ویکیپیدیا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: گواستنەوەی 248 پەیوەندیی نێوانویکی، ئێستا دابین کراوە لەسەر ویکیدراوە لە d:q52
ب بۆت: گواستنەوەی 1 بەستەری نێوانویکی، ئێستا دابین کراوە لەسەر ویکیدراوە لە d:q52
ھێڵی ١١٠: ھێڵی ١١٠:
[[پۆل:ویکیپیدیا| ]]
[[پۆل:ویکیپیدیا| ]]


[[ce:Википедийа]]
[[nv:Íiyisíí Naaltsoos]]
[[nv:Íiyisíí Naaltsoos]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:٥٢، ١٨ی ئازاری ٢٠١٣

ویکیپیدیا
Wikipedia

وشە لۆگۆی ویکیپیدیا
لۆگۆی ویکیپیدیا
ڕووکاری پ.دەستپێک
ماڵپەڕی سەرەکی ویکیپپیدیا کە لینکی چەندین زمان لە خۆ دەگرێت.
ڕووکار
ناونیشانی ماڵپەڕwikipedia.org
دروشمئینسایکلۆپیدیای ئازاد
بازرگانی ؟نەخێر
جۆری ماڵپەڕئیسایکلۆپیدیای ئینتەرنێت
زمان (ەکان)٢٧١ زمانی چالاک - ٢٨٢ کۆی گشتی زمانەکان
ژمارەی بەکاهێنەر١٠.٣٥٤.٦٤٠ (تا ئێستا)
خاوەنویکیمیدیا
درووستکراوە لەلایەنجیمی وەیڵز ، لاری سانگەر
ئەلێکسا پلەبەندیپلەی (٦) [١]
دوایین بارودۆخچالاک

ویکیپیدیا (بە ئینگلیزی: Wikipedia) زانستنامەیەکی سەر تۆڕی ئینتەرنێتە و بە شێوازی ئازاد بڵاو دەبێتەوە. وتارەکان لە لایەن بەکارھێنەرانی خۆبەخشەوە پێکدێن، ھەربۆیە ھەموو کەس لە سەر تۆڕی جیھانی بۆی ھەیە دەستکاری بکات.

وشەی ویکیپیدیا بۆخۆی پێکھاتەیەکە لە دوو وشەی ویکی کە وشەیەکی زمانی ھاوایییە، بەمانای خێرا دێت، لێرەدا مەبەست لە گەیشتنە بەزانیارییەکان بەشێوەیەکی خێرا. بڕگەی دووەمیش "پیدیا" لە وشەی ئینسایکلۆپیدیا (بە مانای زانستنامە لە یۆنانیەوە: وشەی ئینکیکلیۆس پیدیا کەواتە نوسینگەی پەروەردەیی) وەرگیراوە. خانەخوێی سەرەکی ئەم ماڵپەڕە گەورە لە فلۆریدای ئەمەریکادایە.

ھۆی درووست‌کردنی ویکیپیدیا ھەوڵی دابین‌کردنی ھەموو زانیاریەکی جیھان لە یەک شوێن‌دایە. لە میژوودا زۆر ئینسایکلۆپیدیای نوسراو ھەبوونە. ئینسایکلۆپیدیای ھەرە ناودار لە لایەن زانایانی وەک ئەرستۆ و ئیبن سینا و فرانسیس بەیکن و ژان بابتیست و ھەروەھا ئینسایکلۆپیدیاکانی لو رۆند دالبێرت و دێنیس دیدرۆت دانراون. لە دوای ئەپریلی ٢٠٠٧، ویکیپیدیا بووە یەکێک لە ١٠ ماڵپەڕی بەناوبانگی جیھان بە پێی ژمارەی چاولێکەران. ئێستا ژمارەی تەواوی وتارەکان ١٣،٧٣٣،٠٤٦وتار، کە لەوە ٣،٠٠٦،٢٠٢دانەی بە زمانی ئینگلیزی، ٩٤٤،٩١٦ بە زمانی ئەڵمانی و ٨٤١،٤٧١ بە زمانی فەڕەنسەییە. ژمارەی بەکارھێنەرانی تۆمارکراو لە ئێستادا ١٠.٣٥٤.٦٤٠ کە ١.٦٧٧ بەڕێوبەرن.

