نیوزیلاند: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: پۆلی ھاوپلە (٢٢): + پۆل:وڵاتەکانی ئینگلیزی ئاخێو
ب ربات: de:Neuseeland یک مقالهٔ خوب است
ھێڵی ٧٠: ھێڵی ٧٠:
[[پۆل:نیوزیلاند]]
[[پۆل:نیوزیلاند]]
[[پۆل:وڵاتەکانی ئوقیانووسیا]]
[[پۆل:وڵاتەکانی ئوقیانووسیا]]
{{Link GA|de}}

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:١٠، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣

پۆتانەکان: 42°S 174°E / 42°S 174°E / -42; 174 نیوزیلاند (بە ئینگلیزی: New Zealand) وڵاتێکە لە ئۆقیانووسیا و لە چەند دوورگە پێکھاتووە. پایتەختەکەی وەڵینگتۆنە.

زانیاری گشتی

پایتەخت: ئۆکلاند
رێژەی دانیشتوان:4.3ملێون کەس
روبەر:268،680 کیلۆمەتری چوارگۆشە
سەربەخۆیی:1907
زمان:ئینگلیزی ومائوری
ئایین :مەسیحی
ناوەندی‌ تەمەن: 78 ساڵ پیاوان و81 ساڵ ژنان
داھاتی سەرانە:30234
دراو:دۆلاری نیوزلاند
ھێمای ئەنتەرنێت:nz
کۆدی تەلەفون:64+

جوگرافیا

ئەم وڵاتە پێکھاتوە لە دو دورگەی گەورەو و چەندین دورگەی بچوک و ھەروەھا چەندین ناوچەی ئۆتۆنۆم لەوانە:نیو دورگەکانی کۆک ، نیو کاڵدۆنیا مەودایەکی زۆر لە نێوان نیوزلاند و وشکانیەکانی دیکەی‌ گۆی زەوی ھەیە، دو ھەزار کیلۆمەتر لە نێوان ئەم وڵاتە و نزیکترین دراوسێی کە ولاَتی‌ ئوستورالیایە مەودا ھەیە، دەریای تاسمان دەکەوێتە نێوانیان. دوای ئوستورالیا نزیکترین دراوسێکانی لە باکورەوە دورگەکانی تونگا و فیجی و پۆلۆنێزیەکانن.

دانیشتوان

زۆرینەی دانیشتوانی نیوزلاند کۆچبەرە ئەوروپیەکانن بە تایبەتی بەریتانی و ئیرلەندی. گرنگترین کەمەنەتەوەی رەنگین پێست مائوریەکانن کە دانیشتوی رەسەنی ئەو وڵاتەن و بە ھەزاران ساڵە لەوێ ژیاون.کەمەنەتەوەی دیکە ئاسیایی و پۆلۆنێزیەکانن کە زۆرتر لە شارەگەورەکان نیشتەجێن. لە72% ی‌ دانیشتوانی نیوزلاند نیشتەجێی 16 شاری ئەم وڵاتەن. نیوەی ئەم رێژەیە لە چوارشاری سەرەکی:ئوکلاند ،ولینگتۆن، ھامیلتۆن وچراست چێرچ دەژین.

مێژوو

لە ساڵی 1649دا دەریاوان "ئابڵ جانسۆن تاسمان" یەکەم ئەوروپی بو کە پێی نایە کەنارەکانی نیوزلاند.بە ھۆی کۆژرانی چەندین مەلەوانی پاپۆرەکەی جانسۆن بە دەستی مائوریەکان بۆ ماوەیەکی زۆر چیدی ئەوروپیەکان بەم دورگەدا نەھاتنەوە 120 ساڵ پاش ھاتنی دەریاوان جانسۆن لە ساڵی1769 دەریاوانی بەریتانی "جەیمز کۆک" رێی کەوتە ئەم دورگەیە و لەم رێکەوتە بەدواوە پێوەندی ئەوروپی و مائوریەکان دەستی پێکرد. لە سەدەی نۆزدە کۆچکردنی‌ ئەوروپیەکان بۆ نیوزلاند دەستی پێکرد.ئەمانە زۆرتر گروپ گەلێکی ئاینی بون کە لە سکۆتلاند و بەریتانیاوە ھاتبون.بە پێی رێکەوتنی حکومەتی بەریتانیا و مائوریەکان لە ساڵی 1840 ئەم وڵاتە بوە بەشێک لە ئیمپراتوَریەتی بەریتانیا.لە ساڵی 1856 یەکەم حکومەتی ئۆتۆنۆم لەم وڵاتەدا پێکھات و لە ساڵی 1876 دەسەڵاتی ناوەندی دەستی بە سەرانسەری ئەم وڵاتەداگرت. نیوزلاند لە ساڵی 1907 سەربەخۆیی راگەیاند بەڵام پۆستی رەمزی سەرۆکی حکومەتی بۆ مەلیکەی بەریتانیا ھێشتەوە. جێگری مەلیکە لەو وڵاتە سەرفەرمانداری گشتییە کە بە پێشنیاری سەرۆک وەزیر و بە دەنگی پەرلەمان ھەڵدەبژێردرێ.

سەرۆکایەتی

سەرۆکی ئەو وڵاتە "مەلیکە ئیلیزابێتی دوھەمە" و سەر فەرمانداری گشتی لە لایەن پەڕلەمانی وڵاتەوە ھەڵدەبژێردرێت و وبەرپرسیارەتی واژۆکردنی یاساکانی لە ئەستۆیە. دەسەڵاتی مەلیکە و سەرفەرماندار رەمزیە و پەرلەمان کە لە لایەن خەڵکەوە ھەڵبژێردراوە دەسەڵاتی سەرەکیە. سەرۆکی حکومەت واتە سەرۆکی دەزگای بەرێوەبەر لە لایەن پەڕلەمانەوە ھەڵدەبژێردرێت.

