ناپۆلیۆن بۆناپارت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل
ھێڵی ٣١: ھێڵی ٣١:
| پێشوو =
| پێشوو =
| جێگر =
| جێگر =
| حیزب = سەربەخۆ
| حیزب = کۆماری
| بەرانبەرەکان =
| بەرانبەرەکان =
| ئایین = مەسیح
| ئایین = مەسیح

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٤٥، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦

ناپلیۆن کارلۆ بۆناپارت

لەدایکبوون٢٢ی شووباتی ١٧٣٢
شاری ئاژاکسیۆ لە دوورگەی کرس
مەرگ٤ی کانوونی یەکەمی ١٧٩٩
دوورگەی سانت هێلین
ھۆکاری مەرگشێرپەنجەی گەدە
شوێنی گۆڕئارامگەی پۆناپارت خوارووی ڕووباری سن لە پاریس
نیشتەجێیئاژاکسیۆ و تۆلۆن و مارسێلا و پاریس
نەتەوەفەڕەنسا
ناوەکانی ترشارڵ بۆنابارت
حیزبی سیاسیکۆماری
ئایینمەسیح
ھاوسەرجۆزفین و ماری لویس
مناڵ(ەکان)ناپلیۆنی دووەم

ناپۆلیۆن پۆناپارت بە ئینگلیزی(napoleon bonabarte)لەسەردارە مەزنەکانی ئەوروپا و جیهان کە توانیویەتی ئیمپراتۆریەتێكی بەهێزی فەرەنسی لە پاڵ ئیمپراتۆریەتی ڕووس و نەمسی و پروسی و بەریتانی دامەزرێنێ.

مێژوو

لە بەرواری ١٥-٨-١٧٦٩ لە شاری ئاژاکسیۆی دورگەی کرس لە بنەماڵەی کارلۆ پۆناپارت لە دایک بووە،بەڕەچەڵەک سەربە کۆماری پائوڵی ئیتاڵی بوون،باوکی ناپلیۆن بڕیاریدا جۆزێف و ناپلیۆن بنێرێت بۆ فەرەنسا بۆ خوێندن .ناپلیۆن لە خوێندنگەی ئوتن دەستی کرد بە خوێندن و لە بوارەکانی مێژوو و ئەدەب و فەلسەفە کتێبی دەخوێندەوە و پەرەی بە تواناکانی دەدا کە ئەو کات تەمەنی ٧ ساڵ بوو.ناپلیۆن زوو چوە ئەکادمیای بریبن بۆ پەروەردەی ئەفسەری تۆپ خانە.لەو سەردەمەدا بەلای ناپلیۆنەوە فەرەنسا داگیرکەر بوو و ئەو چاوەڕێی دووبارە هەلدانەوەی ئاڵای پائوڵی بوو لە کرس .ناپلیۆن لە ساڵی ١٧٨٢-١٧٨٤ توانی خوێندن تەواو کات و بووە ئەفسەری تۆپ خانەی فەرەنسا .

