میخائیل گۆرباچۆڤ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٥٢: ھێڵی ٥٢:





{{کورت}}
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٩٣١]]
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٩٣١]]
[[پۆل:کۆمۆنیستەکان]]
[[پۆل:کۆمۆنیستەکان]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٤٣، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣

میخایل گۆرباچیڤ لە کۆنگرەیەکی ساڵی ١٩٨٧

میخایل گۆرباچیڤ (بەڕووسی:Михаи́л Серге́евич Горбачёв) لە دایک بووی ٢ی ئاداری ساڵی ١٩٣١ ، دوواین سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت بووە لە ساڵی ١٩٨٥ دەستی بە فەرمانڕەوایی ووڵات کرد تا ١٩٩١ وایە تا هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتەکە ، میخایل یەکێک بوو لە تێکۆشەران کە هەوڵی بۆ لەناوبردنی شەڕی سارد کردبوو ,بەهۆی کارەکانییەوە میخایل لەساڵی ١٩٩٠ خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی دا پێبەخشرا.


ڕیفۆرمی سیاسی و ئابووری

شامەبەستی گۆرباچۆڤ بریتی بوو لە ڕیفۆرمی ئابووری و سیاسی لە جڤاتی سۆڤیەتدا. سیستەمی سۆڤیەتیی ئەو دەم لە دوو هەرەمی لاتەریبی مەزن پێک هاتبوو: حیزب و دەوڵەت. بە نۆڕینی باو دەبا پارتی کۆمیونیست دەست پێشخەری بکات بەڵام دەوڵەت دەسەڵاتی دەستوور دانان و بەجێهێنەر و دادپرسیی هەبێت.

گۆرباچۆڤ دەیویست پەیوەندیی نێوان حیزب و دەوڵەت بگۆڕێت. حیزب بە پێی نۆڕینی باو دەبا پێشەنگ بێت و دەستی لە گشت بوارەکانی کۆمەڵگەدا هەبیت. ئەم ڕەوتە بەلای گۆرباچۆڤەوە نیشانەی داڕمان بوو.

لە ڕاستیدا ڕیفۆرمی ئابووریی گۆرباچۆڤ هیچ شتێکی ئەوتۆی لێ شین نەبوو. لە ماوەی حوکومڕانیی گۆرباچۆڤدا، بەردەوام ئابووریی سۆڤیەت خراپتر دەبوو. بەرهەمهێنان کەم دەبۆوە، کەمیی شتومەکی نێو بازاڕ خراپتر دەبوو، بازاڕی ڕەشیش گەرمتر دەبوو. لە نێو گەلدا پلەی خۆشویستنی گۆرباچۆڤ تەواو دابەزی. بەڵام لە دەرەوەی سۆڤیەت پتر خۆشەویست دەبوو چونکە سەرکەوتووانە گرژیی سیاسیی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای ڕەواندەوە و ڕێگەی دا وەڵاتانی ڕۆژاوای سۆڤیەت ڕێگەی خۆیان بگرنە بەر و لە پەیوەندی یەکیەتیی سۆڤیەت ڕزگار بن.

لەو ڕیفۆرمانەی گۆرباچۆڤ بەتەمایان بوو تەنیا بەشێکی کەمیان جێبەجێ کران. سەرلەبەری ئەو سیستەمەی ئەو نیازی بوو نوێکاری تێدا بکات، وەها وشک و ڕزیوو بوو بەرگەی گۆڕانکاری بنەڕەتی نەدەگرت. لە زۆر لاوە بە توندی بەربەرەکانێی بیروڕایەکانی ئەم دەکرا، خۆیشی لە دەمەو کۆتای ماوەی حوکومڕانیی خۆیدا هەتا دەهات پتر ڕاڕا و دوودڵ دەبوو.


«پێرێسترۆیکا»، «گلاسنۆست» و «دێمۆکراتاندن»

گۆرباچۆڤ بیری سیاسی خۆی لە کتێبی «پێرێسترۆیکا» Perestrojka دا، ساڵی 1987 داڕشت، ئەم کتێبە کاتی خۆی جێی مشتومڕێکی بەرفرەوان بوو. پێرێسترۆیکا بووە هۆکارێکی کارا لە پرۆسەی هەرە گەورەی گۆڕانکاریی مێژووی نوێ.

یەکەم لایەنی بیری سیاسی گۆرباچۆڤ بریتییە لە «گلاسنۆست» Glasnost، کراوەیی. یەکیەتیی سۆڤیەت بە دەیان ساڵ لە ژێر دیکتایۆرییەتی بێدەنگیدا دەژیا. تەنیا دەنگی فەرمی و پەسندکراو بۆیان هەبوو بەربیست بن.

