ئێگزیستانسیالیزم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
No edit summary
ب Min.neel پەڕەی ئێگزیستانسیالیسمی گواستەوە بۆ ئێگزیستانسیالیزم
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:٠٥، ٢١ی نیسانی ٢٠١٥

ئێگزیستانسیالیسم یان بوونخوازی (بە ئینگلیسی: Existentialism) دەستەواژەیەکە کە بۆ بەرھەمەکانی ھەندێک لە فەیلەسووفانی کۆتایی سەدەی ١٩ و سەدەی ٢٠ـەمی زایینی بەکاردێ کە سەرەڕای قوتابخانە جیاوازەکانیان لەسەر ئەم باوەڕە ھاودەنگن کە بیرکردنەوەی فەلسەفی بە بابەتی مرۆڤ دەست پێدەکات نە بەتەنیا بابەتی بیرکردنەوە.[١] ئێگزیستانسیالیسم قوتابخانەیەکە کە جەخت لە گرینگی و ڕەسەنایەتی مرۆڤ دەکاتەوە و بەو پێیەوە ھەر کەس ئازادە لە ئەنجامدانی ھەر کارێک و لە کردەوەکانی خۆی بەرپرسە.[٢] [٣]


فەلسەفەی ئێگزیستانسیالیسمی سارتر

بە پێی تێڕوانینەکانی ژان پۆل سارتر، مرۆڤ ئەو شتەیە کە بۆخۆی دەیھەوێ. گوڵێک، یان خود کرمێک ناتوانێ بۆ خۆی،خۆی ساز بکات؛ لە بەر ئەوەی کە ئەمانە دوو لایەنیان ھەیە، لایەنی گەوھەر و لایەنی ھەبوون. لێرەدا گەوھەر بەر لە ھەبوون دێ. گوڵ ئەو کاتە دەبێتە گوڵ کە خۆی لە گەڵ گەوھەری گوڵ ڕێک بخات. بەڵام مرۆڤ جیاوازە. لە مرۆڤدا ھەبوون بەر لە گەوھەر دێ. مرۆڤ سەرەتا ھەیە و پاشان بچم دەگرێ. مرۆڤ بۆخۆی گەوھەری دەروونی خۆی دەخوڵقێنێ.[٤]

وتەکانی سارتر لەسەر ئێگزیستانسیالیسم[٥] :

  • ئێگزیستانسیالیسم فەلسەفەیەکە کە ژیانی مرۆڤ ڕەخساو دەکات و لەلایەک ڕادەگەیەنێ کە ھەر ڕاستییەک و ھەر کردەوەیەک لەخۆگری چوارچێوە و دەروونخوازییە.
  • بە باوەڕی ئێگزیستانسیالیسم، خراپە لەپێشدا دەبێ بدیترێتەوە پاشان بگۆڕدرێ.
  • لە قوتابخانەی ئێگزیستانسیالیسم، بەوھۆیەوە مرۆڤ پێناسەھەڵگر نییە چوونکو مرۆڤ لەپێشدا ھیچ نییە، یانی نە چاکە نە خراپ.
  • ئێگزیستانسیالیم باوەڕی بە توانای ھەستەکان و ھەوەسەکان نییە، بە باوەڕی مە مرۆڤ بەرپرسی ھەست و ھەوەسەکانی خۆیەتی.


سەرچاوەکان

  1. ^ ویکیپیدیای ئینگلیسی [١]
  2. ^ existentialism(ئینگلیسی). فەرھەنگی ئاکسفۆرد. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠ی نیسانی ٢٠١٥.
  3. ^ فەرھەنگی ھەژیر، وەرگێڕان و ئامادەکردن: ھەژیر عەبدوڵاپوور/ چاپی ھەولێر/ ٢٠٠٨
  4. ^ ئەنوەر حەسەن پوور. فەلسەفەی ئەخلاق(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠ی نیسانی ٢٠١٥.
  5. ^ اگزیستانسیالیسم و اصالت بشر؛ ژان پل سارتر (فارسی)/ وەرگێڕان: مستەفا رەحیمی/ چاپ چواردەھەم، ١٣٩١