چۆلەکە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
پەڕەی دروستکرد بە «چه‌پ|200px|وێنۆک|'''چۆله‌که''' پەڕگە:Sparrowchick.JPG|چه‌پ|200px|وێنۆک|'''جو...»ەوە |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ٢٢:١٠، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣
چۆله‌که، مه‌لیچک ، ( به فارسی:گُنْجــِشْکْ )، ( به لاتین Spearƿa )، ( به عه‌ره‌بی:عصفور الدوري ) ئه‌م باڵندانه بچووکن، دندووکی ئه‌ستوور و خڕیان هه‌یه. لاقیان تا ڕاده‌یه‌ک کوڵه. په‌ڕوبالیان ره‌نگامه نییه. به‌گه‌ل ده‌ژین و له فڕین‌دا به‌هێزن.
ناوه‌کانی تر
به‌یتاک ، پاساری ، پاسارو ، تیڤۆک ، جووجک ، جووک، چڤینگ، چوول، چیچک، چێژیله، چێشکه ، ساندیلکه ، سیڤاندۆک ، شڤاندیلکه ، کوێشکه ، کیژۆڵه ، کێشکه ، کێشوهله، مرچک ، مریچله ، مه‌لووچک، مهلووج، مهلیچه و ...
جۆره‌کان
- چۆله‌که
- چۆله‌که‌ی بلووچی
- چۆله‌که‌ی بۆر
- چۆله‌که‌ی به‌فری
- چۆله‌که‌ی بیانی
- چۆله‌که‌ی چۆماوان
- چۆله‌که‌ی داران
- چۆله‌که‌ی سهررهش
- چۆله‌که‌ی سینگ ڕه‌س
- چۆله‌که‌ی کێوی
- چۆله‌که‌ی مل زه‌رد
ژینگه
له شوێنی نزیک به مرۆڤ و کێڵگه‌کان ده‌ژین. له کون، سه‌ر دار و ناوره‌وه‌زان هیلانه ساز ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆکه له هه‌موو شوێنیکی دنیا ده‌بینڕین. زۆرتر دانه‌وێڵه ده‌خۆن و ده‌نگیان خۆش و دڵنشینە.
هێلکه کردن
وه‌رزی جووت بوونی چۆله‌که‌کان له نیوه‌ی به‌هاره‌وه ده‌س پێده‌کاو تا کۆتایی پاییز درێژه‌ی هه‌یه. چۆله‌که‌ی مێ 4تا6 هێلکه‌ی نیشانه‌داری سپی ده‌کا. چۆله‌که‌ی ناوچه فێنکه‌کان، له وه‌رزی به‌هار و پاییزدا به‌ره‌و ناوچه گه‌رمه‌کان کۆچ ده‌که‌ن.