عەلی حەسەن ئەلمەجید: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب بۆت: پۆلی ھاوپلە (22): + پۆل:لەدایکبووانی ١٩٤١ |
Addbot (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١٦: | ھێڵی ١٦: | ||
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٩٤١]] |
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٩٤١]] |
||
[[ar:علي حسن المجيد]] |
|||
[[bg:Али Хасан ал-Маджид]] |
|||
[[ca:Ali Hassan al-Majid]] |
|||
[[cs:Alí Hasan al-Madžíd]] |
|||
[[da:Ali Hassan al-Majid]] |
|||
[[de:Ali Hasan al-Madschid]] |
|||
[[en:Ali Hassan al-Majid]] |
|||
[[eo:Ali Hasan al-Maĝid]] |
|||
[[es:Ali Hassan al-Mayid]] |
|||
[[et:‘Alī Ḩasan al-Majīd]] |
|||
[[fa:علی حسن المجید]] |
|||
[[fi:Ali Hasan al-Majid]] |
|||
[[fr:Ali Hassan al-Majid]] |
|||
[[he:עלי חסן אל-מג'יד]] |
|||
[[id:Ali Hassan al-Majid]] |
|||
[[it:Ali Hassan al-Majid]] |
|||
[[ja:アリー・ハサン・アル=マジード]] |
|||
[[ko:알리 하산 알마지드]] |
|||
[[ku:Elî Hesen Ebdelmecîd et-Tikrîtî]] |
|||
[[li:Ali Hassan al-Majid]] |
|||
[[ms:Ali Hassan al-Majid]] |
|||
[[my:ဓာတုအလီ]] |
|||
[[nl:Ali Hassan al-Majid]] |
|||
[[no:Ali Hassan al-Majid]] |
|||
[[pl:Ali Hassan al-Madżid]] |
|||
[[pt:Ali Hassam al-Majid]] |
|||
[[ru:Али Хасан аль-Маджид]] |
|||
[[simple:Ali Hassan al-Majid]] |
|||
[[sq:Ali Hasan al Mexhid]] |
[[sq:Ali Hasan al Mexhid]] |
||
[[sv:Ali Hassan al-Majid]] |
|||
[[tr:Ali Hasan el Mecid]] |
|||
[[vi:Ali Hassan al-Majid]] |
|||
[[yo:Ali Hassan al-Majid]] |
|||
[[zh:阿里·哈桑·马吉德]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٩:٥٣، ٧ی ئازاری ٢٠١٣
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
عەلی حەسەن ئەلمەجید (بە عەرەبی: علی حسن عبد المجید التکریتی ١٩٤١-٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠) ناسراو بە عەلی کیمیایی جەنراڵی سوپای ڕژێمی بەعس و ئامۆزای سەددام بوو کە وەکوو کەسی یەکەم لە کیمیابارانی ھەڵەبجە بە سزای لەسێدارەدان مەحکووم کرا و ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لەسێدارەدرا. ئەو بە یەکێک لە ھاوڕێ نزیکەکانی سەددام ھەژمار دەکرا و لە ساڵی ١٩٦٨ دا و لە ڕیزەکانی حیزبی بەعسدا پۆستی «فەریق ڕوکن»ی پێ درا. عەلی کیمیاوی بە دەستەڕاستی سەددام ناوزەد دەکرا و جێبەجێکاری زۆرێک لەو کردارە خوێناوییانە بووە کە دەرھەق بە کورد و عێراقییەکان ئەنجام دراون.
ژیان
عەلی کیمیایی بە پێی بەڵگەنامەکان لە ساڵی ١٩٤١ لە تەکریت لە دایک بووە، بەڵام بۆخۆی وتوویەتی لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٤ە. منداڵی لە تکریت بەسەر بردووە. لە ئاداری ١٩٨٧دا بەرپرسی بەعس بووە لە ھەرێمی کوردستان و دەستی بەسەر ھێزەکانی پۆلیس و سوپادا گرتووە. دوای دوو مانگ لە وەرگرتنی پۆستەکەی، دەستی کردووە بە ڕاگوێزانی ھاووڵاتیانی کورد بۆ ناوچە بیابانییەکانی عێراق و پڕۆسەی ئەنفالی بە بێسەروشوێنکردنی ١٨٢ ھەزار کورد دەست پێ کردووە. لە ١٦/٣/١٩٨٨ دا بە سەرپەرشتی عەلی کیمیایی ھەڵەبجە بە چەکی کیمیاوی بۆردوومان کرا و ٥ ھەزار کەسی کوژرا. لە ئابی ١٩٩٠ـدا کە ڕێکەوتی داگیرکردنی کوەیت لە لایەن عێراقەوە بوو، عەلی کیمیاوی ڕۆڵی سەرکوتکارانەی ھەبووە. ماوەیەک وەزیری ناوخۆ بووە و لە نێوان ١٩٩١ تا ١٩٩٥ـدا بووتە وەزیری بەرگری و لە ١٩٩٦ـیشدا دەستی لە کوشتی سەدام کامیل و حوسێن کامیلی برازا و زاوای سەددام حوسێندا ھەبووە.
لە دەستپێکی جەنگی ئازادیی عێراقدا، بەرپرسیارەیەتیی ناوچەکانی باشووری عێراقی پێ دراوە. لە نیسانی ٢٠٠٣ـدا ئەوە ڕاگەیندرا کە لە بۆردوومانێکدا کوژراوزە، بەڵام دواتر و لە حوزەیراندا ئەو ھەواڵە ڕەت کرایەوە. لە لیستی ٥٥ تۆمەتبارەکەدا کە ئەمەریکا داوای کردبوون لە ڕیزبەندی پێنجەمدا بووە. لە ٢١ی ئابی ٢٠٠٣ـدا دەستگیر کرا و لە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٠٧ـدا لەسەر مەسەلەیە ئەنفال سزای لەداردانی بۆ دەکرا.