مستەفا کامل: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «موستەفا كامل موستەفا كامل پاشا ، سەركردەیەكی سیاسی و نوسەرێكی میسری بووە و حیزبی...»ەوە
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٥٦، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤

موستەفا كامل

موستەفا كامل پاشا ، سەركردەیەكی سیاسی و نوسەرێكی میسری بووە و حیزبی نیشتیمانی و ڕۆژنامەی لیوای دامەزراندووە ، لە 14 ئۆغستسی ساڵی 1874 لەگوندی كەتامەی سەربەپارێزگای الغەربیە لەدایك بووە ، هەر لەمنداڵیەوە گیانی شۆڕشگێڕی و ئازادی خوازی تیا بەدی دەكرا ، دوای ئەوەی قوناغی سەرەتایی تەواوكردووە چۆتە قوتابخانەی ناوەندی الخدێوییە كە باشترین قوتابخەنەی ناوندی بوە لەو سەردەمە ، هەلە قۆناغی ناوەندی گروپێكی نیشتیمانی ئەدەبی لەقوتابخانە دامەزراندووە ، لەتەمەنی 16 ساڵیدا ناوەندی تەواوكردووە و لەقوتابخانەی حقوق وەرگیراوە و پەیوەندی چەند كۆمەڵەیەكی نیشتیمانیەوە كردووە تاكو نیشتیمان پەروەری لەناخیدا چەسپاوە. لەساڵی 1893 مستەفا كامل میسری بەجێهێشتووە و یەپوەندی كردووە بە قوتابخانەی یاسای فەرەنسیەوە ، دواتر لە زانكۆی تۆلۆز بڕوانامەی یاسای بەدەستهێناوە ، هەر لەم ماوەیەدا شانۆگەری فتح الاندلسی بەرهەمهێناوە كە بەیەكەم شانۆگەری میسری دەژمێردرێت ، لەو كاتەدا لەژنەیەك لەمیسر پێكهێنراوە بەمەبەستی خەڵاتكردنی مستەفا كامل بەرامبەر بەو ڕۆڵە جوانەی گێڕاوێتی لەخزمەتكدرنی وڵاتی میسر ، بەڵام ئەو ڕەتیكردۆتەوە ئەو دیاریە وەرگرێ‌ و پیشنیازی كردووە زانكۆیەكی ئەهلی بۆ هەموو توێژو چینەكانی میسر بكرێتەوە بەهەژار و دەوڵەمەندەكانیشێوە ، خۆشی وەكو دەستپێشخەریەك ناوی خۆی لەڕۆژنامەكاندا بڵاوكردەوە كە پشتگیری لەدامەزراندنی زانكۆیەكی ئەهلی دەكات لەمیسر پاشان كەسایەتێ‌ سیاسەكان و پیاوە ناودارەكان و دەوڵەمەندەكان هەر هەموویان ئامادەیی خۆیان دەڕبڕیوە بەشداری لەو پڕۆژەیەدا بكەن و پارەی بۆ ببەخشن ، دواتر بەسەرپەرشتی لیژنەیەكی بێلایەن لەجیاتی ئەوەی مستەفا كامل خەڵاتبكەن لەسەرداوی خۆی زانكۆیەكیان دامەزراندن بەناوی الجامعە المصریە بەسەرپەرشتی شا فوئادی یەكەم. مستەفا كامل لەساڵی 1898 یەكەم كتیبَی سیاسی خۆی بەچاپ گەیاندووە و یەكێكە لەكتێبە گرنگەكان لە مێژووی سیاسەتی میسردا ، لەساڵی 1900 ڕۆژنامەی لیوای ڕۆژانەی بڵاوكردۆتەوە ، لە 10 فبرایەری ساڵی 1908 لەتەمەنی 34 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.



وەرگێڕانی لە ویكیپیدیای عەرەبیەوە ( محمد فاتح )