مەل: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١٨: ھێڵی ١٨:
[[پەڕگە:Slimbridge.chilean.flamingo.arp.jpg|250 px|چەپ|وێنۆک|فلامینگۆ (سوورە قورینگ)]]
[[پەڕگە:Slimbridge.chilean.flamingo.arp.jpg|250 px|چەپ|وێنۆک|فلامینگۆ (سوورە قورینگ)]]
[[پەڕگە:Branta_canadensis_in_flight,_Great_Meadows_National_Wildlife_Refuge.jpg|چەپ|250px|فڕینی پەلەوەران]]
[[پەڕگە:Branta_canadensis_in_flight,_Great_Meadows_National_Wildlife_Refuge.jpg|چەپ|250px|فڕینی پەلەوەران]]
'''پەلەوەر''' ، باڵندە، مەل، پەڕندە (بە [[ئینگلیسی]] : Bird) [[گیانەوەر]]ێکە لە زنجیرەی [[مازەداران]]، کە لەشی بە [[پەڕ]] داپۆشراوە.

'''پەلەوەر''' ، باڵندە، مەل، پەڕندە (بە [[ئینگلیسی]] : Bird) [[گیانەوەر]]ێکە لە لقی [[مازەداران]]، کە لەشی بە [[پەڕ]] داپۆشراوە.

لە سەر دوو لاق دەڕوا و [[هێلکە]] دەکا. زۆربەی پەلەوەران دەتوانن بفڕن.

لە سەر دوو لاق دەڕوا و [[هێلکە]] دەکا. زۆربەی پەلەوەران دەتوانن بفڕن.

نزیک بە ١٠،٠٠٠ جۆر پەلەوەر لە جیهاندا هەیە. ئەم گیانەوەرانە جۆراوجۆرترینی مازەدارانی چوارئەندامین کە لە [[جەمسەری باکوور]]ەوە بگرە تا [[جەمسەری باشوور]] لە هەموو شوێنێکدا دەبینرێن.

نزیک بە ١٠،٠٠٠ جۆر پەلەوەر لە جیهاندا هەیە. ئەم گیانەوەرانە جۆراوجۆرترینی مازەدارانی چوارئەندامین کە لە [[جەمسەری باکوور]]ەوە بگرە تا [[جەمسەری باشوور]] لە هەموو شوێنێکدا دەبینرێن.

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:١٦، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤

پەلەوەران
قەلمراوی ئەمریکایی[١]
Scientific classification
Kingdom:
Phylum:
Subphylum:
Class:
پەلەوەران

گۆرەویچنە ، پەلەوەرێک لە تیرەی چۆلەکان
فلامینگۆ (سوورە قورینگ)
فڕینی پەلەوەران
فڕینی پەلەوەران

پەلەوەر ، باڵندە، مەل، پەڕندە (بە ئینگلیسی : Bird) گیانەوەرێکە لە لقی مازەداران، کە لەشی بە پەڕ داپۆشراوە.
لە سەر دوو لاق دەڕوا و هێلکە دەکا. زۆربەی پەلەوەران دەتوانن بفڕن.
نزیک بە ١٠،٠٠٠ جۆر پەلەوەر لە جیهاندا هەیە. ئەم گیانەوەرانە جۆراوجۆرترینی مازەدارانی چوارئەندامین کە لە جەمسەری باکوورەوە بگرە تا جەمسەری باشوور لە هەموو شوێنێکدا دەبینرێن.
بچووکترین پەلەوەری ئەم سەردەمە مەلیچکەمێشە کە ٥سم دەبێ و گەورەترینیان وشترمرە بە ٢،٧٥ میتر درێژی. دیرێن ناسان لەو باوڕەدان کە پەلەوەران تەنیا کلادی دایناسۆرەکانن کە لە قەڵاجۆی خولی سێهەمی کرتاسە لە ٦٥،٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، بەجێ ماون.

