چەقۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ربات: de:Messer یک مقالهٔ خوب است
ب Bot: Removing Link GA template
ھێڵی ١١: ھێڵی ١١:
[[پۆل:چەقۆکان]]
[[پۆل:چەقۆکان]]
[[پۆل:چەکە سپییەکان]]
[[پۆل:چەکە سپییەکان]]
{{Link GA|de}}

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٣:٥٨، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٤

وێنەی چەقۆیەک

چەقۆ ئامێرێکە بەکاردێت بۆ بڕێن و وردکردنی گۆشت و سەربڕینی ئاژەڵان و ھەروەھا بۆ شەڕ و بەرگری لە خۆ کردن، چەقۆ لە کانزا دروست دەکرێت جا ئەو کانزایە ئاسن بێت یاخود مس یاخود ھەر کانزایەکی تر وە دەمەکەی بە باشی تیژ دەکرێت و پاشان دەسکێکی داری یاخود پلاستیکی لێ دەبەسترێت و ھەندێ چەقۆی تایبەتیش ھەیە بە پێی داواکاری لە کانزای تایبەتی و دەسکی شوشە یان ھەر ماددەیەکی تر بە پێی داواکارییەکان دروست دەکرێن.

ھیچ ماڵێک نیە چەقۆ تێدا نەبێت لە ھەموو ناندینێکدا (مەتبەخێکدا) چەقۆ ھەیە بە چەندەھا جۆر و شێوە و قەبارەوە تەنانەت لەسەر سفرە و خوانەکانیشدا ئامێرێکی پێویستی نان خواردنەو پێویستە دابنرێت.

بەکارھێنان

بەشێوەیەکی سەرەکی چەقۆ بۆ دوو مەبەست بەکار دەھێنرێت کە ئەمانەن:

  1. بۆ مەبەستی شەڕ و لێکدان و کوشتن کە سەربازان و چەکداران بۆ ئەم شێوازە کەڵک لە چەقۆ وەردەگرن.
  2. بۆ مەبەستی ئامادەکردنی خواردن و پارچەپارچەکردن و ئەنجنینی کە بۆ ئەم شێوازەش لە ناندینەکاندا کەڵکی لێ وەردەگیرێت.