جەنگی جیھانیی دووەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ربات: zh-yue:第二次世界大戰 یک مقالهٔ برگزیده است
ب ربات: ca:Segona Guerra Mundial یک مقالهٔ خوب است
ھێڵی ٦٤: ھێڵی ٦٤:
{{Link FA|sl}}
{{Link FA|sl}}
{{Link FA|zh-yue}}
{{Link FA|zh-yue}}
{{Link GA|ca}}

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:٤٥، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣

شەڕی جیهانی دووەم
بە پێی سوڕانی کاتژمێر؛ هێزەکانی کومنولز لە بیابان، مەدەنییە چینییەکان ژاپۆنییەکان ئەیان نێژن، هێزە سۆڤێتییەکان لە ماوەی هێرشی زستاندا، فڕۆکە ژاپۆنییەکان لەسەر هەڵگری فڕۆکەکان، سەربازە سۆڤێتییەکان کوشتار ئەکەن لە بەرلین، ژێردەریاییەکی ئەڵمانی ئەکەوێتە بەر هێرش.
ڕێکەوت ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ تا ٢ی ئەیلوولی ١٩٤٥
ئەنجام سەرکەوتنی هاوپەیمانان، دروستبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەرکەوتنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەت وەک دوو زلهێز، دامەزراندنی هاوپەیمانی ناتۆ، و دەرکەوتنی شوێنی دەسەلات کە بووە هۆی شەڕی سارد.
شەرکەرەکان
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
 شانشینی یەکگرتوو
 فەڕەنسا
یەکێتیی سۆڤیەت
شانشینی میسر
 تایوان
 چین
 پۆڵەندا
 کەنەدا
 ئوسترالیا
 نیوزیلاند
 نەرویژ
 دانمارک
 بەلجیکا
 ھۆلەند
 یۆنان
 فلیپین
ئەڵمانیای نازی
ئیمپراتۆری ئیتالیا
 ژاپۆن
 ڕۆمانیا
 بولگاریا
 مەجارستان
فەڕەنسای ڤیشی
زیانەکان
کوژراوی سەربازی؛
زیاتر لە ١٦،٠٠٠،٠٠٠
کوژراوی مەدەنی؛
زیاتر لە ٤٥،٠٠٠،٠٠٠
کۆی کوژراوەکان؛
٦١،٠٠٠،٠٠٠
کوژراوی سەربازی؛
زیاتر لە ٨،٠٠٠،٠٠٠
کوژراوی مەدەنی؛
زیاتر لە ٤،٠٠٠،٠٠٠
کۆی کوژراوەکان؛
١٢،٠٠٠،٠٠٠

شەڕی جیهانی دووەم، ناکۆکییەکی نێودەوڵەتی وێرانکەر بوو لە ٧ی تەمموزی ١٩٣٧ دەستی پێکرد لە ئاسیا و لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ لە ئەوروپا و لە ساڵی ١٩٤٥ کۆتایی هات بە خۆ بەدەستەوەدانی ژاپۆن لە دوای وێرانکردنی هێرۆشیما و ناگازاکی لەلایەن وڵاتە یەکرتووەکانی ئەمریکاوە، هێزە چەکدارەکانی نزیکەی ٧٠ دەوڵەت بەشداربوون لە شەڕە ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەکاندا.


