فەیسبووک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
AnasWK (لێدوان | بەشدارییەکان) چاکسازی، نوێ، نوێکردنەوە تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
←بەستەر: ، پێویست نیە و دروستیش نیە پەڕەی لێدوانی بەکارهێنەران لێرە دابنرێ. |
||
ھێڵی ٧٨: | ھێڵی ٧٨: | ||
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین جار سه‌ردانی فه‌یسبووك ده‌كه‌ن بریتین له : [[كه‌نه‌دا]] , [[به‌ریتانیا]] , [[ئه‌مه‌ریكا]] [[یابان]] , |
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین جار سه‌ردانی فه‌یسبووك ده‌كه‌ن بریتین له : [[كه‌نه‌دا]] , [[به‌ریتانیا]] , [[ئه‌مه‌ریكا]] [[یابان]] , |
||
== بەستەر == |
== بەستەر == |
||
[[بەکارھێنەر:AnasWK|AnasWK]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:AnasWK|لێدوان]]) |
|||
* [https://www.facebook.com/ ماڵپەڕی فەیس بووک] |
* [https://www.facebook.com/ ماڵپەڕی فەیس بووک] |
||
[[پۆل:دامەزرانەکانی ٢٠٠٤ لە ماساچووسیتس]] |
[[پۆل:دامەزرانەکانی ٢٠٠٤ لە ماساچووسیتس]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٣:٣٣، ١٤ی ئازاری ٢٠١٥
جۆر | تۆڕی کۆمەڵایەتی |
---|---|
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتی | ھەموو جیھان |
داھات | 12،466 بلیۆن دۆلاری ئەمریکی لەساڵی 2014 |
ماڵپەڕ | http://www.facebook.com |
فەیسبووک (بە ئینگلیزی: Facebook)، ماڵپەرێکی سه‌رهێڵی بەیەکگەیشتنی کۆمەڵایەتییە باره‌گاكه‌ی له (مینلۆپاڕك ، كالیفۆرنیا) یه ، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له 4ی شوباتی 2004 بڵاوكرایه‌وه له‌لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ و به هاوشانی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له‌زانكۆی ئۆكسفۆرد ئه‌وانیش بریتی بوون له Eduardo Saverin, Andrew McCollum, Dustin Moskovitz وه Chris Hughes . مارك زوكه‌ربێرگ و هاوڕێكانی له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها چه‌ند ئه‌ندامێكی كه‌میان هه‌بوو له ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان كه ئه‌وانیش به‌شێكیان له زانكۆی ئۆكسفۆرد بوون ، به‌ڵام دوایی ماڕك ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی درێژه پێدا و گواستیه‌وه بۆ زانكۆی بۆستن . ماڕك هه‌وڵیدا یارمه‌تی هاوڕێكانی بدات له هه‌ردوو زانكۆكه بۆ ئه‌وه‌ی ڕازیان بكات كه ببن به ئه‌ندام له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی و به‌مشێوه‌یه‌ش زۆرترین كه‌س بكات به ئه‌ندام ، سه‌ره‌نجام ئه‌وانیش ڕازیبوون و چه‌نده‌ها كه‌سی تری نزیكیان بانگێشت كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببن به ئه‌ندام له فه‌یسبووك. ماڕك له‌و كاته‌دا چه‌ند یاسایه‌كی دانا یه‌كێكیش له‌و یاسایانه ده‌یگوت كه نابێت كه‌سی خوار 13 ساڵی ببێت به ئه‌ندام له فه‌یسبووك چونكه ماڕك پێی وابوو كه به‌م شێوه‌یه ده‌توانێت ئه‌ندامی زیاتر كۆبكاته‌وه ، ناوی فه‌یسبووك له گفتوگۆیه‌ك دۆزرایه‌وه له زانكۆی ئه‌مه‌ریكا به‌هاوشانی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی تری ماڕك .
