بەردی گورچیلە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
{{خاوێنکردن}} + نێوانویکی
کۆماپۆل: سڕینەوە لە پۆل:نەخۆشییەکان
ھێڵی ٨٥: ھێڵی ٨٥:
سەرچاوە:www.pzishk.com
سەرچاوە:www.pzishk.com



[[پۆل:نەخۆشییەکان]]





وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٥٤، ١٠ی شوباتی ٢٠١٣

بەردی گوڕچیلە

بریتین لە نیشتوونی ڕەق و بچووکی کانزایی و خوێی ترشی لە بەشی ناوەوەی گوڕچیلەکان. بە شێوەیەکی ئاسایی ئەو ماددانەی کە دەبنە ھۆی دروست کردنی بەردی گوڕچیلە، ڕۆن دەبن لە میزدا. کاتێک میز چڕ دەبێتەوە، ئەو کات کانزاکان دەبن بە کریستال و بەیەکەوە دەنوسێن و ڕەق دەبن. ئەنجامەکی دروست بوونی بەردی گوڕچیلەیە. زۆربەی بەردە گوڕچیلەیەکان پێکھاتوون لە کالیسیۆم.

ھاتنەخوارەوەی بەردی گوڕچیلە زۆر بەئازارە، ژانەکە بەزۆری لە تەنیشتەکانی پشتت دەست پێدەکات، ھەروەھا ژانەکە دەداتە بەشی خوارەوەی زگ و ناوچەی بنی زگ.

زۆر گرنگە بزاندرێت چ جۆرە بەردێکی گوڕچیلەت ھەیە و بۆچی دروست بووە. ھەندێک لە ھۆکاری دروست بوونی بەردی گوڕچیلە دەتواندرێت چارەسەر بکرێت بۆ قەدەغەکردنی دروست بوونی بەردی نوێ.


نیشانەکانی؛

تاکو بەردی گوڕچیلە نەجولێت و نەھێتە خوارەوە ئەوا تۆ لەوانەنیە ھەست بە ھەبوونی بکەیت. لەو کات لەوانەیە ئەم نیشانانەی خوارەوە ڕووبدەن؛

ئازار لە تەنیشتەکانی پشت "کەلەکە" خوار پەراسووەکان.

گۆڕان لە توندی ژانەکە، لەوانەیە بۆ ٢٠ خولەک تاکو ٦٠ خولەک بخایەنێت.

ژانەکە لە پشتەوە دەداتەوە بەشی خوارەوەی زگ و بنی زگ.

بوونی خوێن لەناو میز یاخود لێڵ بوونی میز.

ئازار لە کاتی میزکردن.

ھێڵنج و ڕشانەوە.

تا و لەرز ھەندێک جار.


ھۆکاری دروست بوونی؛

گورچیلەکانی تۆ دوو ئەندامی شێوەی دەنکە فاسۆلیایین. ھەریەکەیان بەقەد مسێک ھەن. دەکەونە بەشی دواوەی زگ، لەھەر لایەکی بڕبڕەی پشت. فرمانی سەرەکی گوڕچیلەکان بریتیە لە فڕێدانی شلەی زیاد و پاشماوەی ناو خوێن.

بەردی گوڕچیلە دروست دەبێت کاتێک پێکھاتەکانی ناو میز (شلە و چەندین جۆری کانزا و ترشەکان) لە ھاوسەنگی لادەدەن. کاتێک ئەمە ڕوودەدات دەبێتە ھۆی ئەوەی میز جۆرەھا ماددەی کریستاڵ دروستکەر (وەک کالیسیۆم و ترشی یوریکی) لە خۆ بگرێت بەشێوەیەکی ئاوا زۆر کە شلەی میز ناتوانێت ڕۆنیان بکات.

ئەو کێشانەی کە کار دەکەن لە فرمانی گورچیلەکەکان دەکەن لە مژین و فڕێدانی کالیسیۆم و ماددەکانی تر، ئەوا بارێک دروست دەکەن بۆ ئەوەی بەردی گوڕچیلە دروست ببێت. ھۆکاری ئەمەس لەوانەیە بۆماوە بێت، یاخود لەوانیە کێشەی ڕیخۆڵە بێت، لەوانەیە خۆراکی بێت، یاخود ھەندێک دەرمان.

زۆر جار باوە بەردی گوڕچیلە یەک ھۆکاری تەواوی نیە، بەڵکو زۆرێک لە ھۆکار بەژداری دەکەن.

زۆرێک لە بەردی گوڕچیلەکان‌ لە چەندین جۆر کریستاڵ پێکھاتوون. دیاری کردن جۆری کریستاڵی پێکھاتووی بەردی گوڕچیلە یارمەتی دەرستنیشان کردنی ھۆکاری دروست بوونی دەدات، بەمەش دەتواندرێت تاڕادەیەک خۆ بپارێزرێت لە دروست بوونی بەردی گوڕچیلە. چەندی جۆر بەرد ھەیە، بەڵام باوترینیان جۆری کالیسیۆمیە.


