مێشک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
ب Bot: Removing Link GA template
ھێڵی ١٠٤: ھێڵی ١٠٤:


{{Link FA|sl}}
{{Link FA|sl}}
{{Link GA|cs}}
{{Link GA|en}}
{{Link GA|en}}

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٧:٢٧، ٣٠ی ئابی ٢٠١٤

مێشکی مرۆڤ
وردەکارییەکان
کۆئەندامئەندامە دەمارییە ناوەندییەکان
خوێنبەرInternal carotid arteries, vertebral arteries
ناسێنەرەکان
لاتینیCerebrum
MeSHD٠٠١٩٢١
NeuroNames٢١
TA98A14.1.03.001
TA2٥٤١٥

مێشک یان مەزگ بەشی سەرەکیی کۆئەندامی دەماری لەشی مرۆڤە. مێشکی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Human Brain) یەکێک لە ھەستیارترین و ئاڵۆزترین ئەندامەکانی مرۆڤە کە 2 لەسەدی کێشی مرۆڤ پێک دێنێت، بەڵام پتر لە30لەسەدی وزەی ڕۆژانەی مرۆڤ بەکار دێنێ. زۆربەی ئەم وزەیە لە کاربۆھیدراتەکان ( گلووکۆز ) وەردەگرێ و خیرا دەیسووتێنێ، تەنانەت لە کاتی خەوتندا، مێشک زۆرتر لە ھەر ئەندامێکی تر ئۆکسجین بەکار دێنێت.

مێشک ئەو شوێنەیە کە تێیدا بیرکردنەوە، یادەوەری، ھەست و ئەزمونکردن پرۆسە دەکرێت. ئەم ئەندامەی لەشمان کە نزیکەی ١.٤ کیلۆگرام دەبێت، نزیکەی دوو سەد میلیار (٢٠٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) دەمارەخانەی تێدایە. ئاڵۆزی پەیوەندی نێوان ئەم دەمارەخانانە مێشکی مرۆڤ دەئاوسێنێت. ھەر یەک لە دەمارەخانانە پەیوەندی بە ھەزاران یان دەیان ھەزار دەمارەخانەی دیکەوە دەکا لەڕێگەی پێکھاتەی زۆر بچووکەوە کە پێیان دەوترێت سیناپس (Synapses) کە ژمارەیان دەگاتە (١٢٥) تریلیۆن.[١] ھەموو چرکەیەک لە ژیانماندا، مێشکمان ملیۆنان پەیوەندی نوێ دروست دەکات. شێواز و بەھێزی ئەم پەیوەندیانە بەبەردەوامی لە گۆڕاندایە و دەماخی ھیچ دوو مرۆڤێک لە یەکتر ناچێت.

بە کەموکووڕی ھێنانی مێشک، ئیسکمی مێشک دەڵێن.

ھەموو بڕبڕەداران و زۆربەی بێ بڕبڕەکان مێشکیان ھەیە. تەنیا ژمارەیەکی کەم لە بێ بڕبڕەکان وەک بووکی دەریا و ئەستێرەی دەریا مێشکیان نییە. ژمارەی خانە دەمارییەکان لە توێکڵی مێشکی مرۆڤدا بۆ 33 بلیۆن خەمڵینراوە. ئەم خانە دەمارییانە لە ڕێگەی ئەکسۆنەکانەوە پێکەوە بەستراون و پێوەندییان ھەیە.

مێشک ناوەندی کۆنترۆڵی ئەندامەکانی لەشە. مێشک بە داڕشتنی کاری ماسوولکەکان و بەڕێ کردنی ھۆرمۆنەکان ، لەش کۆنترۆڵ دەکا.


A brain floating in a liquid-filled glass jar. Yellowing of the handwritten labels on the jar give the object an antique appearance.
مێشکی چیمپانزە

پێکھاتە

مێشک گرنگترین بەشی کۆئەندامی دەمارە و لە مرۆڤدا لەم بەشانە پێکھاتووە: مۆخ ، تالامووس ، ھیپۆتالامووس ، پردی مێشک ، ساقەتەی مێشک ، بادامەی مێشک و گرێکانی بنکی


کارەندامناسی مێشک

  • توێکڵی مێشک : ئەم بەشە پرۆسێسی زانیاری دەکات.
  • سپێنە : ئەم بەشە لە ئەکسۆنی خانە دەمارییەکان پێک ھاتووە.
  • ھیپۆتالامووس: ئەم بەشە کاربەدەستی خەو، خواردن و ڕژانی ھۆرمۆنەکانە.
  • سیستمی لیمبیک: بەڕێوبەری یاد و بیرەوەرییەکانە.

10 ھۆکاری تێکدانی مێشک لە ژیان

توێژینەوەکان دەریان خستووە کە ئەم 10 ھۆکارە لە ژیانی ئاسایی مرۆڤدا دەتوانێ کاریگەری خراپی لە سەر مێشک ھەبێ[١]:

  1. نەخواردنی ژەمی بەیانی
  2. زۆر خواردن
  3. جگەرە کێشان
  4. زۆر خواردنی شیرەمەنی
  5. پیسی ھەوا
  6. خەوزڕان
  7. سەرداپۆشین لە نووستندا
  8. خۆ ماندوو کردن لە کاتی نەخۆشی
  9. کەم بیر کردنەوە
  10. کەم قسە کردن لەگەڵ دەوروبەر

جەڵتەی مێشک

جەڵتە یان سەکتەی مێشک بە یەکێکە لەو دیاردە ترسناکەکانی تەندروستی مرۆڤ دادەنریت، چونکە ھەندێک جار دەبێتە ھۆی مردن و لەناوچوونی کتوپڕی. سەکتەی مێشک بریتییە لە:‌ لەدەستدانی کتوپڕی فەرمانەکانی مێشک و کورت ھێنانی کۆنترۆڵکارییکان. ڕێژەی تووشبون بەم نەخۆشییە کتوپڕە لە بەرزبوونەوەدایە و بە گوێرەیی ھەندێک لە راپۆرتە پزیشکییەکان سەکتەی میشک دووەمین ھۆکاری مردنە لە سەرانسەری جیھاندا.


Brain lobes. Colorings are same as above. And additionally ██ Insular lobe
Four lobes██ Occipital lobe ██ Parietal lobe ██ Frontal lobe ██ Temporal lobe And others ██ Cerebellum ██ Medulla
نمای مێشک لە خوارەوە


هەستەکان لە مێشکی مرۆڤدا


ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

ماڵپەڕی زانستەکان - مێشکی مرۆڤ

  1. ^ Micheva, K. D., Busse, B., Weiler, N. C., O'Rourke, N., Smith, S. J (2010). "Single-Synapse Analysis of a Diverse Synapse Population: Proteomic Imaging Methods and Markers". دەمارەخانە. 68 (4): 639–653.{{cite journal}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)

داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link GA