ئولۆف پاڵمە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب بۆتی پۆلی ھاوپلە (22): + پۆل:سەرکردەکانی شەڕی سارد
ھێڵی ١٧: ھێڵی ١٧:
==به‌سته‌ری ده‌ره‌کی‌==
==به‌سته‌ری ده‌ره‌کی‌==
[http://www.olofpalme.org/ Olof Palme]
[http://www.olofpalme.org/ Olof Palme]
[[پۆل:سەرکردەکانی شەڕی سارد]]
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٩٢٧]]
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٩٢٧]]
[[پۆل:مردووانی ١٩٨٦]]
[[پۆل:مردووانی ١٩٨٦]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٣:٠٤، ١١ی ئابی ٢٠١٤

ئولوف پاڵمە

ئولوف پاڵمە (Olof Palme (1927-1986 سیاسەتمەدار (سۆسیالدێمۆکرات) ی سوێدی، ساڵانی 76-1969 و پاشان لە ساڵی 1982 ەوە هەتا ڕۆژی کوشتنی، سەروەزیران بوو.

پاڵمە لە خێزانێکی بەرزەبۆرژوای کۆنەواردا زاوە. ئەم هەفت ساڵان بوو باوکی مردوە. لە ساڵانی خوێندنی قانوونناسیدا بووە ئەندام لە یانەی فێرخوازانی سۆسیالدێمۆکراتدا. ساڵی 1952-53 خوێندنی تەواو کرد و هەر بە سەکرەتێر لای تاگە ئەرلاندەر (Tage Erlander (1901-1985 هاتە دامەزران [تاگە ئێرلاندەر سیاسەتمەدارێکی ناوداری سۆسیالدێمۆکرات سوێدە، لە نێوان 69-1946 سەروەزیرانی سوێد بوو].

پاڵمە ساڵی 1961 بووە سەرۆکی دەفتەری سەروەزیران، ساڵی 1963 وەزیری ڕاوێژکار، ساڵی 1965 وەزیری دانوستان و هەروەها ساڵی 1967 وەزیری فێرکاری و ئەوجا ساڵی 1969 بە کۆی دەنگ هەڵبژێردرا بە دەمڕاستی پارتی سۆسیال دێمۆکرات لە جێی تاگە ئەرلاندەر Tage Erlander و بەوەش وەک سەروەزیرانیش جێی گرتەوە.

ساڵی 1976 ڕاستڕەوەکان هەڵبژاردنیان بردەوە، پاڵمە و پارتی سۆسیالدێمۆکرات بۆ ماوەی شەش ساڵ کەوتنە بەرەی بەرهەڵستکارانەوە. لە هەڵبژاردنی 1982 دا سەرلەنوێ سۆسیالدێمۆکرات فەرمانی گرتە دەست و پاڵمە بۆوە سەروەزیران هەتا ڕۆژی کوشتنی. پاڵمە لە ستۆکهۆلم، ساڵی 1986، بە دەست کەسێکی هەتا ئێستا نەناس،‌ کوژرا.


سەرچاوە: زانیارستانی سوێدی

Nationalencyklopedin

Kaj Falkman 75-76 «هەشتەوانەی دیپلۆماسی»


به‌سته‌ری ده‌ره‌کی‌

Olof Palme