو ئەو کێشەیە ئاگاداری کردەوە کە بەردەوام بوون لەسەر ئەمە کە لەوەئەچێت بێ بەشی بکات لە ڕێگەی سیایی وەک بەسەر مامۆستاکەی (نەجمەدین ئەڕبەکان)دا ھات، لەبەر ئەوە فرسەتی ڕاگرتنی حزبی فەزیڵەی قۆستەوە تا لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەندامەکانی ئەو پارتە لەوانە عەبدوڵڵا گول جیاببنەوە و پارتی داد و گەشەپێدانیان دامەزراند لە ساڵی ٢٠٠١دا، لە سەرەتاوە ئەردۆگان ئەیەوێت ئەو لێکچوونە لە خۆیان دوور بخاتەوە کە پەیوەندیان بەردەوام بێت لەگەڵ ئایدۆلۆژیای ئەربەکان و ڕێڕەوە ئیسلامیەکەی کە بوو بووە ھۆی توڕەکردنی دام ودەزگا عیلمانیەکان چەن جارێک، ڕایگەیاند پارتی داد و گەشەپێدان ڕژێمی کۆماری ئەپارێزێت و دژایەتی ھێزە سەربازیە تورکیەکان ناکات، و وتی؛ سیاسەتێکی ڕوون و چالاک پەیڕەو ئەکەین لە پێناو گەیشتن بەو ئامانجەی ئەتاتورک کێشاویەتی بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و شارستانی لە چوارچێوەی بنەما ئیسلامیەکان کە لە %٩٩ دانیشتوانی تورکیا باوەڕیان پێیەتی.

سەرۆک وەزیران لە ٢٠٠٣وە

پارتی داد وگەشە پێدانی لە ھەڵبژارنەکانی ساڵی ٢٠٠٢دا زۆرینەی دەنگەکانی بە دەست ھینا و بەمەش ٣٦٣ نوێنەری پەرلەمانی ھەبوو، ئەردۆگان نەیتوانی سەۆرکایەتی حوکمەتەکەی بکات بەھۆی بەدواداچوونی بەندیەکەی و عەبدوڵڵا گول سەرۆکایەتیەکەی گرت دەست، لە ئازاری ٢٠٠٣وە ئەردۆگان سەرۆکایەتیەکەی گرتە دەست دوای کەوتنی حوکمەکەی لەسەری بوو.

ڕەجەب تەییب ئەردۆگان، کاتێک کۆنگرەی دافۆس بە جێدەهێڵێت

دوای ئەوەی سەرۆکایەتی حوکمەتی گرتە دەست ئیشی کرد لەسەر ئاسایش و جێگیر بوونی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی لە تورکیا، و ناوە کوردییەکانی گەڕاندەوە بۆ شار و گوندە کوردییەکان دوای ئەوەی ئەوە پێشتر ڕاگیرابوو، و بە فەڕمی ڕێگەی بە خوتبەدان دا بە زمانی کوردی، و لەگەڵ ئەرمەندا ڕێکەوت دوای ئەو دوژمنایەتیە مێژوویەی لە نێوانیاندا ھەبوو، بە ھەمان شێوە لەگەڵ یۆنان، و پردی کردەوە لەنێوان تورکیا و ئازەربایجان و وڵاتەکانی تری یەکێتی سۆڤێتی پێشوو، و ھاریکاری دەست پێکرد لەگەڵ عێراق و سوریا و سنوری کردەوە لەگەڵ کۆمەڵێک لە وڵاتە عەرەبیەکان و فیزەی ھەڵگرت لە نێوانیان.

سیاسەتی دەرەوە

ھەڵوێستی ئەردۆگان ھەڵوێستێکی توند بوو لە دژی پێشێل کردنی پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە و کوشتنی خەڵکی ئاسایی لە کاتی ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ھەستا بە باسکردنی ئەو کێشەیە لەگەڵ سەرکردەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، و ھەڵوێستەکەی ئاشکرا بوو کە بووە ھۆی بێزارکردنی ئیسرائیل و ڕەخنەی لە تورکیا گرت، و ئەردۆگان وتی؛ (من ھاوسۆزم لەگەڵ خەڵکی غەززە).

