ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل
ھێڵی ٢٦٨: ھێڵی ٢٦٨:
* کتێبی : پوختەی مێژووی ئەمریکا
* کتێبی : پوختەی مێژووی ئەمریکا
* http://en.wikipedia.org
* http://en.wikipedia.org
* پەیجی جەنگە جیهانیەکان ئەدمین: ئێڵجۆدۆن
{{دابەشکاری سیاسی وڵاتە یەکگرتووەکان}}
{{دابەشکاری سیاسی وڵاتە یەکگرتووەکان}}
{{ئەندامانی ناتۆ}}
{{ئەندامانی ناتۆ}}

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٤٤، ٨ی شوباتی ٢٠١٦

ویلایەتە یه‌کگرتووه‌کان
United States of America
دروشم: In God We Trust
"بەخودا متمانە دەکەین"
سروود: ئاڵای پڕ لە ئەستێرە
پایتەختواشینگتۆن دی سی
38°53′N 77°02′W / 38.883°N 77.033°W / 38.883; -77.033
گەورەترین نیویۆرک
زمانە فەرمییەکان زمانی فەرمی نییە لە ئاستی فیدرالی
گرووپە ڕەگەزییەکان  ئەوروپیە-ئەمریکیەکان(سپی)%٧٢.٤،ئەفریقە-ئەمریکیەکان(رەش)%١٢.٦،ئاسیایە-ئەمریکیەکان(ئاسیای)%٤.٨،ئەمریکیە هیندیەکان و رەسەنەکانی ئالاسکا%٠.٩،هاوایە رەسەنەکان%٠.٢،ئەوانی تر%٦.٢
دەوڵەت کۆماری فیدڕاڵ
 -  سەرۆک کۆمار باراک ئۆباما
 -  جێگری سەرۆک جۆزێف بایدن
سەربەخۆیی
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٣٣١٬٤٤٩٬٢٨١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
دراو دۆڵار (4217)
ناوچەی کاتی ٥ ‏تا‎ ١٠-
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .us .gov .edu .mil .um

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (بە ئینگلیزی: United States of America، یان United States، یان the U.S، یان the USA) کۆمارێکی فێدراڵە کە لە پەنجا ویلایەت و یەک ھەرێمی فێدراڵ پێکھاتووە. زۆربەی خاکی ئەم وڵاتە لە ناوەندی ئامریکای باکووردایە، ئەو شوێنەی کە تێیدا ٤٨ ویلایەتی پێکلکاو و واشنتنن دی سی (ھەرێمی پایتەخت)، لە نێوان ئوقیانووسەکانی ئاتلانتیک و پاسیفیکدا ھەڵکەوتوون و لە باکوورەوە لەگەڵ کەنەدا و لە باشوورەوە لەگەڵ مەکسیکدا ھاوسنوورە. ویلایەتی ئالاسکا لە باکووری ڕۆژاوای کیشوەری ئامریکای باکووردایە و ویلایەتی ھاوایی کۆمەڵە دوورگەیەکە لە پاسیفیکی ناویندا.

ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٧٧٦ زایینی بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و یەکگرتنی ١٣ داگیرکراوی بەڕیتانیای گەورە پێکھاتووە. ئەم وڵاتە ٩.٨٣ ملیۆن کیلۆمتری چوارگۆشە پانتاییەکەیەتی و نزیکەی ٣٠٨ ملیۆن حشیمەتەکەیەتی. وا مەزەندە دەکرێ فرەڕەگەزترین وڵاتی جیھانە و ئەم جۆراوجۆرییە بەرھەمی کۆچکردنەکانی لە ئەندازەی گەورەی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی وڵاتانی‌ترە بۆ ئەو وڵاتە. ئابووری وڵاتە یەکگرتووەکان گەورەترینە لە جیھاندا.

جوگرافیا

ئەم وڵاتە ٩،٨٢٦،٩٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆش پانتاییەکەیەتی و پاش ڕووسیا و کەنەدا سێھەمین وڵاتی گەورەی جیھانە. پێکھاتووە لە ٥٠ ئەیاڵەت کە ٤٨یان پێکەوە لکاون و ئەلەسکا و ھاوایی لەوانی دیکە دابڕاون. بەشێک لە زنجیرە شاخەکانی ڕاکی لە لای ڕۆژئاواوە دێتە نێو ئەم وڵاتە و میسیسیپی درێژترین ڕووباری باکووری ئەمەریکا لەم وڵاتەدایە.