دڵی پەلەوەران چوار کەلێنی هەیە و چەمانەوەی شاخوێنبەر بەلای ڕاستدایە. ئێسکەکانی سەر پێکەوە لکاون. لەم مازەدارانەدا ٩ کیسەهەوا لکاوە بە سییەکانیان. ئێسکەکانیان هڵۆڵە تا سووک بێ. چاویان گەورەیە و هەستی بیناییان زۆر بەهێزە.

ئەمڕۆکە پەلەوەران بەوە دەناسرێن کە: دەنووکیان هەیە، لەشیان بە پەڕ داپۆشراوە، ددانیان نییە، هێلکەی توێکڵدار دەکەن، میتابوولیزمی بەرز، دڵی چوارکەلێنی، ئێسکبەندی سووک و پتەویان هەیە. پەلەوەرانی ئەم سەردەمە هەموو دوو باڵیان هەیە، بێجگە «موا» لە نیوزیلاند کە قەڵاچۆ بووە. ژمارەیەکی کەم لە جۆرەکانی پەلەوەران ناتوانن بفڕن (وەک پێنگوین). قەلان و تووتیان وریاترین جۆری پەلەوەرانن. بڕێ پەلەوەر ئامێر چێ دەکەن، بڕێکیان ژیانی کۆمەڵایەتییان هەیە و ئەزموونەکانی خۆیان دەخەنە بەردەست بەرەکانی داهاتوو.

زۆرێک لە پەلەوەران، ساڵانە کۆچی دوور و درێژ دەکەن. زۆر جۆری تریش لە باتی کۆچی دوور، ئازوگۆزی کورت و ناڕێکوپێکیان هەیە. ئەم گیانەوەرانە کۆمەڵژین و پێکەوە لە ڕێگای نیشانە، دەنگ، چریکە، بەشداری لە کارە کۆمەڵایەتییەکان، شەڕ و بەربەرەکانێ و گەلەکۆمە بۆ پاراستنی خۆیان، پێکەوە لە پێوەندیدان. زۆربەی جۆرەکانی پەلەوەران تاک هاوسەرن؛ هەڵبەت ئەم جۆرە ئاکارە تەنیا بۆ یەک وەرزی زاوزێیە، بڕێجاریش جووتی خۆیان تا چەندین ساڵ ناگۆڕن. لە چەند جۆریشدا چەن ژنی و بەدەگمەن چەن شوویی دەبینرێت. پەلەوەرەکان لە هێلانەدا هێلکە دەکەن و لە سەری کڕ دەکەون تا هەڵی بێنن. زۆربەی جووچکەکان دوای لە هێلکە دەرهاتن بۆ ماوەیەکی درێژ دەکەونە ژێر داڵدەی دایک و باوکیان.

ئەم گرووپە لە زنجیرەی گیانەوەران ، لقی مازەداران ، ژێرلقی بڕبڕەداران ، پۆلی پەلەوەران لێبوونەتەوە و دوای گوانداران ، گووراوترین جۆری گیانەوەرانن.

پەلەوەران دەورێکی گرنگیان لە ئابووریدا هەیە؛ بۆ وێنە سەرچاوەیەکی گرنگی خۆراکن. مەلە دەنگخۆشەکان ماڵی دەکرێن، جیقنەی پەلەوەران وەک پەین بەکار دێت. ئەم گیانەوەرانە لەگەڵ فەرهەنگ ، مەزهەب ، شیعر و مۆسیقای مرۆڤەکاندا تێکەڵ بوون.

هەڵسوکەوتی خراپی مرۆڤەکان لە سەدەی ١٧ی زایینیی بەملاوە، بووە هۆی تیاچوونی ١٢٠ تا ١٣٠ جۆری پەلەوەر و سەدان جۆری تریش پێش لەوە قەڵاچۆ بوون. ئەمڕۆکە سەرەڕای دامەزرانی بنکەگەلی پاراستنی پەلەوەران، ١٢٠٠ جۆر لە مەترسی تیاچووندان.

