ھەشت قینەونەکە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{subst:afd}}
subst:afd
== ھەشت قینەونەکە ==
== ھەشت قینەونەکە ==
هەشت قینەونەکە، بەئینگلیزی(The Hateful Eight)، فیلمێکی ڕۆژئاوایی نهێنیی و هه‌ست بزوێنه‌، کاری نووسین و دەرهێنانی بۆ کرایە لەلایەن (کوێنتین تارانتینۆ)، لە ڕۆل گێرانی هەریەک لە ئەکتەران، (ساموێل جاکسن)، (کێرت رەسڵ)، (جینیفەر جاسن لی)، (واڵتون گۆگینس)، (دێمەنیان بیچیر)، (تیم ڕۆت)، (میکایڵ مادسین)، وە (بڕوس دێرن).
هەشت قینەونەکە، بەئینگلیزی(The Hateful Eight)، فیلمێکی ڕۆژئاوایی نهێنیی و هه‌ست بزوێنه‌، کاری نووسین و دەرهێنانی بۆ کرایە لەلایەن (کوێنتین تارانتینۆ)، لە ڕۆل گێرانی هەریەک لە ئەکتەران، (ساموێل جاکسن)، (کێرت رەسڵ)، (جینیفەر جاسن لی)، (واڵتون گۆگینس)، (دێمەنیان بیچیر)، (تیم ڕۆت)، (میکایڵ مادسین)، وە (بڕوس دێرن).

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٣٨، ١ی ئایاری ٢٠١٦

subst:afd

ھەشت قینەونەکە

هەشت قینەونەکە، بەئینگلیزی(The Hateful Eight)، فیلمێکی ڕۆژئاوایی نهێنیی و هه‌ست بزوێنه‌، کاری نووسین و دەرهێنانی بۆ کرایە لەلایەن (کوێنتین تارانتینۆ)، لە ڕۆل گێرانی هەریەک لە ئەکتەران، (ساموێل جاکسن)، (کێرت رەسڵ)، (جینیفەر جاسن لی)، (واڵتون گۆگینس)، (دێمەنیان بیچیر)، (تیم ڕۆت)، (میکایڵ مادسین)، وە (بڕوس دێرن). تارانتینۆ لە تشرینی دووەمی ساڵی ۲۰۱۳ بڕیاری بەرهەمهێنانی ئەم فیلمەی دا، راشیگەیاند کەوا دەبێتە پاشکوی فیلمی جانگۆی ئازادکراوە، دواتر کە لە کانوونی دووەمی ساڵی ۲۰۱٤ دەقی فیلمەکە دزەی پێکرا، بڕیاری بەرهەمهێنانی هەڵوەشاندەوە، بەڵام دواتر ڕای خۆی گۆڕی. کاری دەرهێنانی فیلمەکە لە ۸ کانوونی یەکەمی ساڵی ۲۰۱٤ دەستی پێکرد لە نزیک ناوچەی (تێلورید) لە ویلایەتی (کوڵارادو). موسیقای فیلمەکە لەلایەن ئاوازدانەری ئیتاڵی (ئێنیو موریکون) دانراوە، کە یەکەم موسیقای ڕۆژئاوایی تەواوییە لە ۳۵ ساڵی رابردوودا. فیلمەکە ۲۵ کانوونی یەکەمی ساڵی ۲۰۱۵ لەلایەن ( The Weinstein Company) بڵاوکراوەتەوە، بەتایبەتمەندی ( 70 mm film) تایبه‌ت به‌ سینەماکانی( roadshow). (موریکون) خەڵاتی گوڵدن گلوپ وە خەڵاتی ئوسکار بۆ باشترین باشترین موسیقای پێبەخشرا. هەروەها فیلمەکە بۆ دوو خەڵاتی تری ئەکادیمیا پاڵێورا، (جینیفەر جاسن لی) بۆ باشترین کچە ئەکتەری پشتگیریکار وە (ڕۆبه‌رت ریچه‌ردسن) باشترین هونەری وێنەگرتن.

