جۆرج واشینگتن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ئیمپای (لێدوان | بەشدارییەکان) تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل |
ئیمپای (لێدوان | بەشدارییەکان) تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل |
||
ھێڵی ٦٩: | ھێڵی ٦٩: | ||
==سەرچاوە== |
==سەرچاوە== |
||
*[http://www.whitehouse.gov/about/presidents/georgewashington زانیارینامەی جۆرج واشینگتن] لەماڵپەڕی کۆشکی سپی |
*[http://www.whitehouse.gov/about/presidents/georgewashington زانیارینامەی جۆرج واشینگتن] لەماڵپەڕی کۆشکی سپی |
||
سایتی:خەندان |
|||
[[پۆل:ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز]] |
[[پۆل:ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز]] |
||
[[پۆل:جۆرج واشینگتن]] |
[[پۆل:جۆرج واشینگتن]] |
وەک پێداچوونەوەی ١١:٢٥، ٥ی شوباتی ٢٠١٦
جۆرج واشینگتن | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٢ی شووباتی ١٧٣٢ |
مەرگ | ٤ی کانوونی یەکەمی ١٧٩٩ |
پیشە | یەکەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
حیزبی سیاسی | سەربەخۆ |
ھاوسەر | مارسا |
واژوو | |
جۆرج واشێنگتن (لەدایکبووی ٢٢ی شوباتی ١٧٣٢ - کۆچی دوایی ١٤ی کانوونی دووەمی ١٧٩٩)>.
super leader... George Washington
سەرکردەی مەزن..
جۆرج واشنتۆن له 11-2-1732 له‌پارێزگای وێستمۆرلاند له‌ویلایه‌تی ڤیرجینیا له‌دایكبووه. له‌ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا باوكی كۆچیدوایی كردووه. زۆر حه‌زی له‌گه‌ڕان بۆ ئه‌شكه‌وت كردووه. له‌ته‌مه‌نی 26 ساڵیدا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مارسا داندریج كوریتز كردووه كه ئافرەتێکی27 ساڵان بووه
ماوه‌یه‌ك وه‌ك روپێو (مه‌ساح)ی زه‌وی كاریكردووه.
ته‌نها سه‌رۆكه كه به‌كۆی ده‌نگ هه‌ڵبژێردراوه. كاتێك بووه به‌سه‌رۆك ته‌مه‌نی 57 ساڵ بووه. یه‌كێكه له‌و دوو سه‌رۆكه‌ی كه ئیمزایان له‌سه‌ر ده‌ستوری ئه‌مه‌ریكا كردووه، ئه‌وی تریان جه‌یمس مادیسۆنه.
مارسا واشنتۆنی هاوسه‌ری، ئاماده‌ی ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی نه‌بووه چونكه له‌و كاته‌دا نه‌یتوانیوه بچێته نیۆرك. موچه‌ی ساڵانه‌ی وه‌ك سه‌رۆك 25 هه‌زار دۆلار بووه به‌ڵام ئاماده نه‌بووه وه‌ری بگرێت. یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه مافی ڤیتۆی له‌دژی پڕۆژه‌یاسایه‌كی كۆنگرێس به‌كارهێناوه. جێگری سه‌رۆك جۆرج واشنتۆن ...جۆن ئاده‌مز بووه (1789-1797).
واشنتۆن له‌كاتێكدا سه‌رۆك بووه، سه‌ردانی هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی كردووه. یه‌كه‌م سه‌رۆك بووه كه سه‌ر به هیچ حزبێكی سیاسی نه‌بووه. یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌دوو شاردا كردووه: نیویۆرك و فیلادێلفیا.
وتاری یه‌كه‌م ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی 90 چركه بووه‌و له 183 وشه پێكهاتووه. وتاری دووه‌م ده‌ستبه‌كاربوونی ته‌نها 135 وشه بووه. ئه‌وه‌ش كورتترین وتاری ده‌ستبه‌كاربوونه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكێكه‌وه پێشكه‌شكرا بێت.
جۆرج واشنتۆن یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه له‌كۆشكی سپی‌دا نه‌ژیاوه. ئه‌وكاته‌ی ئه‌و سه‌رۆك بووه پایته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان فیلادێلفیاو نیۆرك بووه. یارمه‌تی هه‌ڵبژاردنی شوێنێكی تری داوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پایته‌ختی نوێ و روپێوی بۆ زه‌وییه‌كه كردووه.
واشنتۆن یه‌كێكه له‌و حه‌وت سه‌رۆكه‌ی له ڤیرجینیا له‌دایكبوون. له‌كاتێكدا واشنتۆن سه‌رۆك بوو، سێ ویلایه‌تی تر خراوه‌ته سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وانیش ڤێرمۆنت (1791) و كێنته‌كی (1792) و تێنیسی (1796)ن.
به یه‌كێك له‌مه‌زنترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت. سەرکردەیەکی مەند و ئەزموندار بوە..بەدامەزرێنەری ئەمریکای مەدەنی دادانرێت..
یه‌كێك بووه له‌پیاوه ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان. چه‌ندین شت به‌ناوییه‌وه ناونراون له‌وانه: یه‌ك ویلایه‌ت، حه‌وت شاخ، 10 ده‌ریاچه، 33 كاونتی (پارێزگا)، نۆ كۆلێژ، 121 شارۆچكه‌و گوند. وتاری ماڵئاوایی له‌ده‌سه‌ڵات له 1796 له‌ڕۆژنامه‌دا بڵاوكرایه‌وه به‌ڵام به‌شێوه‌ی زاره‌كی پێشكه‌شی نه‌كرد. كاتێك كۆچیدواییكرد، كۆنگرێس رایگه‌یاند: "یه‌كه‌م بووه له‌شه‌ڕدا، یه‌كه‌م بووه له‌ئاشتیدا، یه‌كه‌م بووه له‌دڵی هه‌موو رۆڵه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌یدا". یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه وێنه‌ی له‌سه‌ر پولی پۆسته دانراوه كه ئه‌ویش پولی 10 سه‌نتییه‌و له‌ساڵی 1847دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر دۆلار دانراوه. كه‌مێك پاش سه‌عات 10ی شه‌وی 14-12-1799، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه كه توشی گه‌رووی بوو، له ڤیرجینیاو له‌ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا كۆچیدوایی كردووه. یه‌كه‌م سه‌رۆك بووه كه له 1700كاندا كۆچیدوایی كردووه. ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی: 1-7-1789 تا 4-3-1797 (6ساڵ و 4 مانگ و 6 رۆژ). هۆكاری جێهێشتنی سه‌رۆكایه‌تی: خۆی كاندید نه‌كرده‌وه. دا‌واشیان لێ کردوە خۆی بکات بەپاشا..ڕەتیکردوەتەوە..
پەراوێزەکان
سەرچاوە
- زانیارینامەی جۆرج واشینگتن لەماڵپەڕی کۆشکی سپی
سایتی:خەندان