لە باکوورەوە لکاوە بە کەنەداوە کە لە سەر سنووری لەگەڵ ئەم وڵاتە، تاڤگەی نییاگارا ھەڵکەوتوە کە ناودارترین تاڤگەی جیھانە. لە ڕۆژھەڵاتەوە بە ئاتلانتیک و لە ڕۆژئاواوە دەگات بە ئەقیانووسی پاسیفیک. لە باشوورەوە دەگاتە کەنداوی مەکسیک.

میژوو

دانیشتوانی ڕەسەنی ئەمەریکا و ھاتنی ئەورووپییەکان

وێنەیێک لە پێکدانی کەلتوورەکان، لە نێوان ئورووپاییەکان و دانیشتوانی ڕەسەنی ئەمریکا

دانیشتوانی ڕەسەنی ئەمەریکا، پێیان وایە کە ١٢٠٠ تا ١٤٠٠ ساڵ پێش ئەمە لە کیشوەری ئاسیاوە ھاتوونەتە ئەم وڵاتە نوێیەوە. لە ڕاستیشدا نیشانەی شارستانییەتێکی کۆن لە قەراغ ڕووباری میسیسیپی دۆزراوەتەوە کە پیشەیان کشت و کاڵ بووە. ئەگەرچی پاش ھاتنی ئورووپییەکان بۆ ئەم وڵاتە، بە ھۆوی ھاتنی نەخۆشییە نوێکان، ژامارەیەکی یەکجار زۆریان تێدا چوون.

لە ساڵی ١٤٩٢ دا کریستۆف کۆلۆمب، گەشتیاری ناودار، کاتێ لە ژێر فەرمانی پاشای ئیسپانیادا بوو، گەیشتە دوورگەکانی کاڕائیب و لەوێدا بۆ یەکەم جار ئەوڕووپییەکان چاویان کەوت بە دانیشتوانی ڕەسەنی ئەو وڵاتە. بە ھۆی ئەوەی کە مەبەست لەو گەشتە، گەیشتن بە وڵاتی ھیند بوو، کاتێ گەیشتنە ئەو وڵاتە بە ھیندیان دەزانی و دانیشتوەکانی بە ھیندی ناسران. پاش ئەوە ھەر یەک لە وڵاتانی دیکە بە سوپایەکەوە لە گۆشەیەکی ئەو وڵاتە دادەبەزین و پارچەیەکیان دەکرد بە بەشی وڵاتی خۆیان؛ وەک ئیسپانیا، ھۆڵەندا، فەڕەنسا.

لە ساڵی ١٧٣٢ ئەم وڵاتە بریتی بوو لە سێزدە ئەیالەت کە موستەعمەرەی بەریتانیای گەورە بوون. ھەر یەک یاسا و ھەڵبژاردنیان ھەبوو بەڵام لە کۆتاییدا ھەموو یاساکان لەژێر حوکمی بەڕیتانیادابوون.

سەربەخۆیی

کیشراوەیەک لە کۆبوونەوە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لە ٤ی ٧ی ١٧٧٦

ئەو خاکەی ئەمرۆ ناوی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا یە لە ڕابردوودا خاکی نەتەوەیەک بووە کە ناویان sioux indian یاخود هندی سوور . ئەمریکا پێشتر 13 هەرێم بووە کە لە نێوان ئەم هێزانەدا دابەشکرابوو (ئیمپراتۆریەتی ڕووسی،بەریتانیا،ئیمپراتۆریەتی فەرەنسی،هۆلەندا،دانیمارک،ئیتاڵیا،ساکۆنی،پۆلەندا،بەلجیکا،ئیسپانیا،پرتوگال.....) وە بەشێكی کەم هی ڕەش پێستەکان و هندەسوورەکان بوو.

ئەم جەنگە لە 1765 هەلگیرسا لە لایەن 13 کۆلۆنیەکەی بەڕیتانیا ،دژی سیاسەتی کۆنگرێسی بەریتانیا و پەرلەمانی بەڕیتانیا.سەرەتا پێشبینی ئەوەیان نەدەکرد کە شۆڕشەکەیان جەنگی لێبکەوێتەوە و لە وشکانی و دەریاوە هێرش کرێتە سەر ئینگلیز .....

