ئایدیۆلۆجی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
پەڕەی دروستکرد بە «'''ئایدیۆلۆجی''' ، ''بیروبڕوا'' ، ''ئایدیۆلۆژیا'' (یۆنانی: Ιδεολογία؛ واتە "بڕواناسی" ، ...»ەوە |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٣:١٢، ٢٩ی ئایاری ٢٠١٣
ئایدیۆلۆجی ، بیروبڕوا ، ئایدیۆلۆژیا (یۆنانی: Ιδεολογία؛ واتە "بڕواناسی" ، Ιδεο "ڕا، بڕوا" + λογία "ناسین، زانست"[١])له زمانی فه‌ڕه‌نسه‌دا بریتییه لهIdee به مانای تێڕوانین و بیروبۆچوون ؛Logie به مانای ناسین.
ئایدیۆلۆجی چه‌مکێکی زۆر گران و ئاڵۆزه، به‌ڵام ده‌توانین به کۆمه‌ڵێک بیر و ڕا پێناسه‌ی بکه‌ین که ده‌بنه سه‌رچاوه بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی کار، ئاکار، چالاکی و چاوه‌ڕوانییه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگای مرۆڤ.
له زاراوه‌ی سیاسی‌دا بریتییه له فه‌لسه‌فه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی که تێیدا کرده و بیر به یه‌ک ئه‌ندازه گرنگییان هه‌یه. ئایدیۆلۆجی سیسته‌مێکی هزرییه که هه‌م ده‌خوازێ جیهان شه‌رح بکات، هه‌م ئاڵوگۆڕی تێدا به‌دی بهێنێت. به واتایه‌کی تر هه‌ر ئایدیۆلۆجیایه‌ک شێوازێکی خه‌یاڵی له کۆمه‌ڵگا به ده‌سته‌وه ئه‌دا و له لایه‌نگرانی ده‌وێ ئه‌و شێوازه بچه‌سپێنن.
ئه‌م زاراوه‌یه یه‌که‌م جار له شۆڕشی فه‌ڕه‌نسه و له لایه‌ن دێستۆت دۆتراسی (1836-1754) بیرمه‌ندی فه‌ڕه‌نسی، له ساڵه‌کانی 1796 و98 به‌کار برا.
بۆ ئه‌م زاراوه چوار لێکدانه‌وه‌ی هه‌یه:
- مه‌به‌ستی تراسی: واته «هزر ناسی» یان «زانستی هزره‌کان»
- شێوازی کۆمارخوازی لیبڕاڵ
- واتای ئیفلیجی فیکری و ئاکاری و هه‌روه‌ها جۆرێک له ڕادیکاڵیزمی ترسناک
- «دوکتۆرینی سیاسی»
هه‌ندێ مێژووونووسی فه‌لسه‌فه، سه‌ده‌ی نۆزده‌یان به «سه‌رده‌می ئایدیۆلۆجی» ناو بردووه. هۆی ئه‌م ناولێنانه‌ش بۆ په‌رێشانی هزر وبیرگه‌لێک ده‌گه‌ڕێته‌وه که ده‌کرێ به ئایدیۆلۆجیک پێناسه بکرێن.
ئایدیۆلۆجی جاری وایه مانای پوخته ده‌به‌خشێ و هه‌ندێ جاریش مانای ناپوخت ؛ واتا ناپوخته‌که‌ی بریتییه له: هه‌ر جۆره بیرۆکه‌یێک که له سه‌ر (کرده) چه‌ق ده‌به‌ستێ یان هه‌ر ته‌قالایه‌ک بۆ نزیک بوونه‌وه له کێشه سیاسییه‌کان له ژێر تیشکی ده‌زگایه‌کی ئایدیۆلۆجیدا. به‌ڵام مانا پوخته‌که‌ی هه‌مان شرۆڤه‌ی تراسییه که پێنج تایبه‌تمه‌ندی له خۆ ده‌گرێ:
- 1. ئایدیۆلۆجی ، تیۆرییه‌کی تۆکمه‌یه له باره‌ی مرۆڤ، کۆمه‌ڵگا و جیهانه‌وه.
- 2. بۆ سیسته‌می سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تی، پرۆگرامێکی گشتی ئاراسته ده‌کات.
- 3. گه‌یشتن به‌م پرۆگرامه، هه‌ڵگری خه‌باتێکی تایبه‌ته.
- 4. بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی، بێجگه له هاندانی خه‌ڵک، لایه‌نگری ڕاسته‌قینه و سه‌رسپارده‌ی ده‌وێت.
- 5. زیاتر له هه‌وڵی ڕه‌شایی جه‌ماوه‌ره، هه‌رچه‌ن له به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆشنبیرانیشدا ده‌ورێکی تایبه‌ت ده‌گێڕێ.
به‌م پێودانگه ده‌کرێت زۆر سیسته‌می فیکری به ئایدیۆلۆجی بده‌ینه قه‌ڵه‌م. مارکس له هه‌ندێ له وتاره‌کانی تافی لاوییدا، به تایبه‌ت له کتێبی «ئایدیۆلۆجی ئه‌ڵمانی»، ئایدیۆلۆجی به واتایه‌کی دزێو و جنێواوی ناو ده‌بات. ئه‌و له‌م کتێبه‌دا به «زڕه وشیاری یا وشیاری درۆ» لێکی ده‌داته‌وه؛ واته ئایدیۆلۆجی کۆپله مه‌رامێکه که خه‌ڵک خۆیانی پێ فریو ده‌ده‌ن و وێنایه‌کی ناڕاست له جیهان ده‌ئاخنێته مێشکیانه‌وه. مارکسییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م که مانا دزێوه‌که‌ی ئایدیۆلۆجییان پشت گوێ خستووه، بۆ مارکسیزم وه‌ک ئایدیۆلۆجی ئه‌ڕوانن و به «ئایدیۆلۆجی چینی کرێکار» ناوی ده‌به‌ن؛ که به بڕوای ئه‌وان هه‌ڵگر و له‌خۆگری راستییه هه‌میشه‌ییه‌کانی مرۆڤ، جیهان و مێژوون.
سه‌رچاوه
فه‌رهه‌نگی زانستی سیاسی ، ئه‌حمه‌د شه‌بانی