لە ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٠٩ ئەردۆگان کۆنگرەی دافۆسی بە جێھێشت لەسەر ئەوەی کاتی تەواوی نەدرایە بۆ ئەوەی وەڵامی شەیمۆن پێرێزی سەرۆکی ئیسرائیل باتەوە لەسەر شەڕی غەززە، ھەزران کەس لەو شەوەدا وەستان بۆ پێشوازی کردنی ئەردۆگان چەند سەعاتێک دوای ئەوەی کۆنگرەی دافۆسی بە جێ ھێشت و ئاڵای تورکیا و فەلەستینیان ھەڵگرتبوو، و ئەم دروشمانەیان بەرز کردبۆوە، (سڵاو بۆ گەڕانەوەی سەرکەوتووەکەی دافۆس) و (بەخێربێیتەوە سەرکردەی جیھان)، و بزوتنەوەی حەماس لەسەر ئەو ھەڵوێستە وتیان؛ (پێویستە لەسەر بەرپرسە عەرەبەکان چاوی لێبکەن).

سیاسەتی ناوخۆ

لە ٢٣ی تەمموزی ٢٠١١، ئەردۆغان لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ پارتی داد وگەشەپێدان لە ئەنقەرە، داوای لێبوردنێکی مێژوویی بەناوی دەوڵەتی تورکیاوە کرد لەسەر ئە کارەساتە دڵتەزێنانەی لە نێوان ساڵانی (١٩٣٦-١٩٣٩) لە ناوچەی دەرسیم ڕوویاندا، کە حکومەتی تورکی لەو سەردەمەدا ئەنجامیداوە بە سەرکردایەتی پارتی گەلی گۆماری تورکی بە هەقی کوردییە عەلەوییەکانی ئەو ناوچەیە لە سەدەی ڕابردوودا، و ئەم لێبوردنە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا لەلایەن سەرکردایەتی هەرێمی کوردستانەوە و هەروەها ئەوە هەڵوێستە هەنگاوێکی گرنگ بوو لە بەرەو پێشبردنی ئەو کرانەوە دیموکراسییەی کە حکومەتی ئەردۆغان دەستی پێکردوە.

