ویکیپیدیا:ستاندنەوەی مافی بەڕێوەبەرایەتی/Marmzok: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١٩: ھێڵی ١٩:


{{لەگەڵ}} [[بەکارھێنەر: min.neel|مادی]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:min.neel|وتووێژ]] </sup> <font size="0.5px">(٢٤ی گەلاوێژی ٢٧١٢)</font> ١٠:٠٢, ١٥ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
{{لەگەڵ}} [[بەکارھێنەر: min.neel|مادی]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:min.neel|وتووێژ]] </sup> <font size="0.5px">(٢٤ی گەلاوێژی ٢٧١٢)</font> ١٠:٠٢, ١٥ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
{{لەگەڵ}} '''«'''<span style="color:#FF0000; background:#FFFF00">[[User:Muhammed taha|'''محمد طە''']]</span> <sup><span style="background:#FAEBD7"> [[User talk:Muhammed taha|لێدوانی محمد طە]]</span></sup> ١٦:٢٤, ١٥ ئاب ٢٠١٣ (UTC)


=== دژایەتی ===
=== دژایەتی ===

وەک پێداچوونەوەی ‏١٦:٢٤، ١٥ی ئابی ٢٠١٣

سڵاو. ئەم باسەی لێرەدا دەکرێ پێشتر لە دیوەخاندا ئاماژەیەکی پێ‌کرابوو. ھەر وەک دەزانن بەڕێز مارمزۆک نزیکەی چوار ساڵە بەڕێوەبەری بەشی کوردیی ویکیپیدیایە. ماوەیەک (ساڵ و نیوێک) مارمزۆک خزمەتێکی زۆر باشی بە ویکی کوردی کرد و ئێستاش ھەر جێ شوێنی دیارە. بەڵام ھەر وەک دەزانن دوایی ژمارەی بەشدارییەکانی یەکجار کەم بۆوە. من پێم وایە لە ژیانی ھەموو کەسدا گرفتاری ھەر ھەیە و ھەر دەبێ و بۆ مارمزۆکیش ھەر وا.

بە بڕوای من ئێمە دەرفەتێکی باشمان داوە بە مارمزۆک ھەتا بگەڕێتەوە بۆ ویکیپیدیا. ئەگەر سەیری ئێرە (بەشی Month counts) بکەن دەبینن زیاتر لە دوو ساڵ و نیوە (دوو ساڵ و دە مانگ) مارمزۆک ناچالاکە و لەو ماوەیەدا تەنیا ١٢١ دەستکاری ھەبووە کە ئەمە یانی ھیچ؛ تەنانەت لەو چەند مانگەی دواییدا ژمارەی دەستکارییەکانی یەکسەر بۆتە سفر و لە ھشت مانگی دواییدا تەنیا ٢ دەستکاری ھەبووە. وا دیارە مارمزۆک بە خەیاڵ نییە بگەڕێتەوە بۆ سەر ویکیپیدیا چون ئەگەر گەڕاباوە تا ئێستا دەگەڕاوە.

من پێشتریش وتبووم و ئێستاش دەڵێم بەشداری ئەرک نییە بەڵام بەڕێوەبەرایەتی ئەرکە. مافی بەڕێوەبەرایەتی دەدرێ بە بەکارھێنەران ھەتا خزمەتی زیاتر بە ویکی بکەن و ئاگاداری لە ویکیپیدیا بکەن و بیپارێزن. مافی بەڕێوەبەرایەتی دەستەڵاتی زیاترە و ئەم دەستەڵاتە بۆ ئەویە کەڵکی لێ وەرگیرێ بۆ پەرەپێدانی ویکی بەڵام ئەگەر سەیری ئێرە بکەن دەبینن مارمزۆک یەک ساڵە تاقە یەک کردەوەی بەڕێوەبەریی نەبووە!

دەی ئەگەر وایە، ئەم کۆمەڵە مافە بۆ چییە؟! خۆ لەو ماوەیەدا ھەندێک ئایپی زۆر چالاکتر بوون لە مارمزۆک! ھەموو ئەو مافانەی بە ئێمە دراوە تەنیا و تەنیا بۆ خزمەتی زیاترە و ئەگەر کەسێک ناتوانێ خزمەت بکا مافەکەی بۆ چییە؟ وەک بەڕێز کاک ئاسۆ کە زانی ناتوانێ بەشداری گونجاوی ھەبێ خۆی لە بەڕێوەبەرایەتی ھەر دوو ویکی کوردی سۆرانی و کرمانجی ھاتە دەر و ڕێگەی بۆ ئەندامانی چالاکی تر ئاوەڵە کرد.

ھەر ئێستاش ئێمە وەک ویکیە گەورەکانی تر نین سەتان و بگرە ھەزاران بەڕێوەبەرمان ھەبێ و بڵێین قەیدێ ناکا با یەکیانی ناچالاک بێ! ئێمە نیازمان بە ئەندامان و بەڕێوەبەران چالاک ھەیە بۆ پەرەپێدان و پێشکەوتنی ویکیپیدیا! ھەر بۆیە چی تر بە بەرژەوەندی ویکی کوردی نازانم بەڕێوەبەری ناچالاکمان ھەبێ و ئەمە زیانی زۆرە و بەشداربووانیش سارد دەکاتەوە. رێزی بێ‌پایانم بۆ مارمزۆک و خزمەتەکانی ھەیە بەڵام لەو باوەڕەدام ئەگەر ناتوانێ خزمەت بکا بەڕێوەبەر بوونیشی دروست نییە. ھەر کاتیش چالاک بۆوە و توانی بەشداری بکات، بەسەر چاو مافەکەی دووبارە دەدەینەوە.

ئەمە ڕای من بوو. تکایە ئێوەش دەنگی خۆتان بنووسن یان ئەگەر قسەیەکتان ھەیە لە بەشی بیروڕادا بینووسن. سپاس.

ڕاپرسی

پشتیوانی

لەگەڵ. ھەر وەک وتم ویکیپیدیا بەرەو پێش دەڕوا و مافی بەڕێوەبەرایەتی بۆ بەکارھێنەری ناچالاک بە زیانی ویکیپیدیایە.--چالاکWьтуwеж (٢٤ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٠٩:١٦, ١٥ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

لەگەڵ هیوادارم بگەڕێتەوە بۆ ویکیپیدیا و چالاکییەکانی دەستپێبکاتەوە بەس گرتنی دەسەڵات بێچالاکی نابێت بۆیە من پێشنیازی سەندنەوە دەکەم بەو مەرجەی کەسێکی شیاو جێگای بگرێتەوە و بەردەوامیش بێت لە چالاکیکردن لە ویکی > kushared (لێدوان) ٠٩:٥٠, ١٥ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

لەگەڵ مادیوتووێژ (٢٤ی گەلاوێژی ٢٧١٢) ١٠:٠٢, ١٥ ئاب ٢٠١٣ (UTC) لەگەڵ «محمد طە لێدوانی محمد طە ١٦:٢٤, ١٥ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

دژایەتی

بێلایەن

بیروڕا