دوای خۆتۆماركردن له فه‌یسبووك ، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت هه‌ژماری كه‌سی دروست بكات ، وه به‌كارهێنه‌ری دیكه بكات به هاوڕێی ، نامه بگۆڕێته‌وه ، نووسین و وێنه و ڤیدیۆ بڵاوبكاته‌وه ، هه‌روه‌ها له نووسین و وێنه و ڤیدیۆ هاوبه‌شی بكات ، ئاگانامه‌ی پێده‌گات له‌كاتی گۆڕانكاری هاوڕێكانی له هه‌ژماری تاكه‌كه‌سی. به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت شتی زیاتریش بكات له‌وانه بچێته پاڵ گرووپێك (Join)، ده‌توانێت تایبه‌تمه‌ندی بدات به هاوڕێكانی وه‌ك (ئه‌مه له‌گه‌ڵ من كار ده‌كات ) ، (هاوڕێی خۆشه‌ویست) و هی تر . فه‌یسبووك له حوزه‌یرانی 2014 زیاتر له 1.3 بلیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی هه‌بووه . فه‌یسبووك ساڵانه پێداچوونه‌وه بۆ یاساكانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به‌هێزتری بكات .
مێژوو
ماڕك زوكه‌ربێرگ هه‌ڵسا به دروستكردنی پڕۆگرامێك به‌ناوی Facemash له 28ی تشرینی یه‌كه‌می 2003 كاتێك خوێندكاری ساڵی دووه‌م بوو له زانكۆی هارڤارد له‌گه‌ڵ ڕه‌نگێكی سووری تۆخ . دوای ئه‌وه زوكه‌ربێرگ ده‌ستی كرد به نووسینی كۆد بۆ ماڵپه‌ڕه نوێكه‌ی له كانوونی دووه‌می 2004 به‌هاوشانی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی كه شاره‌زا بوون له داڕشتنی كۆد ، و دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی كرد له 4ی شوباتی 2004 ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه به‌ناوی TheFacebook له‌سه‌ر دۆمه‌ینی www.thefacebook.com ، دوای شه‌ش ڕۆژ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ، به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆی هارڤارد زوكه‌ربێرگ-یان تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی كه ئه‌وانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و زوكه‌ربێرگ گوتوویه‌تی كه خه‌ریكی پڕۆژه‌یه‌كه بۆ دروستكردنی ماڵپه‌ڕێك بۆ زانكۆی هارڤارد . دواتر به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆكه داوایان كرد له‌جیاتی ئه‌وه‌ی زوكه‌ربێرگ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ته‌واو بكات ، یارمه‌تی ئه‌وان بدات و ماڵپه‌ڕێكیان بۆ دروست بكات ، به‌ڵام زوكه‌ربێرگ ڕازی نه‌بوو به‌مه و ده‌یویست ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی فه‌یسبووك ته‌واو بكات ، دواتر به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆی هارڤارد سكاڵایان له‌سه‌ر زوكه‌ربێرگ تۆماركرد و سه‌ره‌نجام زوكه‌ربێرگ به‌بڕی 300 ملیۆن دۆلار سزادرا . له‌ساڵانی دواتردا زوكه‌ربێرگ گرنگیه‌كی زۆری دا به فه‌یسبووك و به‌رده‌وام له په‌ره‌سه‌ندن دابوو چه‌نده‌ها هاوڕێی زوكه‌ربێرگ له زانكۆكان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ڕبری كه یارمه‌تی بده‌ن ، له‌و كاته‌دا ته‌نها قوتابیانی زانكۆی هارڤارد ده‌یانتوانی ببن به ئه‌ندام له فه‌یسبووك ، به‌م شێوه‌یه زیاتر له نیوه‌ی خوێندكارانی زانكۆكه بوون به ئه‌ندام له فه‌یسبووك . دوای ئه‌وه هه‌ر یه‌ك له Eduardo Saverin (شاره‌زای بازرگانی) ، Dustin Moskovitz (پڕۆگرام داڕێژه‌ر) ، Andrew McCollum (شاره‌زا له گرافیك) ، له‌گه‌ڵ Chris Hughes چوونه پاڵ زوكه‌ربێرگ بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بده‌ن له به‌ره‌وپێشبردنی فه‌یسبووك. له ئاداری 2004 فه‌یسبووك بڵاوبۆوه له زۆر له زانكۆكانی Columbia, Stanford, وه Yale. دوای ئه‌وه له زانكۆكانی Ivy League بڵاو بوویه‌وه ، به‌هه‌مان شێوه له زۆر له‌زانكۆكانی Boston University, New York University, MIT وه چه‌نده‌ها زانكۆی تر له كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا بڵاو بوویه‌وه . له ناوه‌ڕاستی 2004، Sean Parker (ڕاوێژكاری ناڕه‌سمی زوكه‌ربێرگ) بوو به سه‌رۆكی كۆمپانیای فه‌یسبووك. له حوزه‌یرانی 2004 فه‌یسبووك شوێنی كاركردنی گواسته‌وه بۆ Palo Alto, California. دوای ئه‌وه فه‌یسبووك یه‌كه‌م وه‌به‌رهێنانی كرد به هاوشانی له‌گه‌ڵ جێگری دامه‌زرێنه‌ری PayPal (په‌یپاڵ) Peter Thiel. له ساڵی 2005، كۆمپانیاكه دۆمه‌ینی www.facebook.com ی كڕی به بڕی $200,000ی ئه‌مه‌ریكی. له ئازاری 2005، هاوبه‌شه‌كانی كۆمپانیای Accel بڕی 12.7$ ملیۆن دۆلاریان دا به كۆمپانیای فه‌یسبووك ، وه به‌هه‌مان شێوه Jim Breyer بڕی 1$ ملیۆن دۆلاری دا به كۆمپانیاكه. له كانونی دووه‌می 2009، ماڵپه‌ڕی به‌ناوبانگی Compete.com ڕایانگه‌یاند كه فه‌یسبووك زۆرترین به‌كارهێنه‌ر و سه‌ردانكه‌ری چالاكی هه‌بووه وه‌ك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی .
