فەیسبووک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 109.127.66.65 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی CommonsDelinker
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١٣: ھێڵی ١٣:
|خۆ تۆمارکردن = بەخۆڕاییە (مەرجدارە)
|خۆ تۆمارکردن = بەخۆڕاییە (مەرجدارە)
|زمان = ٧٠ زمان
|زمان = ٧٠ زمان
|ژمارەی بەکارهێنەر = ١.٤٤ بلیۆن بەکارهێنەری چالاک لەیەک مانگدا (٣١ی ئازاری ٢٠١٥)
|ژمارەی بەکارهێنەر = ١.٤٤ ملیار بەکارهێنەری چالاک لەیەک مانگدا (٣١ی ئازاری ٢٠١٥)
|دەستووری ناوەرۆک =
|دەستووری ناوەرۆک =
|خاوەن =
|خاوەن =

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٨:٤١، ١٤ی شوباتی ٢٠١٦

فەیسبووک
ماڵپەڕی سەرەکی فەیسبووک بەزمانی کوردی ناوەندی
خۆ تۆمارکردنبەخۆڕاییە (مەرجدارە)
زمان (ەکان)٧٠ زمان
ژمارەی بەکاهێنەر١.٤٤ ملیار بەکارهێنەری چالاک لەیەک مانگدا (٣١ی ئازاری ٢٠١٥)
درووستکراوە لەلایەنماڕک زوکەربێرگ، ئیدواردۆ ساڤەرین، ئاندریو ماک کۆڵوم، دوستن مۆسکۆڤیتز، کریس ھیوز
ئەلێکسا پلەبەندی٢ (حوزەیرانی ٢٠١٥)
دوایین بارودۆخچالاک


فەیسبووک (بە ئینگلیزی: Facebook)، ماڵپەرێکی سەرھێڵی بەیەکگەیشتنی کۆمەڵایەتییە بارەگاکەی لە (مینلۆپاڕک، کالیفۆرنیا) یە، ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٤ بڵاوکرایەوە لەلایەن مارک زوکەربێرگ و بە ھاوشانی لەگەڵ ھاوڕێکانی لەزانکۆی ئۆکسفۆرد ئەوانیش بریتی بوون لە Eduardo Saverin, Andrew McCollum, Dustin Moskovitz وە Chris Hughes. مارک زوکەربێرگ و ھاوڕێکانی لەسەرەتادا تەنھا چەند ئەندامێکی کەمیان ھەبوو لە ماڵپەڕەکەیان کە ئەوانیش بەشێکیان لە زانکۆی ئۆکسفۆرد بوون، بەڵام دوایی ماڕک ئەم پڕۆژەیەی درێژە پێدا و گواستیەوە بۆ زانکۆی بۆستن. ماڕک ھەوڵیدا یارمەتی ھاوڕێکانی بدات لە ھەردوو زانکۆکە بۆ ئەوەی ڕازیان بکات کە ببن بە ئەندام لە ماڵپەڕەکەی و بەمشێوەیەش زۆرترین کەس بکات بە ئەندام، سەرەنجام ئەوانیش ڕازیبوون و چەندەھا کەسی تری نزیکیان بانگێشت کرد بۆ ئەوەی ببن بە ئەندام لە فەیسبووک. ماڕک لەو کاتەدا چەند یاسایەکی دانا یەکێکیش لەو یاسایانە دەیگوت کە نابێت کەسی خوار ١٣ ساڵی ببێت بە ئەندام لە فەیسبووک چونکە ماڕک پێی وابوو کە بەم شێوەیە دەتوانێت ئەندامی زیاتر کۆبکاتەوە، ناوی فەیسبووک لە گفتوگۆیەک دۆزرایەوە لە زانکۆی ئەمەریکا بەھاوشانی لەگەڵ ھاوڕێکانی تری ماڕک. دوای خۆتۆمارکردن لە فەیسبووک، بەکارھێنەر دەتوانێت ھەژماری کەسی دروست بکات، وە بەکارھێنەری دیکە بکات بە ھاوڕێی، نامە بگۆڕێتەوە، نووسین و وێنە و ڤیدیۆ بڵاوبکاتەوە، ھەروەھا لە نووسین و وێنە و ڤیدیۆ ھاوبەشی بکات، ئاگانامەی پێدەگات لەکاتی گۆڕانکاری ھاوڕێکانی لە ھەژماری تاکەکەسی. بەکارھێنەر دەتوانێت شتی زیاتریش بکات لەوانە بچێتە پاڵ گرووپێک (Join)، دەتوانێت تایبەتمەندی بدات بە ھاوڕێکانی وەک (ئەمە لەگەڵ من کار دەکات)، (ھاوڕێی خۆشەویست) و ھی تر. فەیسبووک لە حوزەیرانی ٢٠١٤ زیاتر لە ١٫٣ بلیۆن بەکارھێنەری چالاکی ھەبووە. فەیسبووک ساڵانە پێداچوونەوە بۆ یاساکانی دەکات بۆ ئەوەی زیاتر بەھێزتری بکات.

