جاک کیڤۆرکیان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەڕەی دروست کرد بە «جاك كیفۆركیان جاك كیفۆركیان لە 26 مایۆی ساڵی 1928 لەدایك بووە ، پزیشك و زانا و چالاكو...»ەوە
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
 
ب Kushared پەڕەی جاک کیفۆرکیانی گواستەوە بۆ جاک کیڤۆرکیان: ڤ نەک ف
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:٤٣، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤

جاك كیفۆركیان

جاك كیفۆركیان لە 26 مایۆی ساڵی 1928 لەدایك بووە ، پزیشك و زانا و چالاكوانێكی ئەمریكی بووە ، لەپێشەنگی ئەو كەسانەوە بووە كە داوای بەیاسا كردنی خۆكوشتنی كردووە و لە بەناوبانگترین ووتەكانی (( مردن تاوان كردن نیە )) ، بانگەشەی ئەوەی كردووە كە ئاسانكاری بۆ خۆكوشتنی نزیكەی 130 كردووە و بەم هۆیەشەوە لەنێوان 10 ساڵ بۆ 25 ساڵ سزای زیندانی كردن دراوە بە تاوانی كوشتنی پلەی دووەم ، ساڵی 2007 ئازاد كراوە بەو مەرجەی یارمەتی هیچ نەخۆشێك نەدات بۆ خۆكوشتن . جاك كیفۆركیان لە ویلایەتی میشیگان لە دایك بووە ، بە پلەی شەرەف لە مام ناوەندی بۆنتیاكی ناوەندی لەتەمەنی 17 ساڵیدا تەخەڕوجی كردووە لە ساڵی 1954 بەشی پزیشكی زانكۆی میشیگانی تەواو كردووە ، ساڵی 1980 دەستی كردووە بە بڵاوكردنەوەی ووتار لە هەردوو گۆڤاری ئەڵمانی پزیشك و یاسا دەربارەی خۆكوشتنی بەبەزەیی ، ساڵی 1987 وەكو ڕاوێژكاری پزیشكی بۆ ڕۆژنامەی دیترویت كاری كردووە و ئامۆژگاری نەخۆشەكانی كردووە لەڕێگای خۆكوشتنی بەبەزەییەوە كۆتایی بەژیانی خۆیان بهێنن ، هەر بۆیە لەساڵی 1991 لەلایەن ویلایەتی میشیگانەوە ڕێگای لێگیراوە وەكو پزیشك كار بكا و ئامۆژگاری نەخۆشەكان بكات ، لەنێوان ساڵی 1990 بۆ ساڵی 1998 یارمەتی نزیكەی 130 نەخۆشی داوە كە هیوای چاكبونەوەیان لێنەكراوە خۆیان بكوژن و ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی خۆكوشتنەكانی كردووە. جاك كیفۆركیان وێنەكێش و مۆسیقا ژەنیش بووە ، ساڵی 1997 ئەلبومێكی مۆسیقای بڵاوكردۆتەوە و هەموویشی لەدانانی خۆی بووە ، سەبارەت بەوێنەكێشانیش كارەكانی زۆر نامۆ بوون و نزیك بووە لە دڕەندەییەوە و زۆرجار بەخوێنی خۆی وێنەی كێشاوە ، لە 3 یۆنیۆی ساڵی 2011 كۆچی دوایی كردووە.


وەرگێڕانی لە ویكیپیدیای عەرەبیەوە ( محمد فاتح )