تورکمان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.6.6) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی el:Τουρκομάνοι
ب بۆت: گواستنەوەی 48 پەیوەندیی نێوانویکی، ئێستا دابین کراوە لەسەر ویکیدراوە لە d:q484472
ھێڵی ١٩: ھێڵی ١٩:
[[پۆل:نەتەوەکانی ڕووسیا]]
[[پۆل:نەتەوەکانی ڕووسیا]]


[[an:Turquemans (Asia Central)]]
[[ar:تركمان]]
[[ast:Etnia Turcomana]]
[[av:Туркменал]]
[[az:Türkmənlər]]
[[be:Туркмены]]
[[bg:Туркмени]]
[[bs:Turkmeni]]
[[ca:Turcmans]]
[[cs:Turkméni]]
[[da:Turkmener]]
[[de:Turkmenen]]
[[el:Τουρκομάνοι]]
[[el:Τουρκομάνοι]]
[[en:Turkmen people]]
[[eo:Turkmenoj]]
[[es:Turcomanos]]
[[fa:ترکمن‌ها]]
[[fi:Turkmeenit]]
[[fr:Turkmènes]]
[[he:טורקמנים]]
[[hi:तुर्कमेन लोग]]
[[hi:तुर्कमेन लोग]]
[[hr:Turkmeni]]
[[id:Turkmen]]
[[it:Turkmeni]]
[[ja:トルクメン人]]
[[ka:თურქმენები]]
[[ko:투르크멘인]]
[[lt:Turkmėnai]]
[[lv:Turkmēņi]]
[[mk:Туркмени]]
[[ml:ടർക് മെൻ]]
[[nl:Turkmenen]]
[[no:Turkmenere]]
[[pl:Turkmeni]]
[[ps:تورکمنان]]
[[pt:Turcomenos]]
[[ro:Turkmeni]]
[[ru:Туркмены]]
[[sh:Turkmeni]]
[[sk:Turkméni]]
[[sr:Туркмени]]
[[sv:Turkmener]]
[[tk:Türkmenler]]
[[tr:Türkmenler]]
[[tt:Төрекмәннәр]]
[[uk:Туркмени]]
[[uz:Turkmanlar]]
[[vi:Người Turkmen]]
[[xmf:თურქმენეფი]]
[[zh:土庫曼族]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٤:١٢، ٨ی ئازاری ٢٠١٣

کچێکی تورکمەن لە جلی تورکمەنیدا

تورکمان یان تورکمەن نەتەوەیەکن لە رەچەڵەکی ھۆزەکانی ئۆغوز کە لە ٢٤ تیرە پێکدەھات و ‌ سەر بە ڕەگەزی ئەلتایی تورکن، زێدی دێرینیان ناوەڕاستی ئاسیایە ‌و لە بنەڕەتدا بیابانشین و کۆچەری شوانکارە بوون. پەیدابوونی تورکمان پاش سەرھەڵدانی دەسەڵاتی خانەدانی سەلجووقی بوو لە خوراسان. ئۆغوزەکان ئەوسا زۆربەیان ھەر لە سەر ئاینی شامانی بوون کە ئاینێکی تایبەتە بە ھۆزەکانی بیابانە ساردەکانی ئاسیا و تیبت و چین. بە بڵاوبوونەوی دەسەڵاتی سەلجووقەکان لە ناو سنوورەکانی ژێر دەسەلاتی خەلافەتی عەبباسی کە بەغدا پایتەختی بوو، ھۆزە ئۆغوزەکانیش لە پانتاییەکی فرەوانتر بڵاو بوونەوە چونکە زۆرینەی لەشکری سەلجووقەکان ھەر لە سەرباز و شەڕکەری ئۆغوز پێکدەھات. بە تێکەڵبوونیان بە ژینگەی موسڵمانان زۆر لەم ھۆزە ئۆغوزانە لە سەر دەستی سوڵتانەکانی تورکی سەلجووقی بوون بە موسڵمان.

