مەولانا خالیدی نەقشبەندی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١٥: ھێڵی ١٥:
== بەرھەمەکان ==
== بەرھەمەکان ==
مەولانا، کتێبی زۆری نووسیوە و ھەروەھا بە کوردی و فارسی و عەرەبی شیعری گوتوە کە زۆربەی شیعرەکانی پاڕانەوە لە خوا و پێغەمبەر و مەدحی پیاوچاکانن.
مەولانا، کتێبی زۆری نووسیوە و ھەروەھا بە کوردی و فارسی و عەرەبی شیعری گوتوە کە زۆربەی شیعرەکانی پاڕانەوە لە خوا و پێغەمبەر و مەدحی پیاوچاکانن.
لە نموونەی شیعرەکانی مەولانا خالید کە پیرەمێردی شاعیر وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، ئەم پارچەیە خوارەوەیە.
لە نموونەی شیعرەکانی مەولانا خالید کە پیرەمێردی شاعیر وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، ئەم پارچەیە خوارەوەیە.
{{ھەڵبەست}}

مژدە ئەی یاقوبی دڵ وا یوسفی کەنعان گەیشت
{{ب|مژدە ئەی یاقوبی دڵ وا یوسفی کەنعان گەیشت
بۆ خەمی بێ ئینتیھای دووری، دەمی پایان گەیشت
|بۆ خەمی بێ ئینتیھای دووری، دەمی پایان گەیشت}}
بێرە دواوە، گیان لەسەر لێوم کە یاری نازەنین
{{ب|بێرە دواوە، گیان لەسەر لێوم کە یاری نازەنین
ھەروەکو عیسای مەریەم بۆ عیلاجی گیان گەیشت
|ھەروەکو عیسای مەریەم بۆ عیلاجی گیان گەیشت}}
کێوی خەم، با، با، لەناوی با، ئەوا بادی صەبا
{{ب|کێوی خەم، با، با، لەناوی با، ئەوا بادی صەبا
ھات لە تەکیا بۆنی تۆزی مەقدەمی جانان گەییشت
|ھات لە تەکیا بۆنی تۆزی مەقدەمی جانان گەییشت}}
دڵ کە گیرابوو لەداخی دووری یا ڕزگاری بوو
{{ب|دڵ کە گیرابوو لەداخی دووری یا ڕزگاری بوو
چونکو دەنگی پێکەنینی ئەو گوڵی خەندان گەییشت
|چونکو دەنگی پێکەنینی ئەو گوڵی خەندان گەییشت}}
(خالبد!) ئەی مورغی گوڵستانی وەفا، ناڵەت نەبێ
{{ب|(خالبد!) ئەی مورغی گوڵستانی وەفا، ناڵەت نەبێ
وا بەھار بۆ گیانی سەرما بردەڵەی زستان گەییشت
|وا بەھار بۆ گیانی سەرما بردەڵەی زستان گەییشت}}
{{کۆتایی ھەڵبەست}}

==ستایشی مەولانا خالید==
==ستایشی مەولانا خالید==
شاعیری گەورە و لوتکەی شیعری کوردی (مەحوی) لە یەکێک لە قەسیدە ناوازەکانیدا وەسف و ستایشی مەولانا خالید دەکات، ئەمەی خوارەوە چەند دێڕێکی ئەو قەسیدەیەی مەحوییە لە چێر ناوی (ستایشی مەولانا خالید):
شاعیری گەورە و لوتکەی شیعری کوردی ([[مەحوی]]) لە یەکێک لە قەسیدە ناوازەکانیدا وەسف و ستایشی مەولانا خالید دەکات، ئەمەی خوارەوە چەند دێڕێکی ئەو قەسیدەیەی مەحوییە لە چێر ناوی (ستایشی مەولانا خالید):
{{ھەڵبەست}}