چیرۆك

چەند ساڵێک دوای شەڕی ناوخۆی ئەمریکا، رائید (مارکویس وارن) کە ناسراویشە بە "ڕاوکەری بەخشیش" هەوڵی گواستنەوەی ۳ بەدکار دەدات بۆ شاروچکەی (رێد ڕووک). گالیسکەیەک لەسەر ڕێگاکە ڕادەگرێت کە لەلایەن کەسێکەوە لێدەخوڕێت بەناوی (ئۆ بی)، هەروەها لەناو گالیسکەکەدا پیاوێکی یاسای تێدایە بەناوی (جون روث)کە ناسراویشە بە "لەسێدارەدەرەکە"، کە بە ئافرەتێکی لەیاسا دەرچوو خۆی بەستووە، لە ترسی هەڵهاتنی، بەناوی (دامەرگو)ناسراویشە بە "بەندکراوەکە". (جون) گومان لە (وارن) دەبات، نیازی ڕفاندنی سامانەکەی هەبێت. لەکۆتاییدا (جون) ڕازی دەبێت (وارن) لەگەڵ خۆ ببات، (جون) و (وارن) پەیمان لەسەر نامەکەی (وارن) کە بەقسەی خۆی لەلایەن (ئەبراهام لینکۆڵن) بۆ نووسراوە گرێدەدەن. بەدرێژایی گەشتەکە کەسێکی تر دەرکەوێت کە وونبووە لەناو تۆفانەکەدا بەناوی (کریس مانیکس) کە ناسراویشە بە "پۆلیسە نوێیەکە".(کریس) (جون) قایل دەکات بەناچاری لەگەڵ خۆی بباتە شاروچکەی (ڕێد ڕووک). بەدرێژایی ڕێگاکە، بیرەوەرییە تاڵەکانی جەنگی نێوانیان، (وارن) و (مانیکس) دەخاتە مشتومرێکی دڵرەقانە. لەکۆتایدا گالیسکە توانی لەناو تۆفانە سەختەکەدا دەربازی بێت و گەیششتە میوانخانەیەک بەناوی "دووکانی ووردە فرۆشی (میننی)" گالیسکە لەلایەن (میننی) و (سویت دەیڤ) پێشوازی لێنەکرا، بەڵکو لەلایەن چەند رووخسارێکی نامۆ، (بوب) کە ناسراویشە بە"مەکسیکیەکە" کە دەڵێت میننی بۆماوەیەک میوانخانەکەی پێڕاسپاردووە، (ئۆزواڵدۆ موبرای) کە ناسراویشە بە "پیاوە بچوکەکە" کە دەڵێت لەسێدارەدەری ناوچەکانی دەوروبەرە، (جو گەیج) کە ناسراویشە بە "گاوانەکە" کە دەڵێت هاتووە سەردانی دایکی بکات، وە ژەنەراڵی پێشووی سوپای کونفدراڵیەکان بە ناوی (سمیزەرس). (وارن) ئەو چیرۆکە ئابرووبەرانە بۆ ژەنەراڵ دەگێرێتەوە کە دوو ساڵ پێش ئەوکات بەسەر کورەکەی هێنا،وە دەمانچەیەک لەتەک دادەنێ، چیرۆکەکە بووە هۆی تورەکردنی ژەنەراڵ و دەستی بردە دەمانچەکە بەڵام (وارن) بە خێرایی بە (کوشتنی بەرگری لەخۆکردن) فیشەکێکی بە ژەنەراڵ دەنێت و دەیکوژێت. لەکاتێکدا تەواویان بە دیار ئەو چیرۆکەی (وارن) بۆ (سمیزەرس)ی دەگێرایەوە سەرقاڵ بوون، کەسێک ژەهر دەکاتە ناو قاوەکە و تاکە کەس بەمەبزانێت (دێیزی)یە. (جون) و لێخورەکەی (ئۆ بی)، بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەن قاوەکە دەخۆنەوە، هەردووکیان دوای ماوەیەک خوێنێکی زۆر دەرشێنەوە و دەکەونە سەر زەوی، (جون) درک بەمە دەکات، (کریس) کە خەریکە قاوەکە بخواتەوە لەلایەن (جون)ەوە ئاگادار دەکرێتەوە، دواتر پەلەماری (دێیزی) دەدات، بەڵام (دێیزی) دەیکوژێت. (وارن) چەک بە (دێیزی) دادەنێت و چەکەکەی ئاراستەی دەکات، وە بە لاشەکەی (جون)ی مردووەوە بەستراوەیی ماوەتەوە. (وارن) هەرەشە لەهەر چوار پیاوەکە دەکات، دواتر (کریس) دەچێتە پاڵی، چونکە (وارن) دەزانێت ئەو ژەهری نەکردوتە ناو قاوەکە، چونکە خەریک بوو بیخواتەوە. (وارن)، (بوب) دەکوژێت بەهۆی ئەوەی خاوەنی میوانخانەکەی کوشتووە، دواتر (وارن) هەرەشە دەکات ئەگەر ئەو کەسەی کە ژەهری کردوتە ناو قاوەکە، خۆی ئاشکرا نەکات، ئەوا (دێیزی) دەکوژێت، (جو گەیج) دانیپیادەنێت. لەناکاو پیاوێک لەناو ژێرزەمینەکە تەقە لە (وارن) دەکات، (موبرای) بەهەل دەزانێت و دەمانجەکەی دەردەهێنێت و (کریس) بریندار دەکات، (کریس)یش (موبرای) بریندار دەکات، وە هەرەشە لە (جو گەیج)ی بێچەک دەکات.