لە ساڵی 1768 بەرەی شۆڕش پێكهێنرا و چەکیان هەلگرت و چەند شارێكیان گرت،بەتایبەت بۆستن و نیۆرک بەرەی شۆڕش لە 18 یەکەی سەربازی پێكهاتبوو ،یەکەی بۆستن هۆرم

بەدەست ئەلیکرۆس گریکۆ ی ئیسپانی بوو کە توانی لە پەنەما دژی ئینگلیز لە دەریاوە شەڕكات و پاکی کاتەوە.

یەکەی دووەم

بەدەست ژنڕاڵی فەرەنسی گغات فۆنس بوو کە تۆپ خانە و هێزی پیادەی لەبەر دەست بوو ،توانی دەوروبەری بۆستن داگیرکات .

یەکەی سێیەم

بە دەست بنیامین ئەمریکانۆ بوو کە هێزی تۆپ خانە و ئەسپ سواری پێ بوو لە دەوروبەری نیوجێرسی شەڕی کرد و داگیری کردن

یەکەی چوارەم

بە دەست پۆرتگس هارۆل بوو کە ژنڕاڵێكی پرتوگال بوو ،و لە دەریاوە هێزی وشكانی ئینگلیزی لاواز کرد.

یەکەی پێنجەم. بە دەست مانسۆن گریکۆ ی ئیسپانی بوو کە لە گەڵ هێزی شۆڕش ی گەل بوو و پاڵپشتیان بوو یەکەی شەشەمی بۆ ستن. بە دەست ژنڕاڵ ماجۆر بنیامین بوو کە جولەکە بوو و بنکە سەربازیەکانی ئینگلیزی داگیرکرد لە دەرەوەی نیۆرک. شۆڕش فراوان بوو تا لە 1774 توانیان گشت بەرپرسانی ئینگلیز لە کۆنگرێس دەرکەن ،و بەریتانیاش لە 1775 جەنگی ڕاگەیاند کە پۆلندا و هندەسوورەکان هاوپەیمانی بوون .بەڵام لە ڕووی هێزەوە بەڕیتانیا زۆر ناوچەی ستراتیژی لە دەستدابوو توانای ڕووبەڕوو بوونەوەی نەمابوو، وە هەروەها بەریتانیا دەیزانی کە کۆتایی دێ بەڵام دەیویست هندە سوورەکان بە کوشت دات. لە 1778 بەڕیتانیا هێزی دۆزەخ ی دەریا (مارشاڵ)ی داوا کرد کە نیۆرک بگرێتەوە،بەلام مارشاڵ تەنها توانی لە دووری چەند میلێكەوە تۆپ بارانی نیۆرک کات. هەر لەم جەنگانەدا بەریتانیا 2 ملیۆن هندی سووری جینۆساید کرد هەر لەو ساڵەدا فەرەنساش جەنگی ڕاگەیاند دژی بەریتانیا. لە 1781 بەڕیتانیا 45 هەزار سەربازی هێزی تایبەتی لەلایەن ژنڕاڵ جۆرج واشنتۆنەوە بە دیل گیران لە 1783 بەریتانیا پەیمانی ئاشتی مۆر کرد.و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دامەزرا کە سەرەتا 13 ولایەت بوون،ئێستا 52 ولایەتن . وە لەم جەنگەدا نابێ ڕۆڵی بنیامین فرانکلین لەیاد کەین کە ڕێكخراوی ماسۆنی بەکارهێنا بۆ لاوازکردنی ئینگلیز.