دڵم ئەمشەو نەخۆشی نیسبەتی چاوێکی بیمارە
{{ب|دڵم ئەمشەو نەخۆشی نیسبەتی چاوێکی بیمارە
جگەر غەڵتانی خوێنی حەسەتی لێوێکی خونخوارە
|جگەر غەڵتانی خوێنی حەسەتی لێوێکی خونخوارە}}
سەرم شێواوی شێوەی فیتنە ھەڵگرسێنی شۆخێکە
{{ب|سەرم شێواوی شێوەی فیتنە ھەڵگرسێنی شۆخێکە
حەواسم تەفرەقەی عیشوەی دڵ ئاشووبێکی عەییارە
|حەواسم تەفرەقەی عیشوەی دڵ ئاشووبێکی عەییارە}}
خەیاڵی زوڵفی دەرناچێ لە دڵ تا دەرنەچێ ڕۆحم
{{ب|خەیاڵی زوڵفی دەرناچێ لە دڵ تا دەرنەچێ ڕۆحم
سپێراوە خەزێنەی بەختی ئێمە بەو سیامارە
|سپێراوە خەزێنەی بەختی ئێمە بەو سیامارە}}
لە شینی فیرقەتی ئەودا ئەوەندە ئەشکی سوورم ریت
{{ب|لە شینی فیرقەتی ئەودا ئەوەندە ئەشکی سوورم ریت
بەدەوری جێگەما تا بڕ دەکاتن دیدە، گوڵزارە
|بەدەوری جێگەما تا بڕ دەکاتن دیدە، گوڵزارە}}
لە بۆ سەیرانی باغ و سەبزە تەکلیفم مەکەن یاران
{{ب|لە بۆ سەیرانی باغ و سەبزە تەکلیفم مەکەن یاران
کە سەبزە و گوڵ لە چاومدا بەبێ ئەو ھەر خەس و خارە
|کە سەبزە و گوڵ لە چاومدا بەبێ ئەو ھەر خەس و خارە}}
نەمامی قامەتی پەروەردەی ئاوی دیدەکەی من بوو
{{ب|نەمامی قامەتی پەروەردەی ئاوی دیدەکەی من بوو
کەچی گوڵچینی باغی وەسڵی ئەو ئێستاکە ئەغیارە
|کەچی گوڵچینی باغی وەسڵی ئەو ئێستاکە ئەغیارە}}
{{کۆتایی ھەڵبەست}}

== سەرچاوەکان ==
== سەرچاوەکان ==
{{reflist}}
{{reflist}}
* ڕۆحی مەولانا خالید، دیوانە شیعر، وەرگێڕانی/ پیرەمێرد، ئامادەکردن و لێکۆڵینەوەی/ مەحموج ئەحمەد محەمەد
* دیوانی مەحوی، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی؛ مەلا عەبولکەریمی مودەریس و موحەممەدی مەلا کەریم
* [http://www.naqeshbandi1.blogfa.com/post-5.aspx ژیا‌ننامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌ولانا خالید] ، بڵاگی ته‌سه‌ووف و ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی
* [http://www.naqeshbandi1.blogfa.com/post-5.aspx ژیا‌ننامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌ولانا خالید] ، بڵاگی ته‌سه‌ووف و ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی
* [http://sarfrazan.com/rabaran/mawlanaKhalid.html مەولانا خالیدی نەقشبەندی]، وێبگەی سەرفرازان
* [http://sarfrazan.com/rabaran/mawlanaKhalid.html مەولانا خالیدی نەقشبەندی]، وێبگەی سەرفرازان

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:١٤، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٣

مەلا شێخ خالیدی شارەزووری ناسراو بە مەولانا خالید (١٧٧٩-٧ی حوزەیرانی ١٨٢٧ زایینی، ١١٩٣-١٢٤٢ کۆچیی مانگی) کە نازناوی «ضیاءالدّین» و «ذی الجناحین» یشی ھەبووە، زانای گەورەی ئایینیی کورد بووە کە لە ھیندستان لای شا عەبدوڵڵا دیھلەوی فێری تەریقەتی نەقشبەندی دەبێ و دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و عێراق و پەرە بەو تەریقەتە دەدات. لە یادی ١٨٢ ساڵەی مەولانا خالید، لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٩دا دیدارێکی جیھانی لە سلێمانی بەڕێوە چوو.[١]