شۆڕشی فەرەنسا و کاریگەری لەسەر ناپۆلیۆن

شۆڕشی فەرەنسا گەورەترین و گرنگترین شتە لە تەواوی ژیانی ناپۆلیۆن چونکە بیری بۆ ئەوە چوو ببێتە فەرمان ڕەوا و دەسەلات وەرگرێت لە بۆربنی شاهانە و داگیرکاری بکات و فەرەنسا بەهێزکات لەلایەنی سەربازی و ئابووری .(٢٠) ساڵ بەر لە هەلگیرسانی شۆڕش فەرەنسا بڕی نۆزدە ملیۆن فران قەرزاری ئەوروپا بوو ، ئەم شۆڕشەی فەرەنسا هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ برسیەتی و هەژاری گەلی فەرەنسی و چەوساندنەوەیان لە لایەن لۆیسی شانزە و سەردارانی وڵات.وە دزی و گەندەڵی کاربەدەستان ،لەو سەردەمەدا هەر فەرمانبەرێك دوو ساڵ جارێ موچەی وەردەگرت. شۆڕش لە ساڵی ١٧٨٩-١٧٩٢ بەردەوام بوو و فراوان دەبوو لەم ماوەیەدا زۆربەی شارەکانی فەرەنسا لە کاربەدەستانی شانشین پاککرانەوە و کۆماریەکان دەستیان بەسەردا گرت کە بە دیرکتوار ناسراون لە بەرواری ٢-٧-١٧٩٢ لۆیسی شانزە لە سێدارەدرا و کۆتایی بە شۆڕش هات و کۆماری خوازان حوکمیان گرتە دەست،لەم کات و ساتەدا ناپلیۆن لایەنگری شانشین بوو یەکێ لە هاوڕێکانی دەڵێ (ناپلیۆن لە ڕۆژی هێرشکردنە سەر کۆشکی تلیموری بە توندی پشتگیری لە لۆیسی شانزە دەکرد،بەلام چەند مانگ دواتر بیری بۆ شتی تر دەچوو)

جەنگی تۆلۆن ١٧٩٤

ناپۆلیۆن لە ژیانیدا زیاد لە شەست جەنگی کردووە لەناو ئەمانەشدا چەند جەنگێكی زۆر جێگەی بایەخن یەکێ لەوانە تۆلۆن .ڕاستەوخۆ دوای دوو ساڵ لە شۆڕش لایەنگرانی شانشین شاری تۆلۆنیان لە باشووری فەرەنسا داگیرکرد .وە دیرکتوار و باراس سەرداری فەرەنسا داوایان لە ناپۆلیۆن کرد کە هێزێك ی بیست هەزار سەربازی ئامادەکات بۆ گرتنەوەی شاری تۆلۆن.ناپۆلیۆن ژنڕاڵی تۆپخانە بوو زۆر شارەزای هێزی پیادە نەبوو،بۆیە ئەو ئەرکەی وەرنەگرت و دەستی لە کارکێشایەوە هاوین و زستانی ١٧٩٤-١٧٩٥ بە هەژاری بەسەر برد .دواتر بەخت یاوەری بوەوە و ژنڕاڵی هێزی تۆپ خانەی فەرەنسا نەیتوانی بچێ بۆ جەنگ.بۆیە ناپلیۆن گەڕایەوە و نەخشەی خۆی خستە جێبەجێ کردنەوە،و لە ساڵی ١٧٩٦ توانی لەگەڵ هێزی پیادەی کۆماری فەرەنسا شاری تۆلۆن بگرنەوە و ئەمەش ناپلیۆنی لە حکومەتدا کردە جێگەی بایەخ و پلەی بەرز کرایەوە.ناپلیۆن هەمیشە شانازی بەخۆیەوە کردووە و هەوڵی داوە بە کارەکانی وڵاتەکەی سەرسام بکات،ئەم جەنگەش یەکەم سەرکەوتنی بوو و تا بیست بۆ سی ساڵی دواتر هەر لە ناو خەلکەوە باس دەکرا .

جەنگی ئیطاڵیا و داگیر کردنی میسر و ڕۆژئاوای سووریا

ناپلیۆن لەسەرەتای ساڵی ١٧٩٦ پێشبینی ئەوەی لێ دەکرا کە داگیرکاری بکات وەک لەم وتەی خۆیدا ئاماژەی پێداوە

سەربازەکان ئێوە برسی و ڕووت و ڕەجاڵن،من ئێوە دەبەم بۆ دەشتاییە پڕ نیعمەتەکانی جیهان

لەساڵی١٧٩٦-١٧٩٨ توانی لە تەنگەبەری کرنش بپەرێتەوە سەر خاکی ئیتاڵیا و ڕووبەرڕووی پەیمون و نەمسا ببێتەوە و تێكیان بشكێنێ.دواتر بەرەو ناوەندی ئیتاڵیا بڕوات،هەر زوو نەمسا داوای ئاشتی لە ناپلیۆن ی لاو کرد و ئەویش ڕازی بوو بەمەرجێ پاپ 1/2 ی داهاتی ئیتاڵیای پێ بدات و پاپ بچێتە ڤاتیکان . دوای ئەوە ناپلیۆن بە دەستکەوتەکانەوە گەڕایەوە فەرەنسا .و لە دوو ساڵی دواتر میسر و سووریاشی داگیرکرد.

