فەیسبووک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
AnasWK (لێدوان | بەشدارییەکان) چاکسازی، نوێکردنەوە، پەرەپێدان تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
AnasWK (لێدوان | بەشدارییەکان) چاکسازی، نوێکردنەوە، پەرەپێدان |
||
ھێڵی ٣٦: | ھێڵی ٣٦: | ||
#'''به‌ڕێوه‌به‌ران و هاوبه‌شانی فه‌یسبووك''' |
#'''به‌ڕێوه‌به‌ران و هاوبه‌شانی فه‌یسبووك''' |
||
ئه‌مه به‌ڕێوه‌به‌ران و هاوبه‌شانی فه‌یسبووكه كه هه‌ریه‌كه‌یان پشكیان هه‌یه له كۆمپانیاكه (ئاماری ساڵی 2012) : |
ئه‌مه به‌ڕێوه‌به‌ران و هاوبه‌شانی فه‌یسبووكه كه هه‌ریه‌كه‌یان پشكیان هه‌یه له كۆمپانیاكه (ئاماری ساڵی 2012) : |
||
Mark Zuckerberg: |
*Mark Zuckerberg: %28 |
||
Accel هاوبه‌شانی كۆمپانیای : 10%* |
Accel هاوبه‌شانی كۆمپانیای : 10%* |
||
Mail.Ru Group: 10%* |
Mail.Ru Group: 10%* |
وەک پێداچوونەوەی ١٢:٢٢، ١٤ی ئازاری ٢٠١٥
جۆر | تۆڕی کۆمەڵایەتی |
---|---|
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتی | ھەموو جیھان |
داھات | 12،466 بلیۆن دۆلاری ئەمریکی لەساڵی 2014 |
ماڵپەڕ | http://www.facebook.com |
فەیسبووک (بە ئینگلیزی: Facebook)، ماڵپەرێکی سه‌رهێڵی بەیەکگەیشتنی کۆمەڵایەتییە باره‌گاكه‌ی له (مینلۆپاڕك ، كالیفۆرنیا) یه ، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له 4ی شوباتی 2004 بڵاوكرایه‌وه له‌لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ و به هاوشانی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له‌زانكۆی ئۆكسفۆرد ئه‌وانیش بریتی بوون له Eduardo Saverin, Andrew McCollum, Dustin Moskovitz وه Chris Hughes . مارك زوكه‌ربێرگ و هاوڕێكانی له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها چه‌ند ئه‌ندامێكی كه‌میان هه‌بوو له ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان كه ئه‌وانیش به‌شێكیان له زانكۆی ئۆكسفۆرد بوون ، به‌ڵام دوایی ماڕك ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی درێژه پێدا و گواستیه‌وه بۆ زانكۆی بۆستن . ماڕك هه‌وڵیدا یارمه‌تی هاوڕێكانی بدات له هه‌ردوو زانكۆكه بۆ ئه‌وه‌ی ڕازیان بكات كه ببن به ئه‌ندام له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی و به‌مشێوه‌یه‌ش زۆرترین كه‌س بكات به ئه‌ندام ، سه‌ره‌نجام ئه‌وانیش ڕازیبوون و چه‌نده‌ها كه‌سی تری نزیكیان بانگێشت كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببن به ئه‌ندام له فه‌یسبووك. ماڕك له‌و كاته‌دا چه‌ند یاسایه‌كی دانا یه‌كێكیش له‌و یاسایانه ده‌یگوت كه نابێت كه‌سی خوار 13 ساڵی ببێت به ئه‌ندام له فه‌یسبووك چونكه ماڕك پێی وابوو كه به‌م شێوه‌یه ده‌توانێت ئه‌ندامی زیاتر كۆبكاته‌وه ، ناوی فه‌یسبووك له گفتوگۆیه‌ك دۆزرایه‌وه له زانكۆی ئه‌مه‌ریكا به‌هاوشانی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی تری ماڕك .