خەڵات و ڕێزلێنانەکان

خەڵاتەکان

ئەردۆغان لە چەنەکالی
ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ئیسپانیا (زاپتیرۆ)
نەخشەی سەردانی ئەردۆغان بۆ وڵاتانی جیهان
  • لە ٢٩/١/٢٠٠٤، ئەردۆگان خەڵاتی ئازایەتی پێگەیشت لەلایەن کۆمەڵەی یەھودی ئەمەریکیەوە، بۆ ئاشتی خستنە نێو ڕۆشنبیریەکان.
  • لە ١٨/٤/٢٠٠٤، ئەردۆگان دانرا لە لیستی ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتیەکانی جیھان لەلایەن گۆڤاری تایمەوە، کە ئەردۆگان ناونرا بنیاتنەری پردەکان لەلایەن گۆڤارەکەوە.
  • لە ١٣/٦/٢٠٠٤، ئەردۆگان خەڵاتی ئاڵتونی وەرگرت لە کۆنفرانسی شیکاگۆ لەلایەن ئەکادیمیەی جێبەجێکردنەوە.
  • لە ١/١٢/٢٠٠٤، ئەردۆگان ناونرا بە ئەوروپی ساڵەکە لە دەنگدانە حەفتانەکەی ئەوروپادا، بۆ ئەوەی کە تورکیای خستە سەر ھێڵی چاکسازی.
  • لە ٢/٩/٢٠٠٥، ئەردۆگان خەڵاتی دەریای ناوەڕاستی بۆ دامەزراوەکان وەرگرت.
  • لە ١/٦/٢٠٠٦، ئەردۆگان خەڵاتی دەوڵەتی ڕوسیای وەرگرت لە لایەن ڤلادیمیر پۆتین.
  • لە ٨/٨/٢٠٠٦، ئەردۆگان خەڵاتی قەزوینی لە بواری وزەدا وەرگرت لەلایەن یانەی کاروباری دەریای قەزوین.
  • لە ١/١١/٢٠٠٦، ئەردۆگان خەڵاتی کۆمەڵەی مانگی سوری تورکی وەرگرت.
  • لە ٢/٢/٢٠٠٧، ئەردۆگان خەڵاتی گفتوگۆی نێوان ڕۆشنبیریەکانی وەرگرت لەلایەن سەرۆکی تەتەرستان.
  • لە ١٢/٣/٢٠٠٧، ئەردۆگان لەگەڵ سەرۆکی ئیسپانیا (زاپتیرۆ) بەیەکەوە خەڵاتی ڕۆمی بۆ ئاشتی وگفتوگۆیان وەرگرت.
  • لە ١٥/٤/٢٠٠٧، ئەردۆگان خەڵاتی ھێرمس کریستاڵی وەرگرت لەلایەن ڕاوێژکاری ئەڵمانی (ئەنجیلا میرکڵ) لە کردنەوەی پێشانگەی ھانۆڤەری پیشەسازی.
  • لە ١٤/٦/٢٠٠٧، ئەردۆگان خەڵاتی پێشەوای تورکی ئەو ساڵەی وەرگرت لەلایەن میدیا گروپەوە.
  • لە ١١/٦/٢٠٠٧، ئەردۆگان بەرزترین خەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ خۆراک وکشتوکاڵ وەرگرت، بۆ ڕێزلێنان لە گەشەپێدانی کشتوکاڵ و کۆمەڵایەتی لە تورکیا.
  • لە ١٥/١/٢٠٠٨، ئەردۆگان لەگەڵ سەرۆکی ئیسپانیا (زاپتیرۆ) بەیەکەوە خەڵاتی بنیاتنانی پردیان وەرگرت لە لایەن AMSS ی بەریتانیبۆ ھەوڵیان بۆ یەکخستنی ئەو کۆمەڵگانەی کە دابڕاون لە ڕووی ڕۆشنبیری ونەژاد وئاینەوە لە یەکتر، بۆ دروستکردنی دۆخێکی بەڕێزی وئاشتی پێکەوە ژیان لە ڕێگەی دەرکردنی پڕۆژەی ھاوپەیمانی شارستانیەکان.
  • لە ١١/٥/٢٠٠٩، ئەردۆگان خەڵاتی ئیبن سینای وەرگرت لە دامەزراوەی ئیبن سینا لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانی.
  • لە ٩/٦/٢٠٠٩، ئەردۆگان میوانی ڕێزلێنانی یانەی کران مۆنتانا بوو لە بڕۆکسل و خەڵاتی دی لوس ئەجلوسی وەرگرت لە پێناوی دیمۆکراسی وئازادیدا.
  • لە ٢٦/١٠/٢٠٠٩، ئەردۆگان بەرزترین خەڵاتی شاری پەکستانی وەرگرت لەلایەن حوکمەتی پاکستانەوە.
  • لە ٢٩/١٢/٢٠٠٩، ئەردۆگان خەڵاتی ھاریکاریکردنی لە ئاشتی جیھاندا وەرگرت لەلایەن کۆمەڵەی تۆرگوت ئۆزالەوە.
  • لە ١٢/١/٢٠١٠، ئەردۆگان خەڵاتی مەلیک فەیسەڵی جیھانی وەرگرت بۆ خزمەتی ئیسلام، لەلایەن دامەزراوەی مەلیک فەیسەڵی خێری.
  • لە ٢٣/٢/٢٠١٠، ئەردۆگان خەڵاتی نۆدۆی ڕۆشنبیری وەرگرت لەلایەن سەرۆکی شارەوانی ئەشبیلیە بۆ ھەوڵی لە دەرکردنی ھاوپەیمانی شارستانیەکان.
  • لە ١٧/٥/٢٠١٠، ئەردۆگان خەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ نیشتەجێبوون بەدەست ھێنا.
  • لە ٢٩/٤/٢٠١٠، ئەردۆگان بۆ جاری دووەم ئەردۆگان لە ڕیزی سەد کاریگەرترین کەسایەتیەکانی جیھان دارنرا لەلایەن گۆڤاری تایمەوە.
  • لە ١٧/٥/٢٠١٠، ئەردۆگان خەڵاتی ئاڵتونی وەرگرت لەلایەن سەرۆکی جۆرجیاوە بە ھۆی گەشەپێدانی پەیوەندی نێوانیان.
  • لە ٢٧/٥/٢٠١٠، ئەردۆگان مەدالیای ڕێزلێنانی یەکێتی پیشەسازی بەڕازیلی وەرگرت لەلایەن ویلایەتی ساوپاولۆ.
  • لە ٣١/٥/٢٠١٠، ڕێکخراوی تەندروستی نێو دەوڵەتی خەڵاتی تۆماکۆی دا بە ئەردۆگان بۆ پێشەنگیەکی لە بواری ڕێگرتن ل تۆماکو لە تورکیا.
  • لە ٢٩/٦/٢٠١٠، خەڵاتی جیھانی خێزانیی وەرگرت کە ئیش دەکات لە ژێر سێبەری نەتەوە یەکگرتووەکان.
  • لە ٤/١١/٢٠١٠، ئەردۆگان خەلاتی ئاڵتونی سەربەخۆیی وەرگرت بۆ ھەوڵی لە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا.
  • لە ٢٥/١١/٢٠١٠، ئەردۆگان خەڵاتی (سەرکردەی ساڵ)ی وەرگرت لەلایەن یەکێتی بانکە عەرەبیەکانەوە لە لوبنان.
  • لە ٢٩/١١/٢٠١٠، ئەردۆگان میوانی شەرەفی لە لەتکەی سێیەمی ئەورەپی ئەفەریقی بوو کە لە لیبیا ڕێکخرا، وخەڵاتی قەزافی نێو دەوڵەتی بۆ مافی مرۆڤ وەرگرت.
  • لە ١/١١/٢٠١١، ئەردۆگان خەڵاتی دیارترین کەسایەتی جیھانی ئیسلامی وەرگرت لە کوەیت.
  • لە ٢ی شوباتی ٢٠١١، خەڵاتی ڕێزلێنانی حکومەتی قیرغیزستانی وەرگرت.
  • لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١، خەڵاتی فەلەستینی نێودەوڵەتی وەرگرت بۆ سەرکەوتووی و لێهاتووی.
  • لە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠١٢، ئەردۆغان خەڵاتی تایبەتی پەیکەری ئاڵتونی ٢٠١٢ی وەرگرت لەلایەن ناوەندی ئیش وکاری پۆڵەندییەوە، کە بە گرمگترین خەڵات دادەنرێت لە پۆڵەندا، بەخشرا بە ئەردۆغان خەڵاتەکە لەبەر هەوڵە بەرچاوەکانی لە بوارەکانی گەشەی ئابووری و دامەزراندنی دیموکراسی و بازاڕی ئازاد.

