مەلای باتەیی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چاکسازی، سەرچاوە
ب Pirehelokan پەڕەی ئەحمەدی باتەی گواستەوە بۆ مەلای باتەیی: تەنیا لە یەک سەرچاوەدا ناوی ئەحمەدە! بە باتەیی ناسراوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:١٨، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦

ئەحمەدی باتە یان مەلا حوسێنی باتە کەناوی ڕاستی حوسێنە (ماوەی ژیان: ١٤١٧ - ١٤٩١) شاعیر و نووسەری کلاسیکی کوردە، ئەحمەدی باتە لەدایکبووی گوندی باتەیە سەر بە پارێزگای حەکاری. باتەیی غەزەل و قەسیدە و مەسنەوی لێ بە جێ ماوە. غەزەلەکانی غەنایین و بەناوبانگترین مەسنەوییەکەی مەولوونامەی پێغەمبەرە[١].

مەولوودنامە بە کورمانجی

یەکێ لە ناوازەکارەکانی بریتییە لە مەولوودنامە بە کورمانجی کە باس لە دایکبوونی پایەمبەری موسڵمانان محەممەد دەکات لە ١٩ بەش وە ئەو مەولوودنامەیە بۆیەکەمینجار لە میسر لەساڵی ١٩٠٥ وەک پەرتووکێک چاپکرا وە لەساڵی ١٩١٩ەش لە ئیستەنبوڵ بۆ دووەمین جار لەچاپکرایەوە.

سەرچاوە

  1. ^ مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کورد، بەرگی دووەم، ھەولێر: ئاراس ٢٠٠٢