بنچینەی ناوی تورکمان

مەزەندە دەکرێت کە ناوەکە لە لێکدراوی دوو وشەی فارسی ھاتبێ (تورک مانەند)‌کە بە واتای (ھاوشێوەی تورک)دێت، چونکە زمان و بەرگاری ئۆغوزەکان ھەر ھەمان زمان و شێوەی تورکانی سەمەرقەند و بوخارا بوو. بۆ جیاکردنەوەی ئۆغوزە موسڵمانەکان بە تورکمان ناسران. لە کتێبی ئەلئەساب (بە عەرەبی: الانساب) کە دانەرەکەی ناوی (ئیمام ابی السعد السمعانی)یە و لە باکووری خوراسان دا ژیاوە و ساڵی ١١٦٦ زایینی مردووە، لە دوو توێی پەرتووکەکەیدا بە ھەزارەھا نازناوی باوی ئەوسای خوراسان و تورکستانی باس کردووە بەڵام نازناوی تورکمانی تێدا نیە وەک چۆن نازناوی (کوردستانی)یشی تێدا نیە چونکە ناوی کوردستانیش لە دوایین رۆژگاری سەلجووقەکان پەیدا بووە. ھەر خۆی ناوبژیوان بووە لە کێشەیەک لە نێوان خەڵکی شارێکی ئەوسای خوراسان و تیرەیەکی ئۆغوز[١] . خوراسانیش ئەوسا ھەرێمێکی بەربڵاوتر بوو لە ئێستاو گشت شارەکانی رۆژھەڵاتی ئێران و ئەفغانستان و وڵاتی سەمەر‌قەند و بوخارای دەگرتەوە. لە دوای پەیدابوونی مەغۆل رۆلی سەلجووقەکان نەماو، تورکمانەکان بوون بە ھاریکارو جێگرەوەی سوڵتانەکانیان لە بەغدا، تەورێز، کوردستان و ئەنادۆڵ.‌ دوو دەوڵەتی قەرەقوویونلوو و ئاق قوویونلوو پێکھێنا کە بە دەستی یەکەویە شیعەکان لە ناوبران. لە ئاسیای بچووک رۆڵی گرینگیان ھەبووە لە بنیاتنانی دەوڵەتی عوسمانی کە بابەگەورەیان لە تۆرەمەی تیرەیەکی تورکمانەکانە بە ناوی عوسمانجیق. ئەتابەگانی زەنگی لە حەلەب و دیمەشق لەشکرەکانیان ھەر لە تورکمان پێک دەھات کە شارەزابوون لە ئەسپسواری و تیرھاوێژی شایستە بوون و لە شەری دژ بە خاچ ھەڵگران بەشێکی گرینگی لەشکری سەلاحەدینی ئەییووبی یان پێک دەھێنا. و دواتر لە دەوڵەتی مەمالیک لە میسر ڕۆڵی گرینگیان ھەبووە.

تورکمان ئەمڕۆ

بێجگە لە کۆماری تورکمانستان کە لە سەر بەشێکی زێدی جارانیان دامەزراوە، بەشێکی گرینگی خوراسان و ساوە تورکمانن. ھەروەھا ھۆزە گەورەکانی ئازەربایجان (شاھسەوەنی) و ئەسفەھان (قەشقایی) و بەیات و ئەفشار ھەر لەسەر داب و نەریتی جارانیانن. لە عێراق تورکمانەکان لە رۆژھەڵاتی بەغدا و باکووری مووسڵ دەژین. لە کوردستانیش لە کەرکووک، ھەولێر، خانەقین، کفری و مەندەلی تورکمانن. لە سووریا زۆربەی تورکمانەکان لە باکووری حەلەب و شاری سرووج دا دەژین. ھۆزی یوروکی تورکمانی ئەنادۆڵ لە ناو خاکی تورکیای ئێستا ھەر بە تەرزی کۆچەری دەژین.

تورکمان و کورد

لە دوایی پەیداببونی سەلجووقیەکان لە خوراسان و پەرەسەندنی دەسەڵاتیان بەسەر خەلافەتی عەبباسی لە بەغدا و وەدەرنانی دەیلەمە شیعەمەزەبەکان. کورد بۆ یەک جار ڕووبەڕووی ھیزێکی خێلەکی بووەوە کە توانای شەڕکردنی بێ وچان بوو. لە یەکەم شەڕی کورد لەگەڵ ئۆغوزە تورکمانەکان لە دەوری شاری مەراغەی ئازەربێجان بوو. خاکی ئازەربێجان کە سارد و پڕ پاوانە ببووە جێگەی تەماحی ئەو ھۆزە ئۆغوزانەی لە ولاتی خۆیان لە ترسی فەرمانی تورکە سەلجووقوکان ڕایانکرد بوو. شەڕی مەراغە ساڵی ١٠٢٩ زایینی ڕوویدا و ڕەوەندانی ھەدبانی بە توندی بەرگریان لە شارەکەیان کرد و ھێرشی ئۆغوزەکانیان تێکشکاند. بەلام ئۆغوزەکان ناچار پەلامارەکانیان درێژە پێ بدەن و ئەوجارە ھێرشیان کردە سەر ئاواییەکانی ھەکاری. لە دیوی مووسڵ و ماردینیش ھێرشیان کردە سەر ئاواییە کوردەکان و ویستیان پێگەیەک بدۆزنەوە بۆ لەوەڕاندنی مالاتەکانیان کە بیایانی مووسڵ و جزیرە گەرم بوو بۆیان. رکابەری کورد و تورکمان لەوساوە درێژەی ھەبووە. تەنانەت لە ناو لەشکری سەلاحەدینی ئەییووبیشدا جۆرێک لە رکابەری و تیرەگەری ھەبووە. زاوای سەلاحەدین لە تورکمانەکان و فەرمانداری سەر بە سەلجووقیەکان بوو، کە ئەتابەگی ھەولێری پێ سپێررابوو.

سه‌رچاوه

  1. ^ کتێبی (الانساب) دانانی الامام ابی سعد ابوبکر التمیمی السمعانی (١١٦٦مردووە) بەشی ٣ لاپەڕە ٤٣، چاپی قاھیرە، ١٩٨٠