ڕۆژژمێری کوردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب بۆتی پۆلی ھاوپلە (22): + پۆل:مانگیلەی بەپیت
ھێڵی ١١٦: ھێڵی ١١٦:
{{ڕۆژەکانی ساڵی کوردی}}
{{ڕۆژەکانی ساڵی کوردی}}


[[پۆل:مانگیلەی بەپیت]]
[[پۆل:چاندی کوردی]]
[[پۆل:چاندی کوردی]]
[[پۆل:کوردستان]]
[[پۆل:کوردستان]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٢٢، ١٢ی ئابی ٢٠١٤

ڕۆژژمێری کوردی: ساڵی کوردییش، ھەر وەک ساڵی ئێرانی، ساڵێکی ھەتاوییە. واتە بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاوە. ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، کتومت ھەر وەک ساڵی ئێرانییە. بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی ھەیە کە بریتین‌ لە:

١. ڕۆژژمێری کوردی بەپێچەوانەی ڕۆژژمێری ئێرانی، کۆچی نییە. بەڵکوو ساڵی ١ی ڕۆژژمێری کوردی ئەو ساڵەیە کە ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لە لایەن "دیاکۆ"وە دامەزرا. ئەویش ٧٠٠ ساڵ پێش لە زایین بوو.

٢. لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەھاباددا ناوی مانگەکان کران بە کوردی کە بریتین لە:

مانگەکان

مانگەکانی کۆچی ھەتاوی
ڕیزبەندی مانگەکان ژمارەی ڕۆژەکان ناوەکەی بە کوردی ناوەکەی بە فارسی مێژووکانی زائینی
١ ٣١ خاکەلێوە فروردین ٢١ی ئازار٢٠ی نیسان
٢ ٣١ گوڵان اردیبهشت ٢١ی نیسان٢١ی ئایار
٣ ٣١ جۆزەردان خرداد ٢٢ی ئایار٢١ی حوزەیران
٤ ٣١ پوشپەڕ تیر ٢٢ی حوزەیران٢٢ی تەمموز
٥ ٣١ گەلاوێژ مرداد ٢٣ی تەمموز٢٢ی ئاب
٦ ٣١ خەرمانان شهریور ٢٣ی ئاب٢٢ی ئەیلوول
٧ ٣٠ ڕەزبەر مهر ٢٣ی ئەیلوول٢٢ی تشرینی یەکەم
٨ ٣٠ خەزەڵوەر آبان ٢٣ی تشرینی یەکەم٢١ی تشرینی دووەم
٩ ٣٠ سەرماوەز آذر ٢٢ی تشرینی دووەم٢١ی کانوونی یەکەم
١٠ ٣٠ بەفرانبار دی ٢٢ی کانوونی یەکەم٢٠ی کانوونی دووەم
١١ ٣٠ ڕێبەندان بهمن ٢١ی کانوونی دووەم١٩ی شوبات
١٢ ٣٠/٢٩ ڕەشەمێ اسفند ٢٠ی شوبات٢٠ی ئازار

ساڵی کوردی

٢٧٢٤ی کوردی لە ڕۆژژمێری تر
کۆچی ھەتاوی ١٬٤٠٣
کۆچی هەیڤی ١٬٤٤٥ – ١٬٤٤٦
زایینی ٢٬٠٢٤ – ٢٬٠٢٥

ئەمساڵی کوردی: ٢٧٢٤ی کوردی

بەراوردی ساڵی کوردی لەگەڵ ساڵی ھەتاویی کۆچیدا

ساڵی کوردی «١٣٢١» ساڵ لە ساڵی ئێرانی گەورەترە. ئەگەر ئەمساڵ ساڵی (١٤٠٣)ی ھەتاوی بێت، ئاوا دەبێتە کوردی: (٢٧٢٤ = ١٣٢١ + ١٤٠٣)

یان ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت، بۆ ئەوەی بیکەینە ساڵی کۆچیی ھەتاوی (ئێرانی) بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین: (١٤٠٣ = ١٣٢١ - ٢٧٢٤)

بەراوردی ساڵی کوردی لەگەڵ ساڵی زایینیدا

یەکەم ساڵی دەستپێکی ڕۆژژمێری کوردی ٧٠٠ ساڵ پێش لە زایین بووە. بەھاری ئەو ساڵەش دەستپێکی ساڵەکە بووە. ھەروەکوو چۆن ساڵی کۆچیی ھەتاوی ھاوکات نییە لەگەڵ ساڵی زایینیدا، ساڵی کوردیش لەگەڵ ساڵی زایینیدا ھاوکات نییە. ساڵی کوردی ٧٠٠ ساڵ لە ساڵی زایینی گەورەترە. بۆ گۆڕینی ئاوا دەکەین:

  1. ئەگەر لە نێوان ١ی ژانڤییەی ساڵی زایینی تا ٢٠ یان ٢١ی مارس (واتە ١ی نەورۆز) بێت، ٦٩٩ ساڵ دەخەینە سەر ساڵە زایینییەکە، دەبێتە ساڵی کوردی، بۆ نموونە ئەگەر ساڵی ٢٠٠٥ بێت ئاوا دەکەین: (٢٧٠٤ = ٦٩٩ + ٢٠٠٥)

کە ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین:(٢٠٠٥ = ٦٩٩ - ٢٧٠٤)

  1. ئەگەر لە نێوان ٢١ی مارس تا ٣١ی دیسامبر بێت، ٧٠٠ دەخەیەنە سەری. بۆ نموونە ئەگەر ٢٠٠٥ بێت ئاوا دەکەین: (٢٧٠٥ = ٧٠٠ + ٢٠٠٥)

کە ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین: (٢٠٠٥ = ٧٠٠ - ٢٧٠٥)