بێستوون: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروستکرد بە «'''کێوی بێستوون''' که له سەرچاوه ئیسلامی و عەڕەبییەکان دا به ناوی بۆغستان با بێە...»ەوە
 
No edit summary
ھێڵی ٣٦: ھێڵی ٣٦:
* پارتیان / مالکوم کالج
* پارتیان / مالکوم کالج
* پادشاهی ماد / اقرار علی اف
* پادشاهی ماد / اقرار علی اف
*


[[پۆل:فەرھەنگە کوردییەکان]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:٣٢، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣

کێوی بێستوون که له سەرچاوه ئیسلامی و عەڕەبییەکان دا به ناوی بۆغستان با بێەستون و دواتر به بێستوون ناوی هاتووه، کەوتووەته ٣٩کیلۆمێتری باکووری کرماشان و سەر ڕێگای کرماشان بۆ هەمەدان. ساڵیانێکی لەمێژه که وێنەبەردینەکان و نووسراوەکانی سەر ڕەوەزەکانی ئەم کێوه، سەرنجی ڕێبوار و موسافیر و هونەرمەند و گەڕۆڵ و مێژووناسان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ و نهێنی و ڕازەکانی مێژووی کۆنی وڵاتی ئێران و تەنانەت وڵاتانی دراوسێی ده سینگەبەردینەی خۆی دا حەشار داوه و له فەوتان و نەمانی پاراستووه.

مێژوو

ئەم کێوه مێژویی یه بۆ یەکەم جار له ساڵی ١٨٣٥ زایینی له لایەن سێر هێنڕی ڕاوۆلینسێن له باری مێژوویی و خەت ناسی، تاوتۆی کرا. ئەم شوێنەوارناسه کۆپییەکی له بەردەنووسی بێستوون هەلگڕتەوه و دوای ١٨ ساڵ هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر و دۆزینەوەی نهێنییەکانی خەتی بزماری، توانی ئەم بەردەنووسه که به خەتی بزماری نووسرابوو، بخوێنێتەوه و دەرگای خوێندنەوەی خەتی بزماری، واتا خەتی پارسی باستانی بۆ کۆنینەناسان و خەت ناسان کردەوه و ئەم ڕووداوه بوو به سەرەتایەک بۆ دەرهێنانی مێژووی ڕاستەقینەی ئێرانی کۆن له نێو بەردەنووسەکان و نووسراوەکانی مێژوویی ئێران دا. ئەم شوێنەوارناسه به دۆزینەوەی نهێنییەکانی خەتی بزماری که نزیک به دوو هەزار ساڵ بوو هیچ کەسێک نەیتوانیبوو ڕێی پێ ببا، گەورەترین خزمەتی به مێژووی کۆنی ئێران کرد. هەڵبەت پێش تر و له ساڵی ١٨٠٢ زایینی، لێکۆڵەرێکی ئاڵمانی به ناوی گیئۆڕگ گڕوتێفێند له سەر نهێنییەکانی ئەم خەتە کاری کردبوو و به چەند ئەنجامێکی باشی زمانەوانی گەیشتبوو.

ئەو شوێنەوارناس و خەت ناس و گەڕۆڵانەی که تا ئێستا کێوی بێستونیان له نزیکەوه بینیوە و له باری مێژوویی و هونەرییەوه تاوتوێیان کردووه بریتین له: ژاک دۆمۆڕگان (١٨٩٦ز)، دوکتۆر جەکسۆن (١٩٠٣ز)، دوکتۆر کینگ و دوکتۆر تامپسۆن (١٩٠٧ز)، زاره و ئێرنێست هێڕتسفێڵد (١٩١٠ز)، کونیک(١٩٣٨ز)، جۆرج کامێڕۆن (١٩٤٣ز) و (١٩٥٠ز)، کارڵتۆن کۆن (١٩٤٩ز)، کۆنت (١٩٥٩ز)، هاماتا (١٩٦٦ز)، تڕۆمپێڵ مان (١٩٦٧ز)، واڵتێر هینس (١٩٦٨ز)، فیلیپس (١٩٧٢ز)،لۆشای (١٣٤٤ هەتاوی) و (١٣٤٧ه) و (١٣٥٣ه)، وۆڵفڕام کلایس (١٩٧٠ز)، مێهدی ڕەهبەر (١٣٥٦ه) و (١٣٥٧ه).

نەخش و نیگارەکانی بێستوون

نەخش و نیگارەکانی ئەم کێوه له باری مێژوویی یەوه به چەند دەسته دابەش دەکرێن :

١. وێنەبەردینەی زۆپی داریوشی هێخامەنێشی و نۆ کەس له یاغییەکانی ئێمپڕاتوری.

٢. بەردەنووسی داریوشی هێخامەنێشی.

٣. پەیکەرەی هێرکول.

٤. وێنەبەردینەی زۆپی گودەرزی دووەمی ئەشکانی.

٥. وێنەبەردینەی مێهردادی دووەمی ئەشکانی.

٦. وێنەبەردینەی بلاشی ئەشکانی.



سەرچاوە

  • گۆڤاری کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، ئەدەبی مەهاباد - ژمارەی ١٤٥ - لاپەرەی ٣ تا ٦، کۆکردنەوه و وەرگێڕ: عوبەید سورخابی
  • ماد و هخامنشی و پارت و ساسانی / علی اکبر سرفراز
  • تاریخ ماد / ا.م.دیاکونوف
  • آثار باستانی استان کرمانشاه / میراث فرهنگی و گردشگری استان کرمانشاه
  • تاریخ ایران باستان / محمد حسن پیرنیا
  • ایران در زمان ساسانیان / آرتور کریستین سن
  • پارتیان / مالکوم کالج
  • پادشاهی ماد / اقرار علی اف