ژیان

مەولانا خالید کوڕی ئەحمەد ئاغا کوڕی حوسەینە و لە تیرەی جافی مکایلییە. دایکی ناوی فاتمەیە و لە سەییدەکانی پیر خدرییە. لە ساڵی ١١٩٣ ی کۆچی‌دا لە شاری قەرەداغ لە دایکبووە و بە منداڵی ھەر لەو شارە خوێندوویەتی. لە تەمەنی لاوێتییدابە فەقێیەتی چووە بو سلێمانی و لە لایەن شێخ محەمەد قەسیمی سنەیی ئیجازەی وەرگرتوە. کاتێ سەیید عەبدولکەریمی بەرزنجی مامۆستای خۆی لە ساڵی ١٢١٣ دا، کۆچی دوایی دەکا، مەولانا بە فەرمانی عەبدوڕەحمان پاشای بابان لە جێی دادەمەزرێ و دەست دەکا بە دەرس وتنەوە و ناوبانگ دەر دەکا. لەو ماوەیەدا کە خەریکی تەدریس بووە، ھەمیشە موشتاق بووە مورشدێکی ڕۆحی بدوزێتەوە و تەسەووفی لێ وەربگرێ.

مەولانا و تەسەوف

مەولانا لە ساڵی ١٢٢٠ دا لە ڕێگای شامەوە دەچێ بۆ حەج. کەسێک لەو سەفەرەدا تێی دەگەیەنێ کە بۆ فێربوون تەسەووف دەبێ بچێ بۆ ھیندستان. ماوەیەک دوای گەڕانەوە لە حەج بەرو ھیندستان بە ڕێ دەکەوێ، لە ڕێگای تاران و خۆراسانەوە دوای پتر لە ساڵێک دەگاتە دیھلی و شا عەبدوڵڵا دیھلەوی لە گەورەکانی تەسەووف دەبینێ. لە ماوەی پێنج مانگدا ئەوندە لە لای شا عەبدوڵڵا خۆشەویست دەبێ کە کەس بە پایەی ئەو ناگا. دوای سەرکەوتن لە پلە و پایەکانی تەریقەت، شا عەبدوڵڵا ئیجازەی ئیرشادی لە ھەر پێنج تەریقەتی نەقشبەندی، قادری، سوھرەوەردی، کوبرەوی و چەشتیدا پێ دەدا و دوای ساڵێک بە فەرمانی شا عەبدوڵڵا دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان. لە سالی ١٢٢٦ دا دەگاتەوە سلێمانی. پاش ماوەیەک حەسانەوە دچێ بۆ بەغدا و پێنج مانگ لە بارەگای غەوسی گەیلانیدا دەمێنێتەوە و دیسان دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، ئەمجار دەست دەکا بە ئیرشادی موسوڵمانان بۆ تەریقەتی نەقشبەندی. ھاوینان چووە بو ھەورامان و ھەر لەو سەفەرانەدا شێخ عوسمان سیراجەددین بە خزمەتێ گەییوە و خەریکی سولوکی تەریقەت بووە.

مەولانا لە سالی ١٢٢٨ی کۆچی‌دا بۆ جاری دووھەم چووتە بەغدا و دوای چەند ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و ماوەی شەش ساڵ لەوێ ماوەتەوە. لە ئاخردا دەبینێ کە وەزعی سلێمانیبە ھۆی کێشە و ناکوکی لە ناو بابانەکاندا ناخۆش بووە و لە سالی ١٢٣٦دا بۆ جاری سێھەم دەچێ بۆ بەغدا، دوای دوو ساڵ مانەوە، بەرەو شام وەڕێ دەکەوێ و لە ساڵی ١٢٣٨ی کۆچیدا دەگاتە ئەوێ.