شەڕی ناوخۆ

لە کلتوری بڕێک لە ویلایەتەکانی باشووردا ڕاگرتنی بەندە باو بوو؛ بەڵام لە ویلایەتەکانی باکووردا وانەبوو. بۆیە کاتێک ئابراھام لینکۆڵن، نوێنەری زۆربەی ویلایەتەکانی باکوور و نوێنەری کۆمارییەکان، لە ساڵی ١٨٦٠دا بووە سەرۆک کۆمار، بانگەوازی لابردنی ئەو یاسا و کولتورەیدا و ھەموو بەندەکانی بە پێی یاسا ئازاد ژمارد. ئەوە بووە ھۆی ئاڵۆزی نێوان ویلایەتەکانی باکوور و باشوور. لە ساڵی ١٨٦١ ئاگری شەڕی ناوخۆی ئەمریکا سازبوو کە تا ١٨٨٦ درێژەی بوو و تێیدا ٦٢٠ھەزار کەس کووژران بۆیە بە خوێنینترین شەڕی مێژووی ئەم وڵاتە دەناسرێت. لە ئاکامدا باکوورییەکان سەرکەوتن و بەندەداری بە پێی یاسا نەما. ئەو ئافریقا-ئەمریکائیانەش کە بە پێی یاسا ئیتر بەندە نەبوون، بوونە خاوەن مافی شارومەندی و مافی دەنگدان.

شەڕی جیھانی یەکەم، سستی ئابووریی گەورە، شەڕی جیھانی دووەم

لە شەڕی جیھانی یەکەمدا، لە ساڵی ١٩١٤ ئەمریکا بێلایەن مایەوە ئەگەرچی زۆربەی خەڵکیپاڵپشتی فەڕەنسا یا ئینگەلترایان دەکرد. لە ساڵی ١٩١٧ ھاوکاریی ھێزەکانی ھاوپەیمانی کرد بەڵام گرێبەستی کۆتایی شەڕ کە لە پاریس واژۆکرای پەسەند نەکرد.

لە ساڵانی ١٩٢٠دا چەرخی وڵاتەکە بە تایبەت دۆخی شارە گەورەکانی بە شێوەیەک پێش ئەڕۆیشت کە ئابووری وڵاتی ڕۆژلەدواڕۆژ بێ‌ھێز دەکرد. ساڵی ١٩٢٩ سستی ئابووری ڕوویدا و تێیدا یەک لە چواری خەڵک کار و پیشەی خۆیان لە دەست‌بووەوە، بۆیە ئەو ڕووداوە بە سستی ئابووری گەورە دەناسن.

لە شەڕی جیھانی دووەم، ئەمریکا دیسان بێلایەن بوو بەڵام پاش داگیرکرانی پۆلەند لە لایەن نازییەکانەوە، ئەمریکا بە ناردنی پێداویستییەکانی شەڕ بو ھێزەکانی ھاوپەیمانی و دواتر، کە ژاپۆن ھێرشی کردە سەر شارێکی ئەمریکا، بە فەرمی بووە ئەندامی ھاوپەیمانان و تێکەڵ بە شەڕ بوو. ئەمریکا یەکەم وڵاتبوو کە دەستی گەیشتە چەکی ناوەکی و بۆ یەکەم جار لەسەر ھیرۆشیمای ژاپۆندا تاقی کردەوە. شەڕەکە بە کۆڵدانی ژاپۆن کۆتایی ھات.

ئاکامی شەر ئەگەرچی بردنەوە بوو لە ئەورووپادا، بەڵام ئەمریکا دوورترین وڵات لە گەرمەی شەڕ بوو بۆیە بێ ئەوەی تووشی خاپووری و تێکچوونی ئابووری بێت بە درێژەی شەڕ گەشەی ئابووری ھەبوو. بە شێوەیەک کە پاش شەڕی جیھانی دووھەم، ئەمریکا بووە زلھێزی ئابووری دونیا.


شەڕی سارد و ململانێی ناوخۆ

پاش شەڕی جیھانی دووەم و لە درێژەی ئەوەی بە شەڕی ساردی دەناسن، ئەمریکا و سۆڤیەت کێبەرکێیان بوو بۆ گرتنی نازناوی زلھێزی جیھان؛ ئەگەرچی لەم شەڕەدا بەرنگاری چەکی تێدا نەبوو. ئەمریکا لەگەڵ کۆریای باکوور و چین لە ساڵی ١٩٥٠ تاکوو ١٩٥٣ بە شەڕھات کە بە شەڕی کۆریا دەناسرێت. لە ناوخۆشدا بەرنگاری بزووتنەوە کۆمۆنیستییەکان دەبوونەوە.