سەبارەت بە جێی بڕوا و متمانە بوونی ویکیپیدیا ھەمیشە کێشە ھەبووە. ‌بڕێ کەس لەبەر خۆڕایی بوون و بەربڵاوبوونی بابەتەکان و بێ‌لایەنیەکەی ستایشی دەکەن و ھێندێ‌تر بە ھۆی ڕێگە بە ھەموان دان بۆ دەستکاریکردنی جێگەی متمانەی نازانن. ھەروەھا ویکیپیدیا لەبەر لاوازبوون بەرامبەر بە خراپکاریەکان و سەپاندنی ڕای گشتیی بەسەر بڕوادا ڕەخنەی لێ‌دەگیرێت. ئەگەرچی دوایین لێ‌کۆڵینەوەکان پێمان نیشان‌دەدات کە خراپکاریەکان زۆر بە خێرایی لە لایەن ئەو بەکارھێنەرانەی بایەخ دەدەن، تاووتوێ دەکرێن و ویکیپیدیا وەک زانستنامەکانی‌دی جێگای متمانەیە.

پوختەی مێژوو

ویکیپیدیا بۆ یەکەم جار لە ١٥ ژانوییەی ٢٠٠١دا بە پێشینەیەکی کورتی ھەر ئەو شێوازە و تەنھا بە زمانی ئینگلیزی دەستی بەکار کرد. لە کوتایی ساڵی ئەوەڵ‌دا ژمارەی وتارەکانی گەیشتە ٢٠،٠٠٠ و ١٨ زمانی جیاواز. و لە کوتایی ساڵی ٢٠٠٤ گەیشتە ١٦١ زمانی جیاواز. لە ٢٠ سەپتامبەری ساڵی ٢٠٠٤ ژمارەی وتارەکانی ویکی لە ١٠٥زمان‌دا گەیشتە ١ملیۆن.

داھێنەری ویکیپیدیا پێی‌وایە دەبێ بە چۆنیەتی بریتانیکا ببن و تەنانەت بەر چاپ بکەوێت. ھەروا دەلێ : ((ویکیپیدیا ھەوڵێکە بۆ خولقاندن و بڵاوکردنەوەی زانستنامەیەک بە باشترین شێواز بۆ ھەموو خەڵکانی سەر گۆی زەوی و بە زمانی زکماکی خۆیان)).zor rasta

بابەتە ئازادەکان

بەڵگەنامەی مافی پێکھێنانی ئازادی گنۆ (GFDL) کە وتارەکانی ویکیپیدیا بە کەڵک‌وەرگرتن لەوە بڵاوە دەبێتەوە، بەڵگەیەکە کە موڵەتی بڵاوکردنەوەی دووبارە، پێکەوە لکاندن و کەڵک وەرگرتنی وتارەکان بە ھاوردنی ناوی نووسەر دەدات. کاتێ کەسێک نووسراوێک ئەسپێرێتە دەست ویکیپیدیا مافی پێکھێنانی ئەچەسپێتە سەر ئەوە بەڵام دەبێ قەبووڵی بکات کە نووسراوەکەی بە پێی بەڵگەنامەی مافی GFDL بڕواتە ژێر دەستی گشتیی. ئەگەرچی ھەموو نووسراوەکان لە ویکیپیدیا لەو بەڵگەنامە پەیڕەوی دەکەن بەڵام ھێندێ لە وێنەکان و پەڕگەکانی دەنگ خۆڕایی نین و ھێندێ‌تر وەک لۆگۆی کۆمپانیاکان مافیان ‌پارێزراوە.


زمانەکانی ویکیپیدیا

ویکیپیدیا ئێستاکە ٢٧٥زمانی نەتەوەکانی دونیا بە زیاتر لە ١٣ ملیۆن وتاری لەخۆگرتووە. زمانە جیاوازەکان پەیوەندیان نیە پێکەوە، پێکەوە نەبەسرانەوە و بەیەک سنووردار نەکراون و بە تەواوی جیاواز لەیەک درێژە بە کار دەدەن. ئەگەرچی وێنەکان ھاوبەش نییە لە نێوان زمانە جیاوازەکان‌دا بەڵام بە کەڵک‌وەرگرتن لە wiki commons ئەو کێشە چارەسەر بووە.

ئەو زمانەی وا زیاترین وتاررەکانی لە خۆ گرتووە

  1. ئینگلیزی
  2. ئەڵمانی
  3. فەڕەنسی
  4. پۆلیش
  5. ژاپۆنی
  6. ئیتاڵی
  7. ھۆڵەندی
  8. سپانیایی
  9. پۆرتەغاڵی
  10. ڕووسی

زمانی کوردی سۆرانی کە لەم دواییانەدا لە کوردی کرمانجی جودابووتەوە ئێستا٥٤٬٨٨١ وتاری لەخۆ گرتووە.

دەستکارییەکان

هەموو بەکارهێنەرێکی ویکیپیدیا دەتوانێت وتارەکان دەستکاری بکات و گۆڕانکاریەکی خۆی بەخێرایی ببینێت. سەرچاوەی ئایدیای دەستکاری وتارەکان ئەوە بووە کە هاوبەشی بەکارهێنەران دەتوانێت ببێتە هۆی بەرەوپێش ڕۆشتن هەروا کە لە پەڕەسەندنی نەرمامێرە کۆدکراوەکان بووە. نووسەران لە ویکیپیدیادا پێویستیان نییە بە بەڵگەنامە یا پسپۆڕیی لە بوارێکی تایبەت بەوەی دەستکاری‌دەکەن. ئاگاداری هەموو بەکارهێنەران و نووسەران دەکرێت کە ڕێگە دراوە نووسراوەکانیان لە لایەن هەموو کەس و بە هەموو شێوەیەک دەستکاری بکرێت. وتارەکان لە لایەن هیچ وەفدێک پێش بڵاوبوونەوە چاو لێ‌ناکرێت.

لەبەر ئازاد و کراوە بوونی ویکیپیدیا کێشەکانی دەستکاری و دەمەقڕەی درێژ سەبارەت بە دەستکاریەکان هەمیشەییە و زۆر جاریش بە ئەنجام ناگەیێت. کاربەدەستانی ویکیپیدیا لەسەر ئەو بڕوان کە هەر ئەوەیە هۆی دەوڵەمەندی ویکیپیدیا، بەڵام گرفتی هەمیشەیی خراپکاری هەر هەیە.

سیاسەتەکان

ویکیپیدیا لە هەموو دەستکاریکەران داوا دەکات کە کاتی نووسین بێ‌لایەن بن و بڕواکانی خۆیان تێکەڵاوی وتارەکان نەکەن. بە کورتی : شی‌کردنەوەی جیاوازیەکان، لە جیاتی چوونەناوەیان. هۆکار ئەوەیە کە ئەگەر بەکارهێنەر بڕوای خۆی بنووسێت، دەبێ ئەرخەیان بین کە کەسێک هەیە دەگەڵ ئەو بڕوا نەبێت و لەبەر کراوە بوونی ویکیپیدیا، بە خێرایی دەستکاری ئەو نووسراوە دەکات یان دەیسڕێتەوە. ئەوە شتێک نییە ویکیپیدیا بیەوێت ڕوو بدات. بۆیە دەڵی وتارەکان نابێت لایەن‌گرانە بن و ئەو بابەتانە کە لەوانەیە ببێتە هۆی کێشە و باس، دەبێ بە تەواوی تەنها شی‌کردنەوە بێت. هەروا دەڵێت نووسراوە یا وتارێک کە تا ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە، ویکیپیدیا شوێنی بڵاوکردنەوەی ئەوە نییە. ویکیپیدیا تایبەتمەندیەکی هەیە سەبارەت بە وتارەکان ئەوەش هەبوونی لاپەڕەیەک بە ناوی وتووێژە بۆ هەر وتارێک، کە کێشەکانی ئەو وتارە وەک هۆکاری گۆرانکاریەکان ، وەرگرتنی دەنگەکان بۆ گۆڕانکاری، وەر گرتنی دەنگەکان بۆ سڕینەوە و وەک ئەمانه ‌ لەوێ‌دا تاووتوێ دەکرێت.

بەڕێوبەرایەتی و دەستکاریکەری

لە نێوان دەستکاریکەرانی ویکیپیدیا جیاوازیەک نییە و بە ڕای گشتیی بەڵێن دەدرێت بۆ جێ‌بەجێ‌کردن. وەک ئامارەکانی ویکیپیدیا نیشان‌دەدەن یەک لە چواری سەرقاڵی ویکیپیدیا ئەو بەکارهێنەرانەن و خاوەن هەژمارە نین و کەم ڕوو ئەدات هەوڵی دەستکاری بدەن. ئەرکی پاراستن و چاکسازی لە سەرشان گرووپێکی خۆبەخشە لە چاودێران و بەڕێوبەران. بەرێوبەر ئەو کەسەیە کە دەتوانی بەرگری بکات لە دەستکاری وتارێکی تایبەت یا بە پێی سیاسەتەکان دەست‌پێ‌گەیشتنی بەکارهێنەرێکی تایبەت بەربەست بکات. زۆر ڕووی داوە کاتی یا هەمیشەیی بەکارهێنەرێک لە دەستکاری بەربەست‌کراوە و هۆکاری ئەوە لادانی لە یاساکان و سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بووە.

ویکیپیدیا چییە

ویکیپیدیا بە (ئینسایکلۆپیدیا) یاخود زانیارینامە دانراوە. ویکپیدیا زانیارینامەیەکی ئازادە. پرۆژەیەکی کراوەیە ھەموو کەسێک دەتوانی بەشداری لە نوسینی بکات.

ویکیپیدیا پرۆژەیەکی نێودەوڵەتییە بە زۆرتر لە ٢٥٠ زمانە دەنوسرێت. تایبەتمەندی ئەم ویکیپیدیایە لەوەدایە کەھەموو کەسێک بۆی ھەیە وتارەکانی بگۆڕیت و شتیان تیا زیاد بکات. لەم سایتە بۆ بەشداربوونی پێویست بەپارە ناکات و خەڵکی لەھەموو شوێنەکانی جیھان دەتوانن بەشداری لە نوسینی ئەو زانیارینامەی مرۆڤـ بکەن.

ئامانجی ئەم پرۆژەیە کۆکردنەوەی ھەموو زانیاری‌یەکانی مرۆڤە. بە ھەوڵێکی ھاوبەش زانستنامەیەکی بەلاش‌ پێک دێت. ھەمووان دەتوانن لە نووسینی ئەم زانستنامە بەشداری بکەن.

ویکیپێدیا زانستنامەیەکی ھەمەوانی و کراوەیە؛ واتە ھەمووان دەتوانن بابەت بنووسن یان ئەو بابەتانەی کە پێشتر نووسراوە بگۆڕن. بەڵام ئەو نووسین و گۆڕانکاریانە دەبێت لە چوارچێوەی یاساکانی ویکیپێدیا ئەنجام بدرێن. ئەمەش بەو واتایە کە نووسراوەکان دەبێت سەلمێندراو، سەربەست و بێلایەن‌ وە بێ پێشێل کردنی مافەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی خەڵکانی دیکە بێت.

نووسراەکان لە لایەن گروپێکی بەڕێوەبەر چاودێری دەکرێت. ئەو گروپە بابەتەکانی ھەڵدەسەنگێنێت و ئەگەر ھەرجۆرە نالەباری یا پێشێلکاریەکی تێدابێت تێدەکۆشێت تا چاکی بکاتەوە. بەڕێوەبەرانی ویکیپێدیا زۆر بایەخ بە دروستی بابەتەکان و مافەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە ئەدەن.

ئێستا مەزنترین ویکیپیدیا ویکیپیدیا ئینگلیزیە کە زیاتر لە 3,948,259 ملوێن وتاری تێدایە. بە ھەموو زمانەکانی ویکپیدیاش کەھەر زمانەک و لاپەڕەی تایبەتی خۆی ھەیە زیاتر لە 4 ملیۆن وتار ھەنە.

لۆگۆی ویکیپیدیاش وەک خۆی جیھانێکە کراوەیە و تیپێک لە ئەلفوبێی ھەموو زمانێکی جیھانی تیایە.

ویکیپیدیا چی نییە

ویکیپیدیا ئەم شتانەی خوارەوە نییە:

  • شوێنی بڵاوکردنی ریکلام
  • لیستی لینکەکان
  • فەرھەنگ
  • ژووری گفتوگۆکان

ویکیپیدیای کوردی

ھەروەھا یەکەمجاریشە زانستنامەیەکی کوردی لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبکرێتەوە. بەشە کوردیەکەی ویکیپیدیا لە 7ی کانونی دووەمی 2004دا بە ھەوڵی ئەرداڵ ڕۆناهی دامەزرا. لە 15.1.2004 یشدا ویکیپیدیای کوردی لەسەر تۆڕی ئینتەنرێتدا دەستبەکار بوو.

ئامارەکان

پەراوێزەکان

  1. ^ "Wikipedia.org Site Info". Alexa Internet. Retrieved 2012-03-02.