پەز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Xqbot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب بۆت: he:כבש הבית وتارێکی بەرزە |
ب بۆتی پۆلی ھاوپلە (22): + پۆل:گیانلەبەرە دەستەمۆکان+پۆل:مەڕ |
||
ھێڵی ٣٩: | ھێڵی ٣٩: | ||
{{کۆڵکە}} |
{{کۆڵکە}} |
||
[[پۆل:گیانلەبەرە دەستەمۆکان]] |
|||
[[پۆل:مەڕ]] |
|||
[[پۆل:گیانلەبەران، وەسفکراوی ١٧٥٨]] |
[[پۆل:گیانلەبەران، وەسفکراوی ١٧٥٨]] |
||
[[پۆل:ئاژەڵەکان]] |
[[پۆل:ئاژەڵەکان]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٠:٤٦، ١٢ی ئابی ٢٠١٤
پەز | |
---|---|
A research flock at U.S. Sheep Experiment Station near Dubois, Idaho | |
Domesticated
| |
Scientific classification | |
Kingdom: | Animalia
|
Phylum: | |
Class: | |
Order: | |
Family: | Bovidae
|
Subfamily: | |
Binomial name | |
Ovis aries |
پەز یان مەڕ (ناوی زانستی: Ovis aries) ئاژەڵێکی گوانداری ماڵییە.
بە کوردی بە بەچکەکەی بەرخ و کاتێک لە شیر دەبڕدرێتەوە کاوڕ و کاتێک دوو بەھار تێپەڕدەکات شەک و ئەگەر بۆ یەکەم جار بزێ شەکمەڕی پێ دەوترێ. کاتێک کە بە تەواوی پێدەگات بە نێرەکەی بەران و بە مێکەی پەز دەڵێن.[١]
ناوی پەز بەگوێرەی سوڕی ژیانی
مەڕیش وەک زۆربەی ئاژەڵەکانی تر لە سەرەتای پایز بەبەران دێت (جووت دەبێت) ، دوای ٥ مانگی دەزێت واتە لە کۆتایی شوبات یان سەرەتای ئادار دەزێ ، ئەو بێچووەی دەیبی پێی دەڵێن بەرخ.
- لە تەمەنی ١ رۆژی تا ٦ مانگی پێی دەڵێن بەرخ ئەو خوریەی پێی وەیتی پێی دەڵێن ( لوا ) کە لەتەمەنی ٦ مانگی لێی دەبڕێتەوە ئەوکاتە ھیچی تر پێی ناڵێن بەرخ.
- لە ٦مانگی تاکو یەک ساڵ، پێی دەڵێن کاوڕ ، ئەگەر نێر بوو کاوڕە نێری پێدەڵێن ، ئەگەر مێ بوو کاوڕە مێی پێ دەڵێن .
- شەک و بەردیل : لە یەک ساڵی تا دوو ساڵێ.
- کاوڕ ئەگەرمێ بوو ساڵێک بەسەر تەمەنی دارۆیشت پێی دەڵێن (بەردیل) ، ئەگەر بەردیل لەپایز بەرانی خوارد و دویا زا پێی دەڵێن (بەردیلە زا). ئەگەر نەزا پێی دەڵێن (بەربوارد ) ، بەڵام جاریش ھەیە کاوڕەمێ بە کاوڕی بەرانی دەخوا و پێی دەڵێن (کاوڕەزا).
- ئەگەر کاوڕ نێر بوو ئەوە پێی دەڵێن (شەک).
- شەک ئەگەر ساڵێکی بەسەرداسووڕایەوە واتە لە تەمەنی دوای دووساڵی تا سێ ساڵی پێی دەڵێن (خرت).
- مەڕ دوای تەمەنی ٢ ساڵی بە بەردیلە زا یان بەربواری دەگوترێ مەڕ .
- قەیرە : لەدوای تەمەنی ٣ ساڵی بەسەر خرتدا دەگوترێ قەیرە و بەڵام لەناو خەڵکی ئاسایی ھەر لەدوای ٢ ساڵی بە شەک دەگوترێ بەران ، بەڵام شوان و پسپۆڕانی ئەو بوارە باش لێکیان دەکەنەوە ، بەناوی تایبەتی خۆیان بانگیان دەکەن ، وە مەڕ چیند بزێ بەوە دەژمێردرێ بۆ نموونە دەڵێن مەڕی یەک بەرخە زا و دووبەرخە و بەرانیش کەبووە قەیرە بۆنموونە دەڵێن بەران یەک قەیرە و دووقەیرە ، واتە ئەوەندە ساڵە بەسەرقەیراتیەکەی داڕۆیشتووە.[٢]
سەرچاوەکان
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |