دەرھەستکاری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) ب -ڕازبەرکاری |
ب بۆتی پۆلی ھاوپلە (22): + پۆل:خوڵقێنەری+پۆل:ھزر |
||
ھێڵی ٢٨: | ھێڵی ٢٨: | ||
[[پۆل:خوڵقێنەری]] |
|||
[[پۆل:ھزر]] |
|||
[[پۆل:دەرھەستکاری| ]] |
[[پۆل:دەرھەستکاری| ]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠٥:١٥، ١٢ی ئابی ٢٠١٤
دەرھەستکاری بریتییە لە جۆرێک چالاکی هزری کە تێیدا هزری مرۆڤ پاش ناسینی چەن شتی وێکچوو، هەڵیان دەسەنگێنێ؛ تایبەتمەندییە جیاوازەکانیان وەلادەنێ و تایبەتمەندییەهاوبەشەکانیان هەڵدەبژێرێ و چەمکێکی(مەفهووم) گشتییان لێ دەردەکێشێ کە هەموویان بگرێتەوە. وەک چەمکی «سێو» کە لە هەموو سێوەکان( بە جیاوازی ڕەنگ، ئەندازە، بۆن، ڕەگەز، تام و ...) وەرگیراوە[١].
بە واتایەکی تر بریتییە لە ڕەوت یان ئاکامی بەگشتیکردن. ئەمە لەڕێگەی کەمکردنەوەی ناوەرۆکی زانیاریدەری چەمک یان دیاردەیەکی شیاوی لێڕوانینەوە بەدەستدێت و زیاتر مەبەست ئەوەیە کە تەنیا ئەو زانیارییانەی کە بۆ ئامانجێکی تایبەت بەکەڵک و گونجاون بمێننەوە. بۆ نموونە، دەرھەستکردنی تۆپێکی فووتباڵی لە چەرم دروستکراو بۆ بیرۆکەی گشتیتری تۆپ، تەنھا زانیاری لەسەر تایبەتمەندییەکان و ئاکاری تۆپە گشتییەکە دەھێڵێتەوە و ئەو نیشانی و زانیارییانەی کە دەبنە ھۆی دیاریکردن و ناسینەوەی ئەو تۆپە چەرمییە، ھەمووی دەسڕێتەوە.
دەرھەستکاری ڕێکاری سادەکردنەوە بە کار دەبات، کە تێیدا واز لە وردەکارییە بەرھەستەکانی پێشوو دەھێندرێت و [وردەکارییەکان] تاریک، لێڵ یان بەبێ پێناسە بەرەڵا دەکرێن.
چەند نموونەیەک
- زۆر شتی جیاواز دەکرێت سوور بن. ھەروەھا، زۆر شت لەسەر تەختایییەکەوە دانیشتوون (وەک ئەوەی وێنەی A). تایبەتمەندیی سووری و پەیوەندیی لەسەر-دانیشتن، ھەر کامەیان، جۆرێک لە دەرھەستکارین بۆ ئەو شتانە.
- دەرھەستکاری دەتوانرێت لە چەندین ئاستدا بکرێت؛ وەکوو ئەمەی خوارەوە:
- (١) بڵاڤۆکێک
- (٢) ڕۆژنامەیەک
- (٣) ڕۆژنامەی کوردستان
- (٤) ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی کوردستان
- (٥) ڕوونڤیسەکەی من لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی کوردستان
- (٦) ڕوونڤیسەکەی من لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی کوردستان ئەو جۆرەی کە کاتێک تازە کڕیبووم وا بوو (بۆ ئەوەی چەند ڕۆژ دواتر ئاگرم دا، وا ئاماژەی پێ دەکەم).