لە ساڵی ١٩٦١دا سۆڤیەت یەکەمین کەشتی ئاسمانی بە بنیادەمەوە نارد بۆ بۆشایی ئاسمان و ئەمە بە جۆرێک نیشانەیەکی پیشکەوتنی سۆڤیەت بوو و ھەروەھا جێگەی مەترسی بۆ ئەمریکا لەبەر ئەوەی تەکنەلۆجیای ئەو کەشتییە بۆ بۆردومانی ئەمریکاش دەکرا کەڵکی لێوەربگیرێت. کێبەرکێی ناوەکی دوو زلھێز لەم سەردەمەدا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی. ئەمەریکا لە ناوخۆ بەرنگاری بزووتنەوە نەتەوەپرستەکان و ھەروەھا بزووتنەوەی مافخواز بە سەرکردایەتی مارتین لوسەر کینگ دەبووەوە.

جان ف کێنێدی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ساڵی ١٩٦٣دا تیرۆرکرا. کاتێ ڕیچارد نیکسۆن بووە سەرۆک کۆمار، ئەمریکا دەستی بە شەڕێک کرد لە باشووری ئاسیا دا، لە ڤیەتنام کە سەرکەوتنێکی نەبوو. پاش ڕیسواییەکەی واتێرگەیت، نیکسۆن یەکەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا بوو کە دەستی لە کار کێشاوە.

ھاتنەسەرکاری جیمی کارتێر لە ساڵانی ٧٠دا ھاوچەرخ بوو لەگەڵ بەدیلگیرانی دیپلۆماتەکانی ئەمریکا لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران لە لایەن چەکدارانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە. بە لەیەک‌جودابوونەوەی کۆمارەکانی شۆڕەوی، شەڕی سارد کۆتایی ھات.


سەردەمی ھاوچەرخ

لە کاتی دەسەڵاتداریی جۆرج بووش (باوک)، ئەمریکا لە شەڕی کەنداودا بەشداریکرد. ساڵی ١٩٩٨ کلینتۆن، سەرۆک کۆمار، توشی ڕیسواییەکی سێکسی بوو بەڵام لە دەسەڵات مایەوە. ساڵی ٢٠٠٠ پاش ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، کە دادگای باڵای ئەمریکا ڕای کۆاتایی سەبارەت بە ئاکامەکەی دەڕبڕی، جۆرج بووش (کوڕ) بووە سەرۆک کۆمار.

گرووپی ئەلقاعیدە لە ١١ی ٩ی ساڵی ٢٠٠١، زنجیرە جوڵانەوەی تیرۆریستی لە شارەکانی نیویۆرک و واشینگتۆن ئەنجام دا کە نزیک بە ٣٠٠٠کەس کوژراوی لێکەوتەوە. ئەمریکا بە ھاوکاری ناتۆ ھێرشی کردە سەر ئەفغانستان و تاڵیبان، دەوڵەتی ئەوکاتی ئەفغانستان و پاڵپشتی فەرمیی ئەلقاعیدەی سەرەوخوارکرد. لە ساڵی ٢٠٠٣دا و ھەر لە کاتی بووشی کوڕدا ئەمریکا لە درێژەی کێشەکانی لەگەڵ سەدام حوسەین سەرۆک کۆماری عێراقدا، بە ھاوکاری زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی دونیا ھێرشی کردە سەر ئەم وڵاتە و دەسەڵاتی سەدامی ڕووخاند.


حکوومەت و ڕامیاری

ویلایەتە یەکگرتووکەن کۆنترین حکوومەتی فیدراڵە. حکوومەتێکی دەستوورییە کە لەسەر بنەماکانی دیموکراسی بنیاتنراوە کە تێیدا تەنانەت مافی کەمینەکانیش لەلایەن دەستوور و یاساوە پارێزراوە. حکوومەت بە پێی یاسای بنچینەیی ویلایەتە یەکگرتووەکان، کە سەرەکیترین یاسای وڵاتە، لەسەر بنەمای جودایی ھێزەکان دانراوە.

لە سیستەمی فیدەاڵی ئەمریکیدا، حکومەت بە سێ بەشی: ناوچەیی، فیدڕاڵی و ویلایەتەکان دابەشکراوە. بەشی ناوچەیی وەک شارەوانی ئەو ناوچە ئەرکەکانی خزمەتگوزاری لەئەستۆیە.