دوای حەسانەوە لە شام، بە مەبەستی زیارەت، سەفەریکی قودس دەکا. لەوێش زۆر لە زانایان و پیاو ماقووڵان و خەڵکی تر دەبن بە موریدی. کە لە قودسەوە بۆ شام دەگەڕێتەوە تا ساڵی ١٢٤١ خەریکی دەرس گوتنەوە بە فەقێکان دەبێ. لەو ساڵەدا دیسان سەفەری حەج دەکا.

ساڵێک دوای گەڕانەوە بۆ شام، واتا لە سالی ١٢٤٢ی کۆچیدا، شەوی چوارشەممە ١١ی مانگی ژی‌القعدە تووشی نەخۆشی تاعوون دەبێ و لە شەوی جومعە سێزدەی ھەمان مانگدا لە نێوان نویژی شێوان و خەو‌تناندا ژیانی کۆتایی پێدێ.

بەرھەمەکان

مەولانا، کتێبی زۆری نووسیوە و ھەروەھا بە کوردی و فارسی و عەرەبی شیعری گوتوە کە زۆربەی شیعرەکانی پاڕانەوە لە خوا و پێغەمبەر و مەدحی پیاوچاکانن. لە نموونەی شیعرەکانی مەولانا خالید کە پیرەمێردی شاعیر وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، ئەم پارچەیە خوارەوەیە.

مژدە ئەی یاقوبی دڵ وا یوسفی کەنعان گەیشت بۆ خەمی بێ ئینتیھای دووری، دەمی پایان گەیشت
بێرە دواوە، گیان لەسەر لێوم کە یاری نازەنین ھەروەکو عیسای مەریەم بۆ عیلاجی گیان گەیشت
کێوی خەم، با، با، لەناوی با، ئەوا بادی صەبا ھات لە تەکیا بۆنی تۆزی مەقدەمی جانان گەییشت
دڵ کە گیرابوو لەداخی دووری یا ڕزگاری بوو چونکو دەنگی پێکەنینی ئەو گوڵی خەندان گەییشت
(خالبد!) ئەی مورغی گوڵستانی وەفا، ناڵەت نەبێ وا بەھار بۆ گیانی سەرما بردەڵەی زستان گەییشت

ستایشی مەولانا خالید

شاعیری گەورە و لوتکەی شیعری کوردی (مەحوی) لە یەکێک لە قەسیدە ناوازەکانیدا وەسف و ستایشی مەولانا خالید دەکات، ئەمەی خوارەوە چەند دێڕێکی ئەو قەسیدەیەی مەحوییە لە چێر ناوی (ستایشی مەولانا خالید):

دڵم ئەمشەو نەخۆشی نیسبەتی چاوێکی بیمارە جگەر غەڵتانی خوێنی حەسەتی لێوێکی خونخوارە
سەرم شێواوی شێوەی فیتنە ھەڵگرسێنی شۆخێکە حەواسم تەفرەقەی عیشوەی دڵ ئاشووبێکی عەییارە
خەیاڵی زوڵفی دەرناچێ لە دڵ تا دەرنەچێ ڕۆحم سپێراوە خەزێنەی بەختی ئێمە بەو سیامارە
لە شینی فیرقەتی ئەودا ئەوەندە ئەشکی سوورم ریت بەدەوری جێگەما تا بڕ دەکاتن دیدە، گوڵزارە
لە بۆ سەیرانی باغ و سەبزە تەکلیفم مەکەن یاران کە سەبزە و گوڵ لە چاومدا بەبێ ئەو ھەر خەس و خارە
نەمامی قامەتی پەروەردەی ئاوی دیدەکەی من بوو کەچی گوڵچینی باغی وەسڵی ئەو ئێستاکە ئەغیارە

سەرچاوەکان

خوێندنەوەی زۆرتر