مێژوو

ماڕك زوك‏‏‏ە‏‏‏ربێرگ، ی‏‏‏ە‏‏‏كێك ل‏‏‏ە‏‏‏ دامه‌زرێن‏‏‏ە‏‏‏رانی ف‏‏‏ە‏‏‏یسبووك

ماڕک زوکەربێرگ ھەڵسا بە دروستکردنی پڕۆگرامێک بەناوی Facemash لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ کاتێک خوێندکاری ساڵی دووەم بوو لە زانکۆی ھارڤارد به‌به‌كارهێنانی ڕەنگێکی سووری تۆخ. دوای ئەوە زوکەربێرگ دەستی کرد بە نووسینی کۆد بۆ ماڵپەڕە نوێکەی لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ بەھاوشانی لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی کە شارەزا بوون لە داڕشتنی کۆد، و دوای ئەوەی تەواوی کرد لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٤ ماڵپەڕەکەی بڵاوکردەوە بەناوی TheFacebook لەسەر دۆمەینی www.thefacebook.com، دوای شەش ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەی ماڵپەڕەکەی، بەڕێوەبەرانی زانکۆی ھارڤارد زوکەربێرگ-یان تۆمەتبارکرد بەوەی کە ئەوانی ھەڵخەڵەتاندووە و زوکەربێرگ گوتوویەتی کە خەریکی پڕۆژەیەکە بۆ دروستکردنی ماڵپەڕێک بۆ زانکۆی ھارڤارد. دواتر بەڕێوەبەرانی زانکۆکە داوایان کرد لەجیاتی ئەوەی زوکەربێرگ ماڵپەڕەکەی تەواو بکات، یارمەتی ئەوان بدات و ماڵپەڕێکیان بۆ دروست بکات، بەڵام زوکەربێرگ ڕازی نەبوو بەمە و دەیویست ماڵپەڕەکەی فەیسبووک تەواو بکات، دواتر بەڕێوەبەرانی زانکۆی ھارڤارد سکاڵایان لەسەر زوکەربێرگ تۆمارکرد و سەرەنجام زوکەربێرگ بەبڕی ٣٠٠ میلیۆن دۆلار سزادرا. لەساڵانی دواتردا زوکەربێرگ گرنگیەکی زۆری دا بە فەیسبووک و بەردەوام لە پەرەسەندن دابوو چەندەھا ھاوڕێی زوکەربێرگ لە زانکۆکان ئامادەیی خۆیان دەڕبری کە یارمەتی بدەن، لەو کاتەدا تەنھا قوتابیانی زانکۆی ھارڤارد دەیانتوانی ببن بە ئەندام لە فەیسبووک، بەم شێوەیە زیاتر لە نیوەی خوێندکارانی زانکۆکە بوون بە ئەندام لە فەیسبووک. دوای ئەوە ھەر یەک لە Eduardo Saverin (شارەزای بازرگانی)، Dustin Moskovitz (پڕۆگرام داڕێژەر)، Andrew McCollum (شارەزا لە گرافیک)، لەگەڵ Chris Hughes چوونە پاڵ زوکەربێرگ بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن لە بەرەوپێشبردنی فەیسبووک. لە ئاداری ٢٠٠٤ فەیسبووک بڵاوبۆوە لە زۆر لە زانکۆکانی Columbia, Stanford, وە Yale. دوای ئەوە لە زانکۆکانی Ivy League بڵاو بوویەوە، بەھەمان شێوە لە زۆر لەزانکۆکانی Boston University, New York University, MIT وە چەندەھا زانکۆی تر لە کەنەدا و ئەمەریکا بڵاو بوویەوە. لە ناوەڕاستی 2004، Sean Parker (ڕاوێژکاری ناڕەسمی زوکەربێرگ) بوو بە سەرۆکی کۆمپانیای فەیسبووک. لە حوزەیرانی ٢٠٠٤ فەیسبووک شوێنی کارکردنی گواستەوە بۆ Palo Alto, California. دوای ئەوە فەیسبووک یەکەم وەبەرھێنانی کرد بە ھاوشانی لەگەڵ جێگری دامەزرێنەری PayPal (پەیپاڵ) Peter Thiel. لە ساڵی ٢٠٠٥، کۆمپانیاکە دۆمەینی www.facebook.com ی کڕی بە بڕی $٢٠٠٬٠٠٠ی ئەمەریکی. لە ئازاری ٢٠٠٥، ھاوبەشەکانی کۆمپانیای Accel بڕی ١٢٫٧$ میلیۆن دۆلاریان دا بە کۆمپانیای فەیسبووک، وە بەھەمان شێوە Jim Breyer بڕی ١$ میلیۆن دۆلاری دا بە کۆمپانیاکە. لە کانونی دووەمی ٢٠٠٩، ماڵپەڕی بەناوبانگی Compete.com ڕایانگەیاند کە فەیسبووک زۆرترین بەکارھێنەر و سەردانکەری چالاکی ھەبووە وەک تۆڕێکی کۆمەڵایەتی.

