ژەھر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروستکرد بە «پەڕگە:Hazard T.svg|250px|وێنۆک|چەپ|کەللەسەر و دوو پارچە ئێسک نیشانەیەکن بۆ ئاگادار کردنەوە...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٧:٤١، ١١ی ئازاری ٢٠١٣

کەللەسەر و دوو پارچە ئێسک نیشانەیەکن بۆ ئاگادار کردنەوە لە مەترسی ژەھراوی بوون

ژەھر یانیش زەھر لە زانستی زیندەوەرزانیدا بریتییە لە ھەندێک جۆری ماددە کە توانای ئازاردان و زیان گەیاندنی ھەیە، یاخود نەخۆشخستن یانیش کوشتن. ژەھرەکان لە ڕێگەی ھەڵمژین یان دەست لێدان یان خواردنیان کاریگەری خۆیان دەنوێنن.

ئەو زانستەی کە لە ژەھر و کاریگەری و ڕێگەچارەکانی دەکۆڵێتەوە پێی دەوترێت زانستی ژەھرەکان، ھەر ماددەیەکیش سیفەتی ژەھری ھەبێت بە "ژەھراوی" ناوی دەبرێت.

ژەھرەکان لە کۆنەوە بەکارھاتوون و بە ڕێگەی جۆراوجۆر دروست کراون کۆنترینیان لە ڕێگەی دەرکردنی ژەھری مار بووە، بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ پێشکەوتنی زانستدا ژەھر لە تاقیگەکاندا بەھۆی ماددەی کیمیایی جیاوازەوە دروست دەکرێت و بۆ چەندین مەبەستی جیاوازیش بەکاردەھێنرێن.