فەلسەفەی ڕۆژاوایی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) بNo edit summary |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
'''فەلسەفەی ڕۆژئاوا''' یان '''فەلسەفەی رۆژئاوایی''' بریتییە لە کارە [[فەلسەفە|فەلسەفییەکان]] و بیرە فەلسەفییەکانی [[جیھانی ڕۆژئاوا]] کە لە [[فەلسەفەی ڕۆژھەڵاتی]] و جۆراوجۆر فەلسەفەی خۆماڵیی دیکە جیا دەکرێتەوە. |
'''فەلسەفەی ڕۆژئاوا''' یان '''فەلسەفەی رۆژئاوایی''' بریتییە لە کارە [[فەلسەفە|فەلسەفییەکان]] و بیرە فەلسەفییەکانی [[جیھانی ڕۆژئاوا]] کە لە [[فەلسەفەی ڕۆژھەڵاتی]] و جۆراوجۆر فەلسەفەی خۆماڵیی دیکە جیا دەکرێتەوە. |
||
لە ڕووی مێژوویییەوە، ئەم زاراوەیە داھێنانێکی تازەیە بۆ ئاماژەکردن بە بیرکردنەوەی فەلسەفی لە چاند و ژیاری ڕۆژئاواییدا. سەرەتای فەلسەفەی ڕۆژئاوایی لە یۆنانی کۆندا بووە و ھەتاکوو ئێستا ڕووبەرێکی بەرینی ئەم گۆی زەوییەی داپۆشیوە کە داگری [[ئامریکای باکوور]] و [[ئۆسترالیا|ئۆسترالیاشە]]. ھەندێ قسەوباس ھەیە لەسەر تێخستنی ناوچەگەلێک وەکوو باکووری ئافریقا، بەشگەلێک لە [[ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست]]، ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا و ھتد. وشەی فەلسەفە بۆخۆی لە |
لە ڕووی مێژوویییەوە، ئەم زاراوەیە داھێنانێکی تازەیە بۆ ئاماژەکردن بە بیرکردنەوەی فەلسەفی لە چاند و ژیاری ڕۆژئاواییدا. سەرەتای فەلسەفەی ڕۆژئاوایی لە یۆنانی کۆندا بووە و ھەتاکوو ئێستا ڕووبەرێکی بەرینی ئەم گۆی زەوییەی داپۆشیوە کە داگری [[ئامریکای باکوور]] و [[ئۆسترالیا|ئۆسترالیاشە]]. ھەندێ قسەوباس ھەیە لەسەر تێخستنی ناوچەگەلێک وەکوو باکووری ئافریقا، بەشگەلێک لە [[ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست]]، ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا و ھتد. وشەی فەلسەفە بۆخۆی لە یۆنانی کۆندا سەری ھەڵداوە: فیلۆسۆفیا (φιλοσοφία)، کە دەقاودەق واتە "خۆشویستنی حیکمەت" (φιλεῖν - فیلەین "خۆشویستن" و σοφία - سۆفیا "حیکمەت"). |
||
ئەمڕۆکە زاراوەی ''فەلسەفەی ڕۆژئاوایی'' ئاماژە بەم سێیانە دەکا: [[فەلسەفەی ھاوچەرخ]]، [[فەلسەفەی شیکارانە]]، [[فەلسەفەی کیشوەری]]. |
ئەمڕۆکە زاراوەی ''فەلسەفەی ڕۆژئاوایی'' ئاماژە بەم سێیانە دەکا: [[فەلسەفەی ھاوچەرخ]]، [[فەلسەفەی شیکارانە]]، [[فەلسەفەی کیشوەری]]. |
وەک پێداچوونەوەی ١٣:٠٨، ٢٠ی ئابی ٢٠١٠
فەلسەفەی ڕۆژئاوا یان فەلسەفەی رۆژئاوایی بریتییە لە کارە فەلسەفییەکان و بیرە فەلسەفییەکانی جیھانی ڕۆژئاوا کە لە فەلسەفەی ڕۆژھەڵاتی و جۆراوجۆر فەلسەفەی خۆماڵیی دیکە جیا دەکرێتەوە.
لە ڕووی مێژوویییەوە، ئەم زاراوەیە داھێنانێکی تازەیە بۆ ئاماژەکردن بە بیرکردنەوەی فەلسەفی لە چاند و ژیاری ڕۆژئاواییدا. سەرەتای فەلسەفەی ڕۆژئاوایی لە یۆنانی کۆندا بووە و ھەتاکوو ئێستا ڕووبەرێکی بەرینی ئەم گۆی زەوییەی داپۆشیوە کە داگری ئامریکای باکوور و ئۆسترالیاشە. ھەندێ قسەوباس ھەیە لەسەر تێخستنی ناوچەگەلێک وەکوو باکووری ئافریقا، بەشگەلێک لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا و ھتد. وشەی فەلسەفە بۆخۆی لە یۆنانی کۆندا سەری ھەڵداوە: فیلۆسۆفیا (φιλοσοφία)، کە دەقاودەق واتە "خۆشویستنی حیکمەت" (φιλεῖν - فیلەین "خۆشویستن" و σοφία - سۆفیا "حیکمەت").
ئەمڕۆکە زاراوەی فەلسەفەی ڕۆژئاوایی ئاماژە بەم سێیانە دەکا: فەلسەفەی ھاوچەرخ، فەلسەفەی شیکارانە، فەلسەفەی کیشوەری.