دکتۆرای ڕێزلێنان

  • لە ٢٦/١/٢٠٠٤، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی سانت جۆنس.
  • لە ٣/٤/٢٠٠٤، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی کریمەن ستەیت.
  • لە ١٨/٥/٢٠٠٦، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن ئەکادیمیەی زانستی بولگاری.
  • لە ٢٠/٦/٢٠٠٦، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی گرین ئەمەریکان
  • لە ٢٩/٣/٢٠٠٨، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی سەڕاییڤۆ.
  • لە ١٥/١٠/٢٠٠٨، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی فەیز.
  • لە ٤/٧/٢٠٠٩، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی مەڵتاپە.
  • لە ٤/٧/٢٠٠٩¸ ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی ئەستەنبوڵ.
  • لە ٢٢/٨/٢٠٠٩، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی ئەلیپۆ.
  • لە ١٦/٤/٢٠١٠، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی ئیسلامی غەزە.
  • لە ١٨/٥/٢٠١٠ ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی ئەوروپی مەدرید.
  • لە ١٢/٦/٢٠١٠، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی دەریای ڕەشی تەکنیکی.
  • لە ٢/١٠/٢٠١٠، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی پیری ڕیس.
  • لە ٣١/١٠/٢٠١٠، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی ھاڕان.
  • لە ٤/١١/٢٠١٠، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی پریشتینا.
  • لە ٢٥/١/٢٠١١، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی تاڕاس شیڤاچینکۆ.
  • لە ١٦/٣/٢٠١١، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی مۆسکۆ ستەیت.
  • لە ٢١/٣/٢٠١١، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی ئوم لقوڕا بۆ خزمەتی ئیسلام.
  • لە ٢/٧/٢٠١١، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی ئیستەنبوڵ ئایدن.

ھاوڵاتیەتی شەرەف

  • ئەردۆگان ھاوڵاتی شەرەفی وەرگرت لە سیۆل لە شوباتی ٢٠٠٤.
  • ئەردۆگان ھاوڵاتی شەرەفی وەرگرت لە تاران لە شوباتی ٢٠٠٩.
  • ئەردۆگان ھاوڵاتی شەرەفی وەرگرت لە پریزرین لە شوباتی دووەمی ٢٠١٠.

سەرچاوەکان