پێشتر لەو رۆژە، (ئۆزواڵدۆ موبرای)، (جو گەیج)، (بوب)، وە چوارەم پیاو بەناوی (جودی دامەرگو) کە برای (دێیزی)یە، دێنە دوکانەکەی "میننی" گشت کەسێکی دەکوژن، تەنها ژەنەراڵ (سمیزەرس) نەبێت، کە وادەکات میوانخانەکە زیاتر جێی باوەرپێکردن بێت. دوای ئەوەی شوێنەکە خاوێن دەکەنەوە لاشەکان کۆدەکەنەوە و بەڵگەکان لادەبەن و چەند چەکێک دەشارنەوە بۆ کاتی پێویست. کاتێک دەبینن گالیسکەکە دەگات (جودی) خۆی لەژێر ژێرزەمینەکە دەشارێتەوە، وە ئەوانی تر بەهێمنی لەناو میوانخانەکە دادەنیشن. دێینەوە کاتی ئێستا کە (وارن) و (مانیکس) لەلایەکەوە بەسەختی بریندار بوونە وە (موبرای) لەلایەکی تر. (وارن) و (کریس) دەمانجەکانیان ئاراستەی ئەوانەیان کردووە، دواتر هەرەشە لە (جودی) دەکەن بێتە دەرەوە، ئەگەرنا خوشکەکەی دەکوژرێت. (جودی) خۆی بەدەستەوە دەدات، دواتر (وارن) تەقەی لێدەکات و دەیکوژێت. (دێیزی) دەڵێت کە پازدە لە پیاوەکانی براکەی لە (ڕێد ڕووک)ن چاوەرێ دەکەن (مانیکس) بکوژن و شاروچکەکەی تاڵان بکەن. بەڵام ئەگەر (کریس) وارن بکوژێت، ئەوا دەستەکەی وازی لێدەهێنن و بەخشیشەکانی پیاوە کوچکردوەکانی پێدەدرێ، کاتێک ئەوان خەریکن (کریس) قایل بکەن (وارن) بکوژێت، (وارن) تەقە لەپێی (دێیزی) و قاچی (موبرای) دەکات، لەناکاو (جو گەیج) چەکە شاردراوەکەی دەهێنێتە دەرەوە و هەوڵدەدات تەقە (کریس) و (وارن) بکات، بەڵام (کریس) و (وارن) بەخێرایی بەرپەچی دەدەنەوە و دەیکوژن. لەکۆتاییدا (کریس) بڕیار دەدات (دێیزی) بکوژێت، بەڵام لە بێ خوێنیدا لەهۆش خۆی دەچێت. (دێیزی) خۆی لە (جون) بەرەلا دەکات و خۆ لە دەمانچەیەک نزیک دەکاتەوە، (وارن) لە ترسان دەتوقێت، هەرکە خەریکە (دێیزی) بگاتە دەمانچەکە، (کریس) دێتەوە سەر هۆشی، تەقەی لێدەکات و برینداری دەکات، دواتر (وارن) (کریس) قایل دەکات، وەک ڕێزێک بۆ (جون)، (دێیزی) لەسێدارە بدەن، دوای هەلواسینی (دێیزی). لەکۆتاییدا هەردووکیان کە لەسەرە مەرگدان وا خەریکە بمرن، (کریس) داوای نامە ساختەکەی (ئەبراهام لینکۆڵن) دەکات، بەدەنگێکی بەرز دەیخوێنێتەوە.

نواندن

  • ساموێل جاکسن وه‌ك رائید (مارکویس وارن) کە ناسراویشە بە "ڕاوکەری بەخشیش"
  • کێرت رەسڵ وه‌ك (جون روث)کە ناسراویشە بە "لەسێدارەدەرەکە"
  • جینیفەر جاسن لی وه‌ك (دامەرگو)ناسراویشە بە "بەندکراوەکە"
  • واڵتون گۆگینس وه‌ك (کریس مانیکس) کە ناسراویشە بە "پۆلیسە نوێیەکە"
  • دێمەنیان بیچیر وه‌ك (بوب) کە ناسراویشە بە"مەکسیکیەکە"
  • تیم ڕۆت وه‌ك (ئۆزواڵدۆ موبرای) کە ناسراویشە بە "پیاوە بچوکەکە"
  • میکایڵ مادسین وه‌ك (جو گەیج) کە ناسراویشە بە "گاوانەکە"
  • بڕوس دێرن وه‌ك (سمیزەرس)،ژەنەراڵی پێشووی سوپای کونفدراڵیەکان بە ناوی