تایبەتمەندیەکان
- زۆرکردنی ھاوڕێ
- نامە ناردن بۆ ھاوڕێ و ئەوانەی ھاوڕێشت نین
- چاتکردن لەگەڵ ھاوڕێکانت
- یاریکردن بەتەنیا و لەگەڵ ھاوڕێکانت
- بڵاوکردنەوەی نووسین و ڤیدیۆ و وێنە و فایل و دۆکۆمێنتەکان
- نووسینی ڕاو بۆچوون لەسەر بڵاوکراوەکانی خەڵک
- درووست‌کردنی پەڕەی تایبەت بە خۆت
- دەسکاریکردنی وێنە و زانیاریەکانت
- درووست‌کردنی گرووپ (کۆمەڵ)
- درووست‌کردنی لیستێکی تایبەت بە خۆت
پشتیوانان و داهاتی فه‌یسبووك
1.به‌ڕێوه‌به‌ران و هاوبه‌شانی فه‌یسبووك ئه‌مه به‌ڕێوه‌به‌ران و هاوبه‌شانی فه‌یسبووكه كه هه‌ریه‌كه‌یان پشكیان هه‌یه له كۆمپانیاكه (ئاماری ساڵی 2012) :
- Mark Zuckerberg: %28
- Accel هاوبه‌شانی كۆمپانیای : 10%
- Mail.Ru Group: 10%
- Dustin Moskovitz: 6%
- Eduardo Saverin: 5%
- Sean Parker: 4%
- Peter Thiel: 3%
- Greylock Partners: له‌نێوان 1 بۆ 2%*
- Meritech Capital Partners: له‌نێوان 1 بۆ %2
- Microsoft: 1.3%
- Li Ka-shing: 0.8%
- Interpublic Group: كه‌متر له 0.5%
2.داهات
زۆرترین داهاتی فه‌یسبووك له‌ڕێگای ڕێكلام و سپۆنسهرهكانهوهیه
- 2006
داهات : 52$ - گه‌شه‌كردن : ---
- 2007
داهات : 150$ - گه‌شه‌كردن : %188
- 2008
داهات : 280$ - گه‌شه‌كردن : %87
- 2009
داهات : 775$ - گه‌شه‌كردن : %177
- 2010
داهات : 2،000$ - گه‌شه‌كردن : %158
- 2011
داهات : 3،711$ - گه‌شه‌كردن : %86
- 2012
داهات : 5،089$ - گه‌شه‌كردن : %37
- 2013
داهات : 7،872$ - گه‌شه‌كردن : %55
باره‌گای سه‌ره‌كی
فه‌یسبووك ئێستا باره‌گای سه‌ره‌كی له ئه‌مه‌ریكایه له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا (مینلۆ پاڕك)
سهردانكهرهكانی فه‌یسبووك
به‌پێی چه‌ند ئامارێك فه‌یسبووك زیاتر له 130 ملیۆن سه‌ردانكه‌ری هه‌بووه له ئازاری 2010. ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین جار سه‌ردانی فه‌یسبووك ده‌كه‌ن بریتین له : كه‌نه‌دا , به‌ریتانیا , ئه‌مه‌ریكا یابان ,