پەز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: جێگۆڕکردنی بەستەری سوور لەگەڵ بەرامبەری کوردی Mammal > شیردەرەکان
ب بۆت: جێگۆڕکردنی بەستەری سوور لەگەڵ بەرامبەری کوردی Carl Linnaeus > کارلۆس لینایۆس
ھێڵی ١٤: ھێڵی ١٤:
| species = '''''O. aries'''''
| species = '''''O. aries'''''
| binomial = ''Ovis aries''
| binomial = ''Ovis aries''
| binomial_authority = [[Carl Linnaeus|Linnaeus]], [[10th edition of Systema Naturae|1758]]
| binomial_authority = [[کارلۆس لینایۆس|Linnaeus]], [[10th edition of Systema Naturae|1758]]
}}
}}



وەک پێداچوونەوەی ‏٠٤:٤٧، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣

پەز
A research flock at U.S. Sheep Experiment Station near Dubois, Idaho
Domesticated
Scientific classification
Kingdom:
Phylum:
Class:
Order:
Family:
Subfamily:
Binomial name
Ovis aries

پەز یان مەڕ (ناوی زانستی: Ovis aries) ئاژەڵێکی گوانداری ماڵییە.

بە کوردی بە بەچکەکەی بەرخ و کاتێک لە شیر دەبڕدرێتەوە کاوڕ و کاتێک دوو بەھار تێپەڕدەکات شەک و ئەگەر بۆ یەکەم جار بزێ شەکمەڕی پێ دەوترێ. کاتێک کە بە تەواوی پێدەگات بە نێرەکەی بەران و بە مێکەی پەز دەڵێن.[١]

ناوی پەز بەگوێرەی سوڕی ژیانی

مە‌ڕیش وە‌ک زۆربە‌ی ئاژە‌ڵە‌کانی تر لە‌ سە‌رە‌تای پایز بە‌بە‌ران دێت (جووت دە‌بێت) ، دوای ٥ مانگی دە‌زێت واتە‌ لە‌ کۆتایی شوبات یان سە‌رە‌تای ئادار دە‌زێ ، ئە‌و بێچووە‌ی دە‌یبی پێی دە‌ڵێن بە‌رخ.

  1. لە‌ تە‌مە‌نی ١ رۆژی تا ٦ مانگی پێی دە‌ڵێن بە‌رخ ئە‌و خوریە‌ی پێی وە‌یتی پێی دە‌ڵێن ( لوا ) کە‌ لە‌تە‌مە‌نی ٦ مانگی لێی دە‌بڕێتە‌وە‌ ئە‌وکاتە‌ ھیچی تر پێی ناڵێن بە‌رخ.
  2. لە‌ ٦مانگی تاکو یە‌ک ساڵ، پێی دە‌ڵێن کاوڕ ، ئە‌گە‌ر نێر بوو کاوڕە‌ نێری پێدە‌ڵێن ، ئە‌گە‌ر مێ بوو کاوڕە‌ مێی پێ دە‌ڵێن .
  3. شە‌ک و بە‌ردیل : لە‌ یە‌ک ساڵی تا دوو ساڵێ.
    1. کاوڕ ئە‌گە‌رمێ بوو ساڵێک بە‌سە‌ر تە‌مە‌نی دارۆیشت پێی دە‌ڵێن (بە‌ردیل) ، ئە‌گە‌ر بە‌ردیل لە‌پایز بە‌رانی خوارد و دویا زا پێی دە‌ڵێن (بە‌ردیلە‌ زا). ئە‌گە‌ر نە‌زا پێی دە‌ڵێن (بە‌ربوارد ) ، بە‌ڵام جاریش ھە‌یە‌ کاوڕە‌مێ بە‌ کاوڕی بە‌رانی دە‌خوا و پێی دە‌ڵێن (کاوڕە‌زا).
    2. ئە‌گە‌ر کاوڕ نێر بوو ئە‌وە‌ پێی دە‌ڵێن (شە‌ک).
  4. شە‌ک ئە‌گە‌ر ساڵێکی بە‌سە‌رداسووڕایە‌وە‌ واتە‌ لە‌ تە‌مە‌نی دوای دووساڵی تا سێ ساڵی پێی دە‌ڵێن (خرت).
  5. مە‌ڕ دوای تە‌مە‌نی ٢ ساڵی بە‌ بە‌ردیلە‌ زا یان بە‌ربواری دە‌گوترێ مە‌ڕ .
  6. قە‌یرە‌ : لە‌دوای تە‌مە‌نی ٣ ساڵی بە‌سە‌ر خرتدا دە‌گوترێ قە‌یرە‌ و بە‌ڵام لە‌ناو خە‌ڵکی ئاسایی ھە‌ر لە‌دوای ٢ ساڵی بە‌ شە‌ک دە‌گوترێ بە‌ران ، بە‌ڵام شوان و پسپۆڕانی ئە‌و بوارە‌ باش لێکیان دە‌کە‌نە‌وە‌ ، بە‌ناوی تایبە‌تی خۆیان بانگیان دە‌کە‌ن ، وە‌ مە‌ڕ چیند بزێ بە‌وە‌ دە‌ژمێردرێ بۆ نموونە‌ دە‌ڵێن مە‌ڕی یە‌ک بە‌رخە‌ زا و دووبە‌رخە‌ و بە‌رانیش کە‌بووە‌ قە‌یرە‌ بۆنموونە‌ دە‌ڵێن بە‌ران یە‌ک قە‌یرە‌ و دووقە‌یرە‌ ، واتە‌ ئە‌وە‌ندە‌ ساڵە‌ بە‌سە‌رقە‌یراتیە‌کە‌ی داڕۆیشتووە‌.[٢]

سەرچاوەکان