کودەتای ناپلیۆن بۆ سەر دەسەلات

لە کۆلنتۆن هەواڵی ئەوە بە ناپلیۆن درا کە کۆشك ی کۆماری فەرەنسا چۆڵکراوە و باراس هەلاتووە.وە لەشکری سۆڤۆرۆڤی ڕووس لە چیای ئەلپ دوو جار فەرەنسایان تێكشکاندووە و ئیتاڵیایان داگیرکردووە. ناپلیۆن خێرا گەرایەوە فەرەنسا و پەرلەمانی پەکخست بەیاوەری ژنڕاڵ مۆراتی مێردی خوشکی دواتر هێزی کۆکردەوە بۆ داگیرکدنەوەی ئیتاڵیا.سەرەتا جەنگی مارنگۆی ئەنجامدا،کە لەو شەست جەنگە ی کردوویەتی تەنها شانازی بە مارنگۆوە دەکا کە لە ١٨٠٠ هەلگیرسا و لە ١٨٠٣ بە کۆتا هات.ناپلیۆن ئەم جەنگەشی بردەوە و ئیتاڵیای داگیر کردەوە وە بووە کنسولی یەکەمی فەرەنسا و لە ١٨٠٣-١٨٠٥ دووبارە پەرلەمان و حکومەتی ڕێكخستەوە و تاجی پاشایەتی لە سەر خۆی نا .وە ئیمپراتۆریەتیشی لە ١٨٠٥ ڕاگەیاند .بەتایبەت دوای جەنگی ترافلاگەر . بەرەبەرە ناپلیۆن بەهێز دەبوو تا ئەوەی هەموو ئەوروپای قەرزاری خۆی کرد بە ملیۆنان فرانک وە داهاتەکەی ئەوەندە زۆر بوو کە لەهەر وڵاتێ لە بانکی ناوەندی ٧٥ ملیۆن فرانکی هەبوو.وە لە ١٨١٠ گەیشتە ئەو پەری بەهێزی .

فریودانی ناپلیۆن لە لایەن ڕووسیاوە

لە ساڵی ١٨١٠ ژنڕاڵی ڕووس (لیڤاندرۆڤ باگراتیۆن)سەردانی فەرەنسای کرد بۆ ئاهەنگی لە دایک بوونی ناپلیۆن ،لەم ئاهەنگەدا باگراتیۆن خۆی کردە هاوڕێی ناپلیۆن و فریوی دا بێ ئەوەی هەست کا فریو دراوە .دواتر وای لێكرد هێرش کاتە سەر ڕووسیا .ناپلیۆنیش دەیویست ڕووس تەفر و تونا بکات.باگراتیۆن پێی وت

(ڕووبەڕووی ڕووس بەرەوە بۆی هەموو جیهان ناوی تۆ لەسەر دڵیان بنووسن و شانازیت پێوە بکەن لە جاران زیاتر)

لە سەرەتای ساڵی ١٨١١ ڕووسیا بۆ توڕە کردنی ناپلیۆن سزای ئابووری سەر بەڕیتانیای لابرد دواتر ناپلیۆنیش پەیوەندی لەگەڵ ڕووسدا پچراند .لە هاوینی ١٨١٢ ناپلیۆن هێرشی کردە سەر ڕووس لە پۆلەنداوە.

هێرشی ناپلیۆن بۆ سەر ڕووسیا

دوو شت لای ناپلیۆن لە جەنگدا گرنگ بووە
  • کەسایەتی سەرداری سەربازی دوژمن
  • ئەزموونەکانی سەرداری سەربازی دووژمن.