شەڕی جیهانی دووەم بە شەڕێکی گشتگیر دادەنرێت، و زۆرترین باجی هەبوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەبەر فراوانی ڕووبەری شەڕەکە و زۆری شانۆکانی جەنگ و بەرەکانی، زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن سەرباز بەشداربوون تیایدا، و لایەنە ناکۆکەکان چەندین دەوڵەت بوون و زیانە گیانەکان ئێجگار زۆربوون، نزیکەی ٦١ ملیۆن کەس بوونە قوربانی لە سەربازی و مەدەنییەکان. مەدەنییەکان دوچاری زیانی گیانی بوونەوە لە شەڕی جیهانی دووەمدا زیاتر لەهەر شەڕێکی تر لە مێژوودا، و هۆکارەکەش ئەگەڕێتەوە بۆ بۆمبارانە چڕەکانی سەر شار و گوندەکان کە سوپای بەریتانی هێنایانە کایەوە بە هاتنە سەر حوکمی وینستۆن چێرچیل و سوپای نازی ئاڵمانیش بە هەمان شێوە وەڵامیان دایەوە، و زیانێکی مەدەنی گەورە لە هەردوو لایان کەوتەوە، و هاوکات لەگەڵ ئەمانە ئەو کوشتارگانەی کە سوپای ژاپۆنی بەرامبەر میللەتی چینی و کۆری کردیان، ژمارەی قوربانییە بێ تاوانەکان و سەربازەکان بەرز بوویەوە بۆ ٥١ ملیۆن کوژراو، کە نزیکەی %٢ی دایشتوانی جیهان بوو لەو سەردەمەدا.

ڕووداوەکان

ئەتوانرێت بووترێت شەڕەکە دەستی پێکرد لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ بە غەزووی ئەڵمانیا بۆ هەر یەکێک لە پۆڵەندا و سلۆڤاکیا، و ڕاگەیاندنی شەڕ بەسەر ئەڵمانیادا لەلایەن فەڕەنسا و بەریتانیا و موستەعمەرەکانیان. ئەڵمانیا دەستی کرد بە بنیاتنانی ئیمپڕاتۆریەتێکی گەورە لە ئەوروپادا، لە ماوەکانی نێوان کۆتاییەکانی ١٩٣٩ و سەرەتاکانی ١٩٤١دا ئەڵمانیا لە ڕێگەی کۆمەڵێک هەڵمەت و هاوپەیمانییەوە توانی دەست بگرێت بەسەر زۆربەی بەشەکانی ئەوروپادا. لە حوزەیرانی ١٩٤١ وڵاتەکانی تەوەر لە ئەوروپا هەستان بە غەزووی یەکێتیی سۆڤیەت کە ئەمەش گەورەترین کرداری شەڕە لە میژوودا، ئەم غەزووە زۆربەی هێزەکانی تەوەری بەکاربرد، و لە کانونی یەکەمی ١٩٤١ ژاپۆن هێرشی کردە سەر وڵاتە یەکگرتووەکان کە بەمە ئەمریکا کیشکرایە ناو شەڕەکەوە. وڵاتەکانی تەوەر دەستیانکرد بە شکست خواردن لە ساڵی ١٩٤٢ لە دوای شکستی ژاپۆن لە کۆمەڵێک شەڕی دەریاییدا و شکانی هێزەکانی تەوەری ئەوروپی لە باکووری ئەفریقا و ستالینگراد، لە ساڵی ١٩٤٣ و دوای چەند شکانێک کە بەسەر ئەڵماندا هات لە ئەورووپای ڕۆژهەڵات و غەزووی وڵاتەکانی هاوپەیمانی بۆ ئیتاڵیا و سەرکەوتنی ئەمریکی لە زەریای هادییدا، تەوەر دەستیان بە کشانەوە کرد لە زۆربەی بەرەکانەوە. لە ساڵی ١٩٤٤ هاوپەیمانەکان گەیشتنە فەڕەنسا و یەکێتیی سۆڤیەت توانی هەموو خاکەکانی بگێڕێتەوە کە ئەڵمان گرتبوویان. شەڕ لە ئەوروپادا کۆتایی هات بە دەستگرتنی هێزەکانی یەکێتی سۆڤێت بەسەر بەرلین و خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لەلایەن ئەڵمانەوە لە ٨ی ئایاری ١٩٤٥، و وڵاتە یەکگرتووەکان دەریاییە ژاپۆنییەکانیان شکاند و دوورگەکانی ژاپۆن کەوتنە ژێر هەڕەشەوە.

سەرچاوەکان

داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link GA