گوورانی پەلەوەران[٢]

یەکەمین پۆلێنی زانستیی گیانداران لە لایەن فرانسیس ویلبی و جان ری لە ساڵی ١٦٧٦ لە کتێبی Ornithologiae دا پێشکەش کرا[٣]. لە ساڵی ١٧٥٨ کارلۆس لینایۆس ئەم کارەی پوخت کرد تا دووزەنەیەکی ڕێکوپێک داڕشت؛ ئەم دووزەنە ئێستاکەش برەوی هەیە[٤]. پۆلێنەکەی لینا، پۆلی فیلوجینیکی پەلەوەرانی لە کلادی دایناسۆرەکان دانا[٥] .

پۆلێنی پەلەوەران

بۆ باشتر ناسینی پەلەوەران، پێویستە پۆلێنیان بکەین. کێشەی گەورە لەوەدایە کە پەلەوەران لە شێوە و پێکهاتەدا زۆر لە یەک دەچن، بە وتەیەکی تر گۆڕان و گوورانی نێو پەلەوەرەکان زۆر بەرچاو نییە. لە لایەکی ترەوە لێکۆڵینەوەکانی توێکاری ئەم گیانەوەرانە زۆر لە بەر دەستدا نییە[٦].

بۆ پۆلێنی زانستیی پەلەوەران، لە جیاوازی ڕواڵەتی کۆئەندامەکانی ئێسک و ماسوولکە کەڵک وەردەگرن. بڕێ لە پەلەوەرناسان هەوڵ ئەدەن بە پێی ڕێژەی پرۆتینی نێو هێلکەی پەلەوەران یان ڕەوت و ڕەوشتی هاوبەشیان پۆلێنیان بکەن. ئێستاکە بێجگە لە ڕواڵەت و تایبەتمەندی ژینگەیی، دۆخی دی ئێن ئەیی پەلەوەرەکانیش ڕچاو دەکرێت.

پۆلێنی گیانداران بە پێ پەیماننامە نێونەتەوەییەکان، بە زمانی لاتینە، بۆ وێنە چۆلەکەی ئاسایی بەم شێوە پۆلێن دەکرێت[٧]:

سەرچاوە

1. ^ ، بڕوانە فەرهەنگی باڵندە: ئەحمەد بەحریPhalacrocorax auritus
2. ^ [١]
3. ^ del Hoyo, Josep (1992). Handbook of Birds of the World, Volume 1: Ostrich to Ducks. Barcelona: Lynx Edicions. ISBN 84-87334-10-5. {{cite book}}: Unknown parameter |coauthors= ignored (|author= suggested) (help)
4. ^ (لاتینی) Linnaeus, Carolus (1758). Systema naturae per regna tria naturae, secundum classes, ordines, genera, species, cum characteribus, differentiis, synonymis, locis. Tomus I. Editio decima, reformata. Holmiae. (Laurentii Salvii). p. ۸۲۴.
5. ^ Livezey, Bradley C.; Zusi, RL (2007). "Higher-order phylogeny of modern birds (Theropoda, Aves: Neornithes) based on comparative anatomy. II. Analysis and discussion". Zoological Journal of the Linnean Society. ۱۴۹ (۱): ۱–۹۵. doi:10.1111/j.1096-3642.2006.00293.x. ISSN ۰۰۲۴-۴۰۸۲. PMC ۲۵۱۷۳۰۸. PMID ۱۸۷۸۴۷۹۸. {{cite journal}}: Check |issn= value (help); Check |pmc= value (help); Check |pmid= value (help); More than one of |first1= و |first= specified (help); More than one of |last1= و |last= specified (help); Unknown parameter |month= ignored (help)
6. ^ لەم ساڵانەی دواییدا، هەنگاوی زۆر باش بۆ ناسینی هەڵسوکەوت و توێکاری پەلەوەران نراوەو بەم بۆنەوە گۆڕانکارییەکی فراوان لە شێوەی ناونانیان کراوە.
7. ^ [٢]