ڕووسیا تەنها باگراتیۆنی لێوە شاوە بوو،وە وەزیری بەرگری ڕووس ئەندریاس بارکلای و نیکۆلا ڕایڤسکی و لێڤۆن بینگسن و میخائیل کۆتۆزۆڤ .جگەلە باگراتیۆن هەموویان پیر بوون.ناپلیۆنیش تەنها ترسی لە باگراتیۆن بوو کە نازناوی (ڕێوی)بوو ناپلیۆن بەردەوام بۆ پێشەوە دەچوو وە ڕووس پاشەکشەی دەکرد،کۆتا جەنگی ڕووس و فەرەنسا بۆردینۆ بوو کە لە سێپتەمبەری ١٨١٢ هەلگیرسا و ڕووس باگراتیۆنی لەدەست دا چونکە ژەهرخوارد کرابوو وە لە جەنگەکەشدا کوژرا .وە بۆشاییەک لە سوپادا دروست بوو،بارکلایش نەیتوانی پڕی کاتەوە،بۆیە تێكشکان و ناپلیۆن مۆسکۆی داگیرکرد . بەڵام خۆشی نەدی،مۆسکۆ ئاگری تێبەردرابوو و ئاگرەکە تەشەنەی کرد و ناپلیۆن دوای ٢٤ کاژمێر پاشەکشەی کرد،ئەمەش پلانی ڕووسەکان بوو.

لە زستانی ١٨١٣ ناپلیۆن پاشەکشەی کرد تا گەیشتەوە فەرەنسا.دواتر جەنگی ئەوروپای کۆیلە هەڵگیرسا دژی ناپلیۆن و لە ١٨١٤ ناپلیۆن دەستی لە کارکێشایەوە و دوور خرایەوە بۆ دوورگەی ئەلپ نزیک زایەدگای خۆی،دوای سەد ڕۆژ مانەوە لەو دوورگەیە گەڕایەوە فەرەنسا و ئیمپراتۆریەتەکەی بنیات نایەوە و ئەوروپای داگیرکردەوە . لە١٨١٥ کۆتا جەنگی ژیانی ئەنجام دا کە ناوی واتەر لۆیە و دەکەوێتە بەلجیکا ،لەم جەنگەدا نەخۆشکەوت وە بارانێكی زۆر باری کە گرفتی گواستنەوەی بۆ دروست کرد.وە توانی بێ كێشە سەد ڕۆژ بەرگری کا،دواتر شکستی هێنا لەبەردەم ویلنگتۆنی ژنڕاڵی بەریتانی

کۆتایی ناپلیۆن

لە دوای واتەرلۆ ناپلیۆن دووبارە دەستی لە کارکێشایەوە،وە لەشکری ئینگلیز لەگەڵ ڕووسیا ڕێككەوت کە دووری خەنەوە بۆ سانت هێلین کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەفریقیا. ئەم دوورگەیە کۆتا بەشی ژیانی ناپلیۆنە کەلەناو ئینگلیزەکاندا مایەوە لە ١٨١٦-١٨٢١ لێرە ناپلیۆن ساڵ لە دوای ساڵ نەخۆشتر دەبوو و نیشانەکانی شێرپەنجەی گەدەی تێدا دەرکەوت،ئەو نەخۆشیە لە بنەماڵەی بۆنابارت زۆر بوو باوک و باپیری بەهەمان نەخۆشی مردن .لەم دوورگەیە ناپلیۆن هەموو ڕۆژێ چەند کاژمێرێ کتێبی دەخوێندەوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کەمتر کتێبی دەخوێندەوە و گەڕانی دەکرد. لە شەوی ٥-٥-١٨٢١ لە تەمەنی ٥٢ ساڵی کۆچی دوایی کرد.دواین وتەشی کە ئەوانەی دەوروبەری گوێیان لێبوو بریتی بوو لە (فەرەنسا....بە سوپایەک...)

سەرچاوە

پەیجی جەنگە جیهانیەکان ئەدمین:ئێڵجۆدۆن