پێشنوێژ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Cat-a-lot: سڕینەوە لە پۆل:ئیسلام
ھێڵی ٨: ھێڵی ٨:
==سەرچاوە==
==سەرچاوە==
*[http://www.rengar.com ماڵپەری ڕەنگار]
*[http://www.rengar.com ماڵپەری ڕەنگار]

[[پۆل:ئیسلام]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:١٤، ٩ی شوباتی ٢٠١٣

وشەی ئیمام (بە عەرەبی: إمام) بە دوو کەس ئەوترێ : ئەو کەسەی پێش نوێژی ئەکات، و لەگەڵ ئەو کەسەی پێشەوا و پێشڕەوی خەڵک دەکات، پێشڕەو (ئیمام)یش لەلای شیعەکان ھەمان ئەو کەسەیە کە سوننییەکان پێی دەڵێن جێنشین (خلیفە)، بۆیە ئەتوانرێ کە بوترێ : کۆمەڵ، بەبێ پێشەوا نابێ، مەبەستیش پێی تەنھا پێش نوێژ نیە، چونکە ژیانی تاکی موسڵمان ژیانێکی ئیسلامیانەیە، کە بەڕێوە ناچێ مەگەر لەناو کۆمەڵدا نەبێ.

جا دەبێ ئەم پێشەوایەش پارێزکارو (تقیە) لە خواترس بێت ، زانستێکی زۆری لە لابێت و باش لە قورئان شارەزابێت، و زۆرینەی موسڵمانان لێی ڕازی بن، بەھەمان شێوەش لە پێشەوا و پێشرەوی خەڵکی، واتە : کاربەدەستیان. دەبێ پێش نوێژ ئاگاداری حاڵی نوێژ خوێنەکانی دوای خۆی ببێ، چونکە بێ توانا و نەخۆش ....ھتد یان تێدادەبێت تا بەسۆزبێ لەگەڵیان وە نوێژیان بەسەردا درێژنەکاتەوە و ئەگەر ئەویش بیانوێکی ھەبوو، شوێنی چۆڵ دەکات بۆ یەکێکیتر بە ھەمان شێوە پێشەوای خەڵکیش ھەروا.

دەبێ خەڵکیش گوێ ڕایەڵی پێشەوا بێ بەتەواوی پەیوەست بن بەوەی کە ئەم پێی ھەلئەستێ چۆن کە نابێ لە کاتی نوێژدا پێش (إمام) بکەوێ، کاتێ کە کڕنۆش و سوجدە دەبا، بەھەمان شێوەش دەبێ گوێ رایەڵ بن بۆ پێشەوا -تەنھا لە کاتێک گەر فەرمانی دەرکرد بە پێچەوانەی شەرعی خودا، ئەو کاتە ئەتوانی گوێڕایەل نەبن، ھەروەک کە ‌ئەگەر پێش نوێژخوێن ھەڵەێکی کرد ئەبێ بۆی ڕاست بکرێتەوە، پێشەواش بەھەمان شێوە، ئەو رێوشوێنانەش کە باس کران، ئەوە ڕوون دەکاتەوە، کەدەبێ نێوانی پێشەواو خەڵکی چۆن بێت.

سەرچاوە