شێوە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Xqbot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب robot serzêde kirin: gan:形 |
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) ب شێوەی ئەندازەیی گۆزرایەوە بۆ شێوە |
||
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٧:٠٣، ٢١ی نیسانی ٢٠١٠
شیوەی شتێک (بە ئینگلیسی: Shape) کە لە ناو فەزایەکدا ھەڵکەوتووە بەشێکە لەو فەزایە کە ئەو شتە داگیری کردووە ئەو جۆرەی کە سنووری دەرەکیی ئەو شتە دیاریدەکات، جیا لە تایبەتمەندیگەلی دیکەی شتەکە وەکوو: ڕەنگ، ناوەڕۆک و ماکی پێکھێنەر، ھەروەھا جیا لە تایبەتمەندیگەلی دیکەی فەزایی شتەکە وەکوو: شوێن، بار و ئەندازە.
بیرکار و ئامارزان دەیڤید جۆرج کەنداڵ بەم جۆرە شێوە دەناسێنێت:
شێوە گشت ئەو زانیارییە ھەندەسییەیە کە کاتێک جێگا، قەبارە و کاریگەرییەکانی سووڕدانەوە لە شتێک بگرین، لێی دەمێنێتەوە.
وێنەگەلی ٢-ڕەھەندەی سادە دەتوانن بە ھۆی مەفھوومگەلی بنەڕەتیی ھەندەسە وەکوو خاڵ، ھێڵ، کەوانە، ڕووپەڕ و... بناسێندرێن. وێنەیەک کە گشت خاڵەکانی لە ناو یەک ڕووپەڕ دا ھەڵکەون، پێی دەگوترێت وێنەی تەخت.