بەشی فیدڕاڵی خۆی لە سێ ژێربەشی دیکە پێکھاتووە:

  • دەستووری: پێکھاتووە لە سەنا و ماڵی نوێنەرەکان و ئەم ئەرکانەیان لەئەستۆیە: پەسندکردنی یاسای فیدڕاڵی، ڕاگەیاندنی شەڕ، چاودێری بەشەکانی دیکەی حکوومەت و لێپرسینەوە کە لە ئاکامی ئەمەدا دەتوانن کەسانێک لە حکوومەت لابەرن
  • جێبەجێیی: سەرۆک کۆمار، سکرتێری گشتیی ھەموو ھێزە نیزامییەکانە، دەتوانێ پەسندکراوەکانی پارلیمانەکان (پێش ئەوەی ببن بە یاسا) ھەڵوەشێنێتەوە. ھەروەھا دەتوانێ وەزیرەکانی کابینە ھەڵبژێرێت (پێویستی بە پەسندکران لە لایەن سەناوە ھەیە)
  • دادوەریی: دادگای باڵا و دادگاکانی فیدەڕاڵ کە سەرۆکەکانی لەلایەن سەرۆک کۆمار و بە پەسەندی سەنا دادەنرێ، چاودێری یاسا و چۆنیەتی جێبەجێکردنی دەکەن

ماڵی نوێنەران ٤٣٥ نوێنەری ھەیە کە مافی دەنگدانیان ھەیە و ھەریەک نوێنەرایەتی ویلایەتی خۆیان بۆ وادەی ٢ساڵ دەکەن. ژمارەی نوێنەرانی ھەر ویلایەتەک بە پێی ژمارەی دانیشتوانی ئەو ویلایەتە دادەنرێت کە ھەر دەساڵ جارێک ژمارەی حەشیمەت مەزەندە دەکرێت. بۆ نموونە چەن ویلایەت کەمینەی ژمارەی نوێنەرەکان واتا ١ نوێنەریان ھەیە و ویلایەتی کالیفۆرنیا ٥٣ نوێنەری ھەیە.

سەنا ١٠٠ نوێنەری ھەیە واتە ھەر ویلایەتەک ٢ نوێنەری ھەیە. سەناتۆرەکان بۆ ماوەی لانی زۆر ٦ ساڵ ھەلدەبژێردرێن ئەگەرچی ھەر ساڵ نە ساڵێ یەک لە سێی کورسییەکان دوبارە ھەڵبژاردنی بۆ دەکرێت. وادەی خزمەتی سەرۆک کۆمار ٤ ساڵە و دەتوانێ ھەتا دووجار سەرۆک بمێنێتەوە. سەرۆک کۆمار بە ڕای ڕاستەوخۆی خەڵک پەسند ناکرێ بەڵکوو لە لایەن لێژنەی ھەڵبژاردنەوە دەسنیشان دەکرێت. دادگای باڵای ئەمریکا خاوەنی ٩ ئەندامە و ھەتا ھەمیشەیە.

حیزبەکان

ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ زۆربەی مێژووکەی خاوەنی سیستەمێکی دوو حیزبی بووە. ئەو دوو حیزبە ئەمانەن: حیزبی دیموکڕات لە دامەزانی ١٨٢٤ و کۆمارخواز لە دامەزرانی ١٨٥٤. لە ھەلبژاردنەکانیشدا، نوێنەرانی ئەو دوو حیزبە وەک نوێنەرانی سەرەکیی جەماور لە قەڵەم دەدرێن. تەنھا لە ساڵی ١٩١٢دا بوو کە ثیئۆدۆر ڕوزوێڵت بووە سەرۆک کۆمار کە ئەندامی ھیچ یەک لەم دوو حیزبە سەرەکییە نەبوو و لە سەدا بیستی ڕای جەماوەری ھێنا. پاش ئەم دوو حیزبە گەورە سێھەمین حیزب، حیزبی ئازادیخوازەکانە.

لە کولتووری ڕامیاریی ئەمریکادا، کۆمارخوازەکان زیاتر بە خۆپارێز (لایەنی ڕاست) دەناسرێن و دیموکراتەکان بە لیبەڕاڵ (لایەنی چەپ) بەناوبانگن. ویلایەتەکانی باکوور-ڕۆژھەڵات و کەناری ڕۆژئاوا بە "ئاوی" و پشتیوانی دیموکڕات و ویلایەتەکانی باشوور و زۆربەی ویلایەتەکانی ڕۆژئاوا "سوور" و پشتیوانی کۆمارخوازەکانن.

