یاسای ڕاکێشانی گەردوونی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب بۆتی پۆلی ھاوپلە (22): + پۆل:چەمکە فیزیکییەکان |
|||
ھێڵی ٢١: | ھێڵی ٢١: | ||
== پەراوێزەکان == |
== پەراوێزەکان == |
||
{{reflist}} |
{{reflist}} |
||
[[پۆل:چەمکە فیزیکییەکان]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٣:٤٣، ١٢ی ئابی ٢٠١٤
یاسای ڕاکێشانی گەردوونی نیوتن دەڵێت کە ھەر شتێک لە گەردووندا ھەر شتێکی تر لە ڕێگای ھێزێکەوە ڕادەکێشێت، کە ئەو ھێزە ڕاستەوخۆ ھاوڕێژەیە لەگەڵ بارستکانی ئەو دوو شتە و بە پێچەوانەوە ھاوڕێژەیە لەگەڵ مەودای نێوانیاندا دووجا. ئەمە یاسایەکی فیزیکی گشتییە کە لە ڕوانینە ئەزموونییەکان [١] بە دەست ھاتووە، بە ھۆی ئەو شتەوە کە نیوتن پێی وتووە ھەڵھێنجان. ئەم یاسایە بەشێکە لە میکانیکی کلاسیک و لە پەڕتووکەکەی نیوتن، پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتیدا، کە یەکەمجار ساڵی ١٦٨٧ بڵاوبۆتەوە، فورمووڵرێژی کراوە.
بە زمانی مۆدێرن، یاساکە ئەمەیە:
ھەر ھەرژەی نوقتەیییەک [٢] ھەر بارستی نوقتەیییەکی تر لە رێگای ھێزێکەوە کە دەکەوێتە درێژایی ئەو ھێڵە کە دوو نوقتەکە پێکەوە دەلکێنێت، ڕادەکێشێت. ھێزەکە ڕاستەوخۆ ھاورێژەیە لەگەڵ بەرھەمی لێکدانی دوو بارستکە و بەپێچەوانەوە ھاورێژەیە لەگەڵ دووجای مەودای نێوانیاندا:
- ،
کە تێیدا:
- F گەورەیی ھێزی ڕاکێشانی نێوان دوو بارستکەیە،
- G نەگۆڕی ڕاکێشانە،
- m١ بارستی نوقتەی یەکەمە،
- m٢ بارستی نوقتەی دووھەمە، وە
- r مەودای نێوانی دوو نوقتەکەیە.