ماتماتیک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ٣١: ھێڵی ٣١:
| [[پەڕگە:Integral as region under curve.svg|96px]] || [[پەڕگە:Vector field.svg|96px]] || [[پەڕگە:Airflow-Obstructed-Duct.png|96px]] || [[پەڕگە:Limitcycle.svg|96px]] || [[پەڕگە:Lorenz attractor.svg|96px]]
| [[پەڕگە:Integral as region under curve.svg|96px]] || [[پەڕگە:Vector field.svg|96px]] || [[پەڕگە:Airflow-Obstructed-Duct.png|96px]] || [[پەڕگە:Limitcycle.svg|96px]] || [[پەڕگە:Lorenz attractor.svg|96px]]
|-
|-
| [[ئاڕاستەكراوەكان]] || [[جياكارى و تەواوكاريى ئاڕاستەكراو]]|| [[ھاوکێشەی دیفرانسیێلی|ھاوکێشە دیفرانسیێلییەکان]] || [[سيستەمى ديناميكال]]s || [[بیردۆزی شێواوی]]
| [[ئاڕاستەكراوەكان]] || [[جياكارى و تەواوكاريى ئاڕاستەكراو]]|| [[ھاوکێشەی دیفرانسیێلی|ھاوکێشە دیفرانسیێلییەکان]] || [[سيستەمى ديناميكال]] || [[بیردۆزی شێواوی]]
|}
|}



وەک پێداچوونەوەی ‏٢٣:١٨، ١٢ی ئازاری ٢٠١٥

ئوقلیدوس، بیرکاری یۆنانی، سەدەی سێی پێش لەدایکبوونی مەسیح

بیرکاری یان ماتماتیک خوێنندنی چەندێتی، پێکھاتە، واڵایی، و گۆڕانە. زانایانی بیرکاری و فەیلەسوفان ڕای جیاوازیان هەیە لەسەر پێناسی بیرکاری، هەندێ لەو پێناسانە لێرەدا ڕیزکراون[١]. یەکێ لەو پێناسانە پێناسەی بێرتراند ڕەسڵــە: بیرکاری بریتیە لە ژیربێژیی هێمایی (ڕەمزی).

بیرکاران بەردوەام بۆ شێوەئاساکان دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، وە بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکانی بەچەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەڕێژن.

لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ شتگەلی بیرکارانە (وەکوو ژمارەکان یان خاڵەکان) سروشتی و خۆڕسکانە بوونیان ھەیە یان مرۆڤ خولقاندوویانی ھێشتا باس و گفتوگۆ دەکرێ. بیرکار بێنجەمین پێرس ئاوەھا بیرکاری دەناسێنێ: "ئەو زانستەی کە ئەنجامە پێویستەکانمان بۆ دەر دەکێشێ". لە لایەکی ترەوە، ئەلبێرت ئەینشتاین، دەڵێ: "تا ئەو شوێنەی کە یاساکانی بیرکاری ئاماژە بە ڕاستەقینە دەدەن، بێگومان نین؛ وە تا ئەو شوێنەی کە بێگومانن، ئاماژە بە ڕاستەقینە نادەن".

بە کەڵکوەرگرتن لە دەرھەستکاری و بە بەکارھێنانی ئاوەز، زانستی بیرکاری ھەرڕۆژ لە گەشە و پەرەسەندندایە. گۆڕەپانەکانی ژماردن، پێواندن، تۆژینەوەی ڕێکخراوانەی شێوەگەلی ئەندازەیی، و جووڵەی شتە فیزیکییەکان ھەرڕوژ بەربڵاوتر و بەرینتر دەبنەوە.

بوارەکانی بیرکاری

چەندێتی

لێکۆڵینەوەی چەندێتییەکان بە ژمارەکانەوە دەست پێدەکات:

ژمارە سروشتییەکان ژمارە تەواوەکان ژمارە رێژه‌ییه‌کان ژمارە ڕاستیه‌کان ژمارە ئاوێته‌کان

بۆشایی

لێکۆڵینەوی فەزا بە ئەندازەوە دەست پێدەکات:

ئەندازە سێگۆشەزانی ئەندازەی دیفرانسیێلی تۆپۆلۆژی ئەندزەی فراکتالی

گۆڕان

ئاڕاستەكراوەكان جياكارى و تەواوكاريى ئاڕاستەكراو ھاوکێشە دیفرانسیێلییەکان سيستەمى ديناميكال بیردۆزی شێواوی

پێکھاتە

تیۆری ژماره‌ جه‌بری ئه‌بستراکت تیۆری گروپ بيردۆزى تيۆرى

بناغەکان و فەلسەفە

ژیربێژی بیرۆدۆزی کۆمەڵە بیرۆدۆزی پۆلێن

پەراوێزەکان

  1. ^ پێناسەکانی بیرکاری، ویکی ئینگلیزی. ١٩.٤.٢٠١٤ دوا سەردان