باڕاک ئۆباما نوێنەری دیموکڕاتەکان، سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا کە ساڵی ٢٠٠٨ ھەڵبژێردرا، ٤٤ـەمین سەرۆک کۆماری وڵاتە (٤٣ کەس). لە ئێستادا سەنا ٥١ ئەندامی دیموکڕاتی ھەیە، ٢ ئەندامی سەربەخۆ کە ھاوکاری دیموکڕات دەکەن و ٤٧ ئەندامی کۆمارخوازی ھەیە. ماڵی نوێنەرەکان ٢٤٢ ئەندامی کۆمارخواز و ١٩٢ دیموکڕاتی ھەیە (کورسییەک بەتاڵە).


پەیوەندییەکان لەگەڵ دەرەوە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاریگەری ھەیە لەسەر دۆخی ئابووری، ڕامیاری و نیزامی دونیادا. ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە و شاری نیویۆرک خاوەنماڵێ بارگەی سەرۆکایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکا. ئەندامی ھەردوو جی-٨ و جی-٢٠ و ھەروەھا ڕێخراوی ھاوکاریی ئابووری و ئاوەدانییە. زۆربەی وڵاتانی جیھان لە واشنگتن دی سی باڵوێزخانەیان ھەیە و بە ھەمان شێوە ئەمریکاش لەم وڵاتانە باڵوێزخانەی ھەیە. غەیری ئێران و کووبا و کۆریای باکوور و بۆتان و کۆماری چین (تایوان).

ویلایەتە یەکگرتووەکان پەیوەندییەکی تایبەتی ھەیە لەگەڵ بەریتانیا و پەیوەندییەکی قایمی ھەیە لەگەڵ کەنەدا، ئۆسترالیا، نیوزیلاند، فیلیپین، ژاپۆن، کۆریای باشوور و ئیسرائیل و ھەروەھا چەن وڵاتێکی دیکەی ئەوڕوپی وەک فەڕانسا و ئەڵمانیا. ھەروا ھاوکاری تەواوی ئەندامانی ناتۆ لە ھەوڵە ئاسایشی و ئەمنییەکان دەدات. بەردەوام ھاوکاری وڵاتی کیشوەری ئەمریکا دەکات. بۆ نموونە ڕێکەوتننامەی بازرگانی ئازادیان ھەیە لەگەڵ کەنەدا و مەکسیکدا.

ھێزە نیزامییەکان

سەرۆک کۆمار، سەرۆکی ھەموو ھێزە نیزامییەکانە و وەزیری بەرگری لە لایەن ئەو دەستنیشان دەکرێت. وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ھەموو ھیزە نیزامییەکانی لەژێر فەرماندایە: ئەرتەش، ھێزەکانی دەریایی، چەکدارانی دەریایی و ھێزەکانی ئاسمانی. پاسەوانیی کەنارەکان لە ژێر دەسەڵاتی وەزارتی ناوخۆدایە لە کاتی ئاشتیدا بەڵام لە کاتی شەڕ دەڕواتە ژێر چاودێری ھێزی دەریایی.

لە ساڵی ٢٠٠٨دا ھێزە چەکدارەکان ١.٤ ملیۆن کەس بوون. ھێزە پاشەکەوتکراوەکان و پاسەوانانی نەتەوەیی ژمارەکە تا ٢.٣ ملیون کەس دەبات.

خزمەتگوزاری نیزامی لە ئەمریکادا بە دڵخوازییە بەڵام لەوانەیە لە کاتی شەڕ ژمارەیەک نیشانکراو بخرێنە ژێر فەرمانی خزمەتی نیزامییەوە. ئەمریکا یازدە ناوی فڕۆکەھەڵگڕی ھەیە کە بە فڕۆکەکانی ھێزەکانی ئاسمانی، ھێزە نیزامییەکان بە ئاسانی و لە ھەموو کاتەکانی شەو و ڕۆژدا دەگوازنەوە بۆ ئەم شوێنانە. ئەمریکا لە سەرانسەر دونیادا ٨٦٥ پێگەی نیزامی ھەیە و ئەمەیە ھۆکاری ئەوەی بە "ئیمپراتووری پێگەکان" ناوی لێدەبەن.