گۆرباچۆڤ بەرانبەر ئەو دۆخە، لە ڕوانگەیەکی ڕۆشنگەرییەوە دەیگوت: ئەگەر وشە ئازاد بکرێ، ڕاستیش بەربیست دەبێت و خەڵکی بە زانینی ڕاستی، چاکە و خراپە لەیەک جودا دەکەنەوە.

جگە لە گلاسنۆست و پێرێسترۆیکا گۆرباچۆڤ جەختی لەسەر پرۆسەی «دێمۆکراتاندن» Demokratizatsiya دەکرد و دەیگوت: «پێرێسترۆیکا شۆڕشێکە لە سەرەوە»، واتە گۆڕانکارییەکە دەستەی دەسەڵاتداران خستوویانەتە‌ گەڕ.

بیرۆکەی «دێمۆکراتیی ڕاستەوخۆ» کە ڕیشەی لە نەرێتێکی ڕادیکالانەدا هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ ڕوسو و شۆڕشی فرانسی، تێکەڵ بە «سەنتراڵیزمی دێمۆکراتیانە» ی لێنین کراوه. مەبەستیش ئەوە نەبوو پشت بکەنە چەمکی «سەنتراڵیزمی دێمۆکراتیانە»، بە پێچەوانە. دەبا ‌‌«ببوژێنرێتەوە و پەرەی پێ بدرێ‌». گۆرباچۆڤ دەیگوت زووتر ئەم چەمکە شێوێنرابوو، کرابوو بە ‌‌«سەنتراڵیزمی بیرۆکراتیانه».


یەلتسین و کۆتای سۆڤێت

Michail Gorbatjov 2010

باڵی کۆنەواری پارتی کۆمیونیستی سۆڤیەتی، کودەتایەکی بێسەروبەری سەرنەگرتووی لە ئەوگوستی ساڵی 1991 دا، دژ بە گۆرباچۆڤ ساز کرد و بەوەش پەلەیان لە کەوتنی خۆی و ڕمانی هەموو یەکیەتیی سۆڤیەت کرد. ئەو کۆدەتایە بۆریس یەلتسین Boris Jeltsin ی کۆنە دوژمنی گۆرباچۆڤی کردە قارەمان. یەلتسین پاش سەری ساڵی 1991-1992 بە کردەوە گۆرباچۆڤی لابرد و یەکیەتیی سۆڤیەتیشی هەڵوەشاندەوە.

لە لایەن ڕۆژاوای یەکیەتیی سۆڤیەتەوە، گۆرباچۆڤ بە قارەمان دادەنرا چونکە بێ ئەوەی دەست بەرز بکاتەوە ڕێی دا دەوڵەتانی نێوەند و ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا ڕێگە خۆیان بگرنە بەر. هەر چەندە ئێستلاند و لێتلاند و لیتوانیا، لە سەردەمی ستالیندا بە تاڵانی شەڕ داگیرکران، بەڵام گۆرباچۆڤ بەرەنگاری بزاڤی ڕزگاریخوازی ئەو دەوڵەتانەی بەڵتیک بۆوە. لەوانەیە ئەمەیان گەورەترین هەڵەی گۆرباچۆڤ بووبێ.


بووژانەوەی ناسیۆنالیزم

ئەم پرۆسەی نوێکارییە هێزێکی دیکەی بووژاندەوە، گۆرباچۆڤ لێی بێئاگا بوو، ئەویش ناسیۆنالیزمە. ئەو مۆزاییکە مەزنەی کۆمار و گەلانی هەمەجۆری یەکیەتیی سۆڤیەت نێزیکەی حەفتا ساڵ بە توندی خرابوونە ژێر سیستەمێکەوە ڕووی لە یەکڕەنگی و یەکیەتی بوو. ئەو ئازادیی دەربڕین و کردەوە پەرەسێنەی ڕۆژگاری گۆرباچۆڤ لە زۆر لاوە بە مەبەستی سەرفرازیی میللی سوودی لێ وەرگیرا. ناسیۆنالیزمی تا ئەو دەمە خامۆش و خاو دەرفەتی وەرگرت و ئازادانە کەوتە گەڕ و هەر زووش ئەفسانە و بۆچوونی چەوتی میللیی بەرفرەوانی لەگەڵ خۆی هێنا.


سەرچاوە

Nationalencyklopedin

Från Platon till kommunismens fall - De politiska idéernas historia. Sven-Eric Liedman. «ڕێگوزەری بیری سیاسی»


بەستەری دەرەکی

The Gorbachev Foundation