ھۆلۆکۆست: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
بNo edit summary |
Calak (لێدوان | بەشدارییەکان) کۆماپۆل: گواستنەوە لە پۆل:پاکتاوکردنی نەژادی بۆ پۆل:پاکتاویی ڕەگەزی |
||
ھێڵی ٤٠: | ھێڵی ٤٠: | ||
[[پۆل:فەڕەنسای ڤیشی]] |
[[پۆل:فەڕەنسای ڤیشی]] |
||
[[پۆل:دەیەی ١٩٤٠]] |
[[پۆل:دەیەی ١٩٤٠]] |
||
[[پۆل: |
[[پۆل:پاکتاویی ڕەگەزی]] |
||
[[پۆل:ھۆلۆکۆست| ]] |
[[پۆل:ھۆلۆکۆست| ]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٢:٢٩، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤
پۆتانەکان: 50°2′9″N 19°10′42″E / 50.03583°N 19.17833°E ھۆلۆکۆست لەبنچینە ووشەیەکی یۆنانیە بەمانای سووتاندن بە فڕن دێت ، ھۆلۆکۆست زۆرتر بەو کووشتاریەی جووەکان دێت کە لەماوەی جەنگی جیھانی دووەم لەلایەن پارتی پارتی سۆشیالیستی کرێکارانی ئەڵمانیا ناسراو بە نازی بەسەرکردایەتی ئادۆڵف ھیتلەر دەستی پێکرا، گەرچی ڕای جیاواز ھەن کە ئەمە تەنیا جوولەکەکان ناگرێتەوە بەڵکوو کەسانی تریش دەگرێتەوە وەک پەکەوتە و نەخۆشەکان و زیندانییە سیاسییەکان کە بەدیل گیرابوون واتە هێزەکانی یەکێتیی سۆڤییەت وکۆمۆنیستەکان و قەرەج و هیندییە سوورەکان و هاوڕەگەزخوازەکان.
ئۆردوگاکان
ئەو شوێنانەی کە بەشێ لە مێژوو نووسانی جیھانی پێیان وایە ئۆردوگای نازیەکانی لێبووە ، بەشێک لە ئۆردووگاکانیش لە ئێستادا دیارن
کوشتارگەکە تەنیا بۆ جوو نەبووە
کوشتارەکانی نازیەکان جگە لە شەش ملیون جوولەکە ژمارەییکی زۆر خەڵکی دیکەشی گرتەوە لەوانە: سەدان ھەزار قەرەچیی ئوروپایی ناسراو بە (ڕۆما)، سەدان ھەزار (سێرب) کە بەشیکی زۆریان بە ھاوکاری جاشەکانی (کروات) لە ناو چوون ، نزیک بە دوو ملیون مەسیحی لەھستانی ( وێڕای سێ ملیون جوولەکەی ئەو وڵاتە) وەکوو لەھستانی نەخوازراو دەناسران، دیلەکانی شەڕ و خەڵکی ئاسایی ڕووس و میللەتەکانی سلاڤی ڕۆژھەڵات (ڕووسیا-ی سپی، ڕووس ، ئۆکرانی)، ھۆمۆسێکسۆێلەکان، خەڵکی پەککەوتھ(ئیفلیج) و نەخۆشی ڕەوانی، کۆمۆنیستەکان و نەیارانی سیاسی، ڕووناکبیران و ئەندامانی یەکیەتی کرێکاری، ئافریقایی، ئاسیایی، فراماسیۆنەرەکان و پیاوە ئایینیەکان سەر بە کلیسای ئۆرتۆدۆکس و کاتۆلیک و پرۆتستانت و ئەو مەسیحیانەی کە بە ناوی شەھیدانی (یەھووڤا) دەناسرێن. لە لای ژماریەیک لێکۆڵەر وشەی ھۆلۆکۆست ھەموو ئەو خەڵکانە دەگرێتەوە کە لە سەرەوە باس کران لە کاتێک دا لە لاین ھێندێکیتریان تەنیا بە کوشتاری جوولەکە و قەرەچ و پەککەوتەکان دەگوترێ، ھەر بۆیێ لە سەر ژمارەی سەرجەمی قوربانیەکانی ھۆلۆکۆست لە نێوانیاندا کێشە ھەیە لە کاتێکدا بەشێکیان ئەو ژمارەیە بە ٩ تا١١ ملیون دادەنێن بەشەکەیتریان باسی ٢٦ ملیون دەکەن.
گالێری
-
وەستاندنی کۆمەڵێ لەژنەکان لە هەنگاریا
-
فڕنی غاز
-
سەربازێکی نازی لەپاڵ قوربانیانی هۆڵۆکۆست
-
ئێسک و پروسکی قوربانیان
-
قوربانیان لە چیکۆسلۆڤاکیا و ئەڵمان و پۆڵاند
-
تێکدانی پەیوەندێ نێوان خودی جووەکان لەلایەن هێزی نازیەوە
-
وێنەی جوولەکەیەکی بەساڵا چوو
-
وێنەی قوربانیانی نەمسا
-
شۆکبوونی کچێکی ئەڵمانی بەدیدتنی قوربانیان
-
عارەبانەیەک کە کۆمەڵێ لە لاشەی قوربانیانی هەڵگرتووە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Category:The Holocaust تێدایە. |