ئابووری

ویلایەتە یەکگرتووەکان سیستەمێکی ئابووریی سەرمایەداریی تێکەڵی ھەیە کە بە سەرچاوەی سرووشتیی فراوان و ژێرخانی بەھێز و کلتووری بەرھەمھێنەری دەوڵەمەندکراوە. بە پێی لێژنەی نێودەوڵەتی پارە، ویلایەتە یەکگرتووەکان بە داھاتی ناپوختی ١٥.١ تریلیون، لە سەدا ٢٢ی ھەموو داھاتی ناپوختی دونیای بەخۆی تەرخانکردووە. ئەم ژمارە بە پێی حەشیمەتی وڵاتەکە، پلەی ٩ی لە دونیادا ڕادەست کردووە بۆی لە داھاتی ناپوختی ناوەکی. دۆلار، دراوی ئەمریکا، سەرەکیترین دراوی سرانسەر دونیایە.

ئەمریکا گەورەترین ھێنەری کەلوپەل بۆ ناو وڵاتە و لە ھەناردندا پلەی دووەمی ھەیە. کەنەدا، چین، مەکسیک، ژاپۆن و ئەڵمانیا گەورەترین ھاوکارانی بازرگانی و ئابووریی ئەمریکان. لە ساڵی ٢٠١٠دا نەوت زیاترین ھێنانەناوەی بوو و کەلوپەلی ماشین زیاترین ڕاژەی ھەناردنی ھەبوو. چین گەورەترین قەرزڕاگری ئەمریکایە.

بەرھەمە کیماییەکان یەکێ لە گەورەترین کاروبارەکانی درووستکردنە لە ئەمریکا. ئەم وڵاتە سێھەمین بەرھەمھێنەری نەوتە لە دونیادا و ھاوکات گەورەترین ھێنەری نەوتیشە. پلەی یەکەمی ھەیە لە بەرھەمھێنانی کارەبا و وزەی ناوەکی و ھەروەھا گازی سروشتیی شلە، سولفور، فۆسفات و خوێ. لە ڕێژەی داھاتیت ناپوختەی ناوەکی، کشتوکاڵ کەمتر لە یەک لە سەدا بەشیەتی و لە ھەمان کاتدا ئەمریکا گەورەترین بەرھەمھێنەری گەرمەشانی و سۆیایە. کۆکاکۆلا و مەک دۆناڵد دوو ناسراوترین نیشانەکانی دونیان.

ژمارەی کرێکارانی ئەم وڵاتە لە ٢٠١٠دا ١٥٤ میلیون کەس بوو. حکومەت بە ٢١ ملیون کەس زیاترین ژمارەی کارلەدەستانی ھەیە. خزمەتگوزارییەکانی سڵامەتی و کۆمەڵگایی بە ١٦.٤ ملیون کەس گەورەترین کاروباری تایبەتی(غەیری حکومەتی) ھەیە.

زمان

تا ئەم کاتەش زمانی تایبەتی و فەرمی نییە بۆ ئەمریکییەکان سەرەڕای ئەوەش کۆنگرێسی ئەمریکا بەھۆی زۆری قسەکەران بە ئینگلیزی بەزمانی سەرەکی ئەمریکا ھەڵبژێردرا.

زمان بەپێی ٢٠٠٧
ئینگلیزی ٢٢٥٫٥ میلیۆن
ئیسپانی ٣٤٫٥ میلیۆن
چینی ٢٫٥ میلیۆن
فەڕەنسی ٢٫٠ میلیۆن
تاگالۆگ ١٫٥ میلیۆن
ڤیەتنامی ١٫٢ میلیۆن
ئاڵمانی ١٫١ میلیۆن
کۆری ١٫١ میلیۆن

سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا

سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان تا ئێستا ٤٤ کەسایەتی بوونەتە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە دوانیان کوڕ و باوکن کە ئەوانیش جۆرج دەبلیوو بوش و جۆرج .ھ.و.بۆش کە ھەردووکیان کاندیدای پارتی کۆماریەکان بوونە. لەنێوان ٤٤ کەسایەتیەکە تەنیا یەکێکیان ڕەنگ پێستی ڕەشە ئەویش باراک ئۆباما یە کە کاندیدای پارتی دیموکرات بووە.

سەرچاوە