ھەوکردن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب بۆتی پۆلی ھاوپلە (22): + پۆل:فیزیۆلۆژیای گیانلەبەری
ھێڵی ٣٥: ھێڵی ٣٥:
{{پەراوێز}}
{{پەراوێز}}
*[[http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%A7%D9%84%D8%AA%D9%87%D8%A7%D8%A8]]
*[[http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%A7%D9%84%D8%AA%D9%87%D8%A7%D8%A8]]
[[پۆل:فیزیۆلۆژیای گیانلەبەری]]
[[پۆل:کۆئەندامی بەرگری]]
[[پۆل:کۆئەندامی بەرگری]]
[[پۆل:ھەوکردن]]
[[پۆل:ھەوکردن]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٣٧، ١٢ی ئابی ٢٠١٤

ھەوکردن بریتییە لە کاردانەوەی شانە لە بەرامبەر ھۆکارە زیانبەخشەکان(دەرەکی و ناوەکی).
ھەوکردن:

  • ڕووداوێکی پارێزەرانەیە کە تێیدا لەش هەوڵ ئەدا هۆکارە زیانبەخشەکان لە شانەکان دوور بخاتەوە و دۆخی پێشووی(ئاسایی) بگەڕێنێتەوە(چاکبوونەوە).
  • هەوکردن جۆرێک وەڵامدانەوەی شوێنەکی لەشە، کە دوابەدوای ڕووشان، بڕان، سووتان، یا هەر چەشنە ئازارێکی شانە، دەردەکەوێت و دەبێتە هۆی ماسین، سوور بوونەوە، گەرمی ، کزە و خورووی ئەو شوێنە.
هەوکردنی ئاڵووەکان
  • هەوکردن، کاردانەوەیەکی کارەندامناسییە بە دنە جۆراوجۆرەکان؛ وەک تەشەنا (چڵک) و برین، کە دەسبەجێ دێت و دەڕوا.
  • هۆکارەکانی هەوکردن دەتوانێ وردەئۆرگانیزم (بەکتریا، ڤایرووس، کارگ ) بێ، یان کیمیایی (هەستۆکیزا و... هتد) و یان جەستەیی (گەرما ، تیشکی یۆنساز، تیشکی ژووربنەوش و ...).
  • دەرمانە دژەهەوەکان، کار دەکەنە سەر ئەو ئەنزیمانەی دەبنە هۆی هەوکردن.
  • یەکێک لە سەرەتایی ترین خێرەکانی هەوکردن، جیاکردنەوەی شوێنی زیان لە شانەکانی ترە. دیوارێ کە بە هۆی هەوکردنەوە، دەوری شانەی نەخۆش دەگرێ، ڕێگای دزەکردنی ژار و وردەئۆرگانیزمەکان تا ڕادەیەکی زۆر دەبەستێ. تیژی و تووشی هەوکردن بۆ هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە، بۆ وێنە بەکتریای ئەستافیلوکۆک، ژارێکی زۆر کوژەر بەرەڵا دەکا.[١]

ناوەکانی تر

داگرسان، ئاییسان، گڕۆ، گڕۆن[٢]

ھۆکارەکان

جۆرەکانی ھەوکردن

  • ھەوکردنی تیژ (تووش): بریتییە لە ھەوکردنێکی خێرا و کورتخایەن. لە نیشانەکانی: ئازار، گەرما، سووربوونەوە، ئاوسان، ناکارایی.
  • ھەوکردنی ژێرتیژ (کەمتووش): ھاوبەشە لەنێوان ھەوکردنی تیژ و درێژخایەن.
  • ھەوکردنی درێژخایەن (کۆن): کە چەند ھەفتە یان مانگێک دەخایەنێت و زۆربەی جار لە ھەوکردنی تیژەوە پەرەدەسێنێت.
  • ھەوکردنی دەنکۆڵەداری: جۆرێکی تایبەتە لە ھەوکردنی درێژخایەن. بریتییە لە کۆبوونەوەی دەنکۆڵەخانە لە شوێنی ھەوکردنەکە، وەک: نەخۆشی سیل و فەڕەنگی.

وێنەخانە

سەرچاوە