تایبەتمەندیەکان

ب‏‏‏ە‏‏‏كارهێن‏‏‏ە‏‏‏رانی ف‏‏‏ە‏‏‏یسبووك ب‏‏‏ە‏‏‏پێی ت‏‏‏ە‏‏‏م‏‏‏ە‏‏‏ن
  • زۆرکردنی ھاوڕێ
  • نامە ناردن بۆ ھاوڕێ و ئەوانەی ھاوڕێشت نین
  • چاتکردن لەگەڵ ھاوڕێکانت
  • یاریکردن بەتەنیا و لەگەڵ ھاوڕێکانت
  • بڵاوکردنەوەی نووسین و ڤیدیۆ و وێنە و فایل و دۆکۆمێنتەکان
  • نووسینی ڕاو بۆچوون لەسەر بڵاوکراوەکانی خەڵک
  • درووستکردنی پەڕەی تایبەت بە خۆت
  • دەسکاریکردنی وێنە و زانیاریەکانت
  • درووستکردنی گرووپ (کۆمەڵ)
  • درووستکردنی لیستێکی تایبەت بە خۆت

پشتیوانان و داھاتی فەیسبووک

١. بەڕێوەبەران و ھاوبەشانی فەیسبووک ئەمە بەڕێوەبەران و ھاوبەشانی فەیسبووکە کە ھەریەکەیان پشکیان ھەیە لە کۆمپانیاکە (ئاماری ساڵی ٢٠١٢):

  • Mark Zuckerberg: %28
  • Accel ھاوبەشانی کۆمپانیای: 10%
  • Mail.Ru Group: 10%
  • Dustin Moskovitz: 6%
  • Eduardo Saverin: 5%
  • Sean Parker: 4%
  • Peter Thiel: 3%
  • Greylock Partners: لەنێوان ١ بۆ 2%*
  • Meritech Capital Partners: لەنێوان ١ بۆ %2
  • Microsoft: 1.3%
  • Li Ka-shing: 0.8%
  • Interpublic Group: کەمتر لە 0.5%

٢. داھات زۆرترین داھاتی فەیسبووک لەڕێگای ڕێکلام و سپۆنسەرەکانەوەیە

  • ٢٠٠٦

داھات: ٥٢$ - گەشەکردن: ---

  • ٢٠٠٧

داھات: ١٥٠$ - گەشەکردن: %١٨٨ increase

  • ٢٠٠٨

داھات: ٢٨٠$ - گەشەکردن: %٨٧

  • ٢٠٠٩

داھات: ٧٧٥$ - گەشەکردن: %١٧٧ increase

  • ٢٠١٠

داھات: ٢، ٠٠٠$ - گەشەکردن: %١٥٨

  • ٢٠١١

داھات: ٣، ٧١١$ - گەشەکردن: %٨٦

  • ٢٠١٢

داھات: ٥، ٠٨٩$ - گەشەکردن: %٣٧

  • ٢٠١٣

داھات: ٧، ٨٧٢$ - گەشەکردن: %٥٥

بارەگای سەرەکی

Menlo park , California

فەیسبووک ئێستا بارەگای سەرەکی لە ئەمەریکایە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا (مینلۆ پاڕک)

سەردانکەرەکانی فەیسبووک

ئ‏‏‏ە‏‏‏و شوێنان‏‏‏ە‏‏‏ی زۆرترین جار س‏‏‏ە‏‏‏ردانی فه‌یسبووك د‏‏‏ە‏‏‏ك‏‏‏ە‏‏‏ن

بەپێی چەند ئامارێک فەیسبووک زیاتر لە ١٣٠ میلیۆن سەردانکەری ھەبووە لە ئازاری ٢٠١٠. ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین جار سەردانی فەیسبووک دەکەن بریتین لە: کەنەدا , بەریتانیا , ئەمەریکا یابان ,

بەستەر