دوای خۆتۆماركردن له فه‌یسبووك ، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت هه‌ژماری كه‌سی دروست بكات ، وه به‌كارهێنه‌ری دیكه بكات به هاوڕێی ، نامه بگۆڕێته‌وه ، نووسین و وێنه و ڤیدیۆ بڵاوبكاته‌وه ، هه‌روه‌ها له نووسین و وێنه و ڤیدیۆ هاوبه‌شی بكات ، ئاگانامه‌ی پێده‌گات له‌كاتی گۆڕانكاری هاوڕێكانی له هه‌ژماری تاكه‌كه‌سی. به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت شتی زیاتریش بكات له‌وانه بچێته پاڵ گرووپێك (Join)، ده‌توانێت تایبه‌تمه‌ندی بدات به هاوڕێكانی وه‌ك (ئه‌مه له‌گه‌ڵ من كار ده‌كات ) ، (هاوڕێی خۆشه‌ویست) و هی تر . فه‌یسبووك له حوزه‌یرانی 2014 زیاتر له 1.3 بلیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی هه‌بووه . فه‌یسبووك ساڵانه پێداچوونه‌وه بۆ یاساكانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به‌هێزتری بكات .
مێژوو
ماڕك زوكه‌ربێرگ هه‌ڵسا به دروستكردنی پڕۆگرامێك به‌ناوی Facemash له 28ی تشرینی یه‌كه‌می 2003 كاتێك خوێندكاری ساڵی دووه‌م بوو له زانكۆی هارڤارد له‌گه‌ڵ ڕه‌نگێكی سووری تۆخ . دوای ئه‌وه زوكه‌ربێرگ ده‌ستی كرد به نووسینی كۆد بۆ ماڵپه‌ڕه نوێكه‌ی له كانوونی دووه‌می 2004 به‌هاوشانی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی كه شاره‌زا بوون له داڕشتنی كۆد ، و دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی كرد له 4ی شوباتی 2004 ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه به‌ناوی TheFacebook له‌سه‌ر دۆمه‌ینی www.thefacebook.com ، دوای شه‌ش ڕۆژ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ، به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆی هارڤارد زوكه‌ربێرگ-یان تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی كه ئه‌وانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و زوكه‌ربێرگ گوتوویه‌تی كه خه‌ریكی پڕۆژه‌یه‌كه بۆ دروستكردنی ماڵپه‌ڕێك بۆ زانكۆی هارڤارد . دواتر به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆكه داوایان كرد له‌جیاتی ئه‌وه‌ی زوكه‌ربێرگ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ته‌واو بكات ، یارمه‌تی ئه‌وان بدات و ماڵپه‌ڕێكیان بۆ دروست بكات ، به‌ڵام زوكه‌ربێرگ ڕازی نه‌بوو به‌مه و ده‌یویست ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی فه‌یسبووك ته‌واو بكات ، دواتر به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆی هارڤارد سكاڵایان له‌سه‌ر زوكه‌ربێرگ تۆماركرد و سه‌ره‌نجام زوكه‌ربێرگ به‌بڕی 300 ملیۆن دۆلار سزادرا . له‌ساڵانی دواتردا زوكه‌ربێرگ گرنگیه‌كی زۆری دا به فه‌یسبووك و به‌رده‌وام له په‌ره‌سه‌ندن دابوو چه‌نده‌ها هاوڕێی زوكه‌ربێرگ له زانكۆكان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ڕبری كه یارمه‌تی بده‌ن ، له‌و كاته‌دا ته‌نها قوتابیانی زانكۆی هارڤارد ده‌یانتوانی ببن به ئه‌ندام له فه‌یسبووك ، به‌م شێوه‌یه زیاتر له نیوه‌ی خوێندكارانی زانكۆكه بوون به ئه‌ندام له فه‌یسبووك . دوای ئه‌وه هه‌ر یه‌ك له Eduardo Saverin (شاره‌زای بازرگانی) ، Dustin Moskovitz (پڕۆگرام داڕێژه‌ر) ، Andrew McCollum (شاره‌زا له گرافیك) ، له‌گه‌ڵ Chris Hughes چوونه پاڵ زوكه‌ربێرگ بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بده‌ن له به‌ره‌وپێشبردنی فه‌یسبووك. له ئاداری 2004 فه‌یسبووك بڵاوبۆوه له زۆر له زانكۆكانی Columbia, Stanford, وه Yale. دوای ئه‌وه له زانكۆكانی Ivy League بڵاو بوویه‌وه ، به‌هه‌مان شێوه له زۆر له‌زانكۆكانی Boston University, New York University, MIT وه چه‌نده‌ها زانكۆی تر له كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا بڵاو بوویه‌وه . له ناوه‌ڕاستی 2004، Sean Parker (ڕاوێژكاری ناڕه‌سمی زوكه‌ربێرگ) بوو به سه‌رۆكی كۆمپانیای فه‌یسبووك. له حوزه‌یرانی 2004 فه‌یسبووك شوێنی كاركردنی گواسته‌وه بۆ Palo Alto, California. دوای ئه‌وه فه‌یسبووك یه‌كه‌م وه‌به‌رهێنانی كرد به هاوشانی له‌گه‌ڵ جێگری دامه‌زرێنه‌ری PayPal (په‌یپاڵ) Peter Thiel. له ساڵی 2005، كۆمپانیاكه دۆمه‌ینی www.facebook.com ی كڕی به بڕی $200,000ی ئه‌مه‌ریكی. له ئازاری 2005، هاوبه‌شه‌كانی كۆمپانیای Accel بڕی 12.7$ ملیۆن دۆلاریان دا به كۆمپانیای فه‌یسبووك ، وه به‌هه‌مان شێوه Jim Breyer بڕی 1$ ملیۆن دۆلاری دا به كۆمپانیاكه. له كانونی دووه‌می 2009، ماڵپه‌ڕی به‌ناوبانگی Compete.com ڕایانگه‌یاند كه فه‌یسبووك زۆرترین به‌كارهێنه‌ر و سه‌ردانكه‌ری چالاكی هه‌بووه وه‌ك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی .
تایبەتمەندیەکان
- زۆرکردنی ھاوڕێ
- نامە ناردن بۆ ھاوڕێ و ئەوانەی ھاوڕێشت نین
- چاتکردن لەگەڵ ھاوڕێکانت
- یاریکردن بەتەنیا و لەگەڵ ھاوڕێکانت
- بڵاوکردنەوەی نووسین و ڤیدیۆ و وێنە و فایل و دۆکۆمێنتەکان
- نووسینی ڕاو بۆچوون لەسەر بڵاوکراوەکانی خەڵک
- درووست‌کردنی پەڕەی تایبەت بە خۆت
- دەسکاریکردنی وێنە و زانیاریەکانت
- درووست‌کردنی گرووپ (کۆمەڵ)
- درووست‌کردنی لیستێکی تایبەت بە خۆت
پشتیوانان و داهاتی فه‌یسبووك
- به‌ڕێوه‌به‌ران و هاوبه‌شانی فه‌یسبووك
ئه‌مه به‌ڕێوه‌به‌ران و هاوبه‌شانی فه‌یسبووكه كه هه‌ریه‌كه‌یان پشكیان هه‌یه له كۆمپانیاكه (ئاماری ساڵی 2012) :
- Mark Zuckerberg: %28
Accel هاوبه‌شانی كۆمپانیای : 10%* Mail.Ru Group: 10%* Dustin Moskovitz: 6%* Eduardo Saverin: 5%* Sean Parker: 4%* Peter Thiel: 3%* Greylock Partners: له‌نێوان 1 بۆ 2%* Meritech Capital Partners: له‌نێوان 1 بۆ %2 * Microsoft: 1.3%* Li Ka-shing: 0.8%* Interpublic Group: كه‌متر له 0.5%*
فەیسبووک و کاریگەری لەسەر بەھاری عەرەبی
لێکۆڵەرەکان ڕایانگەیاندووە کە ئینتەرنێت ڕۆڵی ھەبووە لە ڕووخاندنی حکوومەتە دیکتاتۆرەکانی عەرەبی بەتایبەتی لە وڵاتانی میسر و توونس و فەیسبووکیش بە کاریگەرترین پێگەی ئینتەرنێتی دانرا بۆ بڵاوکردنەوەی وێنە و داتا‌کان سەبارەت بە شۆڕشی بەھاری عەرەبی و گەنجان ھە لە فەیسبووکەوە وت‌ووێژیان لەگەڵ یەکتر دەکرد تا لە کۆتایدا لە ڕێگای فەیسبووکەوە زۆرێ لەو سەرکردە بەناو دیکتاتۆرەکانی عەرەب لەپ ۆستەکانیان دوورخرانەوە و دادگایی دەکرێن.