ھۆکاری مەترسیدار بۆ دروست بوونی بەردی گوڕچیلە؛

کەم خواردنەوەی شلە (ئاو)؛ ئەگەر بەشێوەیەکی پێویست ئاو نەخۆیەوە ئەوا میزت چڕدەبێتەوە بەمەش مەترسی دروست بوونی بەرد زیاتر دەبێت.

بۆماوە و مێژووی خێزانی؛ ئەگەر یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەت بەردی گورچیلەیان ھەیە ئەوا تۆش لە مەترسیدات. ھەروەھا ئەگەر تۆ بەردێکت ھەیە ئەوا ئەگەر دروست بوونی بەردی تریشت ھەیە.

تەمەن و ڕەگەز؛ زۆربەی ئەو کەسانەی تووشی بەردی گورچیلە دەبن لە تەمەنی نێوان ٢٠ بۆ ٧٠ ساڵیدان. ڕەگەزی نێر زیاتر لەبارن بۆ تووشبوون.

خۆراک؛ خۆراکی ڕێژە بەرز لە پرۆتین و سۆدیۆم، ھەروەھا ڕێژە کەم لە کالیسیۆم، مەترسی دروست بوونی بەردی گورچیلە زیاد دەکەن.

کەم جوولانەوە؛ ئەگەر زۆر دابنیشیت و جولەت کەمبێت ئەوا لە مەترسیدایت.

قەڵەوی.

بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن.

کێشەی کۆئەندامی ھەرس.


ئاڵۆزیەکانی؛

ئەگەر بەرد لەناو گورچیلەکانت ھەبێت، بەزۆری نابنە ھۆی دروست بوونی نیشانە تاکو بەشێوەیەکی ئاوا گەورەدەبن دەبنە ھۆی قەپاتکردنی گورچیلەکان و ڕێگرتن میز کردن. ئەمەش دەبتە ھۆی تێکدانی گورچیلەکان، خوێن بەربوون. ھەروەھا بەردی گورچیلە ھۆکاری یارمەتیدەرن لە تووشبوون بە ھەورکردنی ڕێڕەوی میز.


خۆپاراستن؛

لە زۆربەی بارەکاندا دەتوانیت خۆت بپارێزیت لە بەردی گورچیلە بە چەند گۆڕانکاریەکی بچووک لە شێوازی ژیانی ڕۆژانەت. ئەگەر ئەم گۆڕانکاریانە سەری نەگرت یاخود بەردەکە لە گەورەبوون دابوو ئەو کات پزیشکی پسپۆڕ لە بواری میزەڕۆ دەرمانت بۆ دەنووسێت.

گۆڕانکاری لە ژیانی ڕۆژانە؛

زۆر خواردنەوەی ئاو. زیاتر لە ١٤ بەرداغ ئاو یاخود ٣.٣ لیتر لە شلەمەنی. لە کەش و ھەوای گەرم پێویستە زیاتریش بخورێتەوە. ئاو باشترین شلەیە بۆ خواردنەوە، ھەروەھا ڕۆژانە بەرداغێک لە شەربەتی لیمۆ "سروشتی – خۆت دروستی بکە"، خۆت دووربگەرە لە خواردنەوە‌ شەربەتی پاودەری لیمۆ.

لەگەڵ ئەمانە، ئەگەر بەردی تۆ جۆری کالیسیۆم ئۆگزالەیتە، ئەوا پزیشکان بەباش دەزانن ئەو جۆرە خواردنانە بەشێوەی زۆر توند کەم بکرێتەوە کە دەوڵەمەندن لە ئۆگزالەیت، وەک ڕێواس، چەوەندەر، پاقڵە، کەلەم، سپێناغ، پەتاتەی شیرین، کونجی، باوی. سەرباری ئەمانەش، لێکۆڵینەوەکان ئەمەیان دەرخستەوە کە ئەو خۆراکانەی کە بڕی خوێ و پڕۆتینی گیانلەبەریان کەم تێدایە زۆر بە باشی چانسی دروست بوونی بەردی گورچیلە کەم دەکەنەوە.

وەک یاسایەک، کەم کردنەوەی خۆراکی دەوڵەمەند لە کالیسیۆم پێناچێت ببێتە ھۆی کەم کردنەوەی مەترس. بەڵکو بە پیچەوانەوە، لێکۆڵینەوەکان دەریان خستوە ئەو ئافرەتانەی کە بەرھەمەی شیر "دەوڵەمەند لە کالیسیۆم" زۆر دەخۆن ئەوانە کەمتر لە مەترسی تووشبوون بە بەردی گورچیلکەدان. دەرمان؛ پێویستی بە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ ھەیە بۆ ئەم مەبەستە.

سەرچاوە:www.pzishk.com