زمان

لە 95 % ی خەڵکی نیوزلاد بە زمانی ئینگلیزی قسەدەکەن و ھەر ئەم زمانەش زمانی رەسمی وڵاتە.

دەسەڵات و سیاسەت

جۆری دەسەڵاتی سیاسی نیوزلاند پاشایەتی سنوردارە و دیموکراسیەکی پەرلەمانی ھەیە. باڵاترین پۆست لەم وڵاتە مەلیکەی بەریتانیا واتە ئەلیزابێتی دوھەمە. کە بە پێی یاسای 1974 وەک مەلیکەی نیوزلاند و سەرۆک وڵات دەناسرێ. سەرفەرماندار نوێنەری مەلیکەیە لە نیوزلاندو کەسی یەکەمی وڵاتە.ئێستا کە (ئاناند ساتیاناند) ئەم پۆستەی لە ئەستۆیە. ئەم وڵاتەش وەک بەریتانیا یاسای بنەرەتی نوسراوەی نیە،بەڵام یاسای مەرجدارکردنی ساڵی 1986 یاسا ورێساکانی ئەم دەوڵەتەی رونکردوەتەوە. سەرۆک وەزیر سەرۆکی حکومەتە و لە لایەن پەرلەمانەوە ھەڵدەبژێردرێت ، سەرۆک وەزیری ئێستای نیوزلاند ھێلێن کلارکی سەرۆکی پارتی کاری نیوزلاندە. لە ھەڵبژاردنی گشتی کە سێ ساڵ جارێک بەرێوە دەچێت ،120 نوێنەری پارلەمان ھەڵدەبژێردرێن.لە ھەڵبژاردنی ساڵی 2005 پارتی کار بە سەرۆکایەتی "جیم ئەندێتۆن" زۆرینەی دەنگەکانی بە دەست ھێنا. (جان کەی) سکرتێری پارتی گەل سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنە .پارتی سەوز و پارتی "داھاتوی یەکگرتو" دو پارتی گرنگی دیکەی ئەم وڵاتەن.پارتی مائوری و پارتی یاساش بەشێکن لە ئۆپۆزسیۆن. لە مارسی 2005 تا ئوکتوبەری‌ 2006 نیوزلاند تەنیا وڵات بوو لەجیھاندا کە سەرۆکی وڵات و سەرۆکی ھەرسێ دەزگا سەرەکیەکانی وڵات واتە دەزگای بەرێوەبەر و دەزگای یاسادانان و دەزگای داد ،ژن بون
مەلیکە ئەلیزابت
سەرفەرمانداری گشتی:سیلڤیا کارترایت
سەرۆک وەزیران:ھێلێن کلارک
سەرۆکی دەزگای داد:سییان ئێلیاس
سەرۆکی پارلەمان:مارگارێت ڤیلسۆن
جێی ئاماژەیە بەرێوبەری گشتی گەورەترین کۆمپانیای ئەم وڵاتەش خاتوو "ترێزا گاتۆنگ"ە
لە مێژوودا نیوزلاند پێشەنگی نەھێشتنی جیاوزای‌ رەگەزی بووە.ئەم وڵاتە یەکەم وڵاتی جیھان بووە کە مافی دەنگدانی ژنانی بە رەسمی ناسیوە ، بەڵام تا ساڵی 1919 ژنانی ئەم وڵاتە نەیانتوانی خۆیان بۆ پەرلەمان بپاڵێون.

ئابوری

ئابوری نیوزلاند پێشکەوتووە و روولە گەشەیە.رێژەی بەرھەمی ساڵی 2007 128.1 ملیار دۆلار بوە و داھاتی سەرانەشی لەم ساڵەدا 30234 دۆلار بوە .کە بەم پێیە بیست و ھەشتەمین وڵاتی جیھانە.

پلەو پێگەی نیوزلاند

پلەو پێگەی نیوزلاند لە روی پێوانە جیھانیەکانی گەشەکردن و پێشکەوتن، بە پشت بەستن بە چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی ئەمانەن:
پێوانی گەشەکردنی مرۆیی- سندوقی گەشەی ئابوری-کۆمەڵایەتی unساڵی 2006 –پلەی 19 ی جیھان بووە
ئاستی ژیان- گۆڤاری ئێکۆنۆمیست ساڵی 2006-پلەی 15 دایە
دڵخۆش بون بە ژیان ئەنیستیتۆ لیاتۆم ساڵی2007- پلەی یەکەم
ئاستی بەختەوەری وخۆشگوزەرانی گشتی- ئەنیستیتۆ لێگاتۆم ساڵی 2007-پلەی 5
ھەڵسەنگاندنی ئاستی ژیان –دامەزراوەی مێرسێر ساڵی 2007-ئۆکلەند پێنجەمین و ولینگتۆن پلەی پانزەھەمی شارە لەبارەکانی جیھان بۆ ژیان بەسەر بردن. پێوەری ئاشتی جیھانی-پلەی 4
ئازادی کاری راگەیاندن-رێکخراوەی ھەواڵنێرانی بێ سنور-پلەی 15
پێوەری گەندەڵی ئابوری-یەکێکە لەو سێ وڵاتەی کەمترین رێژەی گەندەڵی ئابوری تیایە.

ڕێبەران

سەرۆکی وڵات:مەلیکە ئەلیزابێت
سەرفەرمانداری گشتی:ئاناند ساتیاناند
سەرۆک وەزیر:ھێلێن کلارک

سەرچاوەکان

نەوا [١]

داڕێژە:Link GA

  1. ^ http://ku.radionawa.